بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی پاکیزەیی (مۆزەخانە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆزەخانەی پاکیزەیی
Masumiyet Müzesi
مۆزەخانەکە لەسەر شەقامێکی چوکورجوما، ئەستەمبوڵ.
Map
دامەزراندن٢٠١٢ (2012)
شوێنشەقامی چوکورجوما، Dalgıç Çıkmazı, ٢, ٣٤٤٢٥, بەیئۆغلۆ, ئەستەمبوڵ
پۆتانەکان41°01′51″N 28°58′47″E / 41.030906°N 28.9797878°E / 41.030906; 28.9797878
چەشنمۆزەخانەی تایبەت
دامەزرێنەرئۆرھان پاموک
وێبگەmasumiyetmuzesi.org

مۆزەخانەی پاکیزەیی (بە تورکی: Masumiyet Müzesi) مۆزەخانەیەکە دەکەوێتە شاری ئەستەمبول، تورکیا کە بریتییە لە ماڵێکی سەددەی نۆزدەهەم لە گەڕەکی چوکورجوما، ناوچەی بەیئۆغلۆ.[١] مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن نووسەری تورک ئۆرهان پاموک بۆ پشاندانی کەرەستەکانی ڕۆمانی مۆزەخانەی پاکیزەیی درووستکرا. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤، مۆزخانەکە خەڵاتی مۆزەخانەی ساڵی ئەورووپی بەدەستهێنا.[٢]

چیڕۆکی ڕۆمانەکە دەربارەی چینی دەوڵەمەندی ئەستەمبولە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ٢٠٠٠،[٣] تێیدا چیڕۆکی خۆشەویستی کەمال دەگەڕێتەوە کە پیاوێکی دەوڵەمەندە و دەکەوێتە خۆشەویستی خزمێکی دووری هەژار. ئەم مۆزەخانەیەش کە ئۆرهان پاموک بۆ ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە سازی کردووە، پشاندانی ئەو شتانەیە کە چیڕۆکی ئەوینداری کەمال و فویسونی پێدەگێڕێتەوە.[٣][٤] بەپێی ماڵپەڕی مۆزەخانەکە بێت، زیاتر لە ١٠٠٠ کەرەستەی ناو ڕۆمانەکە لە مۆزەخانەکە بوونی هەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kennedy, Michael. "Turkish Writer Opens Museum Based on Novel”, The New York Times, New York, 29 April 2012. Retrieved on 13 June 2013.
  2. «European Museum of the Year Award». European Museum Forum. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. 1 2 Pamuk, Orhan. "Orhan Pamuk on His Museum of Innocence in Istanbul", The Daily Beast, New York, 27 August 2012. Retrieved on 13 June 2013.
  4. Pamuk, Orhan (2009). "The Museum of Innocence. Alfred A. Knopf, New York. ISBN 9789750506093.