بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆرگان ئۆرتاگوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆرگان ئۆرتاگوس
بە ئینگلیزی: Morgan Deann Ortagus
لەدایکبوون (١٩٨٢-٠٧-١٠) ١٠ی تەممووزی ١٩٨٢ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
ئۆبورندەیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دڵسۆزیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونMorgan Deann Ortagus، מורגן דין אורטגוס
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزیی ئەمریکی
پیشەفەرمانبەری حکوومی
پۆستەکانوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەروەردەکۆلێژی باشووری فلۆریدا، زانکۆی جانز ھاپکنز، قوتابخانەی بازرگانی کاری
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری
ئایینجوویەتی
ڕەنگی قژقاوەیی کاڵ
ڕەنگی چاوسەوز
لقی سەربازیھێزی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکان
یەکەی سەربازییەدەگی ھێزی دەریایی ئەمریکا
چوونە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤

مۆرگان ئۆرتاگوس (بە ئینگلیزی: Morgan Ortagus) (لەدایکبووی ١٠ی تەممووزی ١٩٨٢)؛ سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە، ئەندامی پارتی کۆمارییە، لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانکرا، لە شوێنی ھیزەر ناوێرت، لە کاتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و دەستنیشانکردنی مایک پۆمپیۆ بۆ ئەو پۆستە.[١] لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕای گەیاند کە وەک جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان دەکات، ڕاپۆرتی پێشکەش بە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف کرد لە کاتی ئیدارەی دووەمیدا.[٢]

پێشتر پۆستی حکوومی وەک جێگری وابەستە و شیکارکاری ھەواڵگری لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەرگرتووە، ھەروەھا ئەفسەری کاروباری گشتی بووە لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێونەتەوەیی. ھەروەھا ئۆرتاگۆس وەک بەشداربوویەکی ئاسایشی نیشتمانی لە کەناڵی فۆکس نیوز کاری کردووە پێش ئەوەی وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان بکرێت. و ئەفسەرە لە یەدەگی دەریایی ئەمریکا.[٣]

لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی دەرەوە، ڕەخنەی لە ئێران و چین گرت، بەتایبەتی سەبارەت بە ھەوڵەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین بۆ تاوانبارکردنی ئەمریکا بۆ پەتای کۆڤید-١٩ . ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراھامدا ھەبووە.[٤] [٥]

ئۆرتاگۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای POLARIS National Security، ھاوسەرۆکی تۆڕی دیموکراسی ژنانە لە پەیمانگای کۆماری نێونەتەوەیی، و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی ناوەندی چینە لە پەیمانگای ھادسۆن. ئۆرتاگۆس لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا کاندیدی ناوچەی پێنجەمی کۆنگرێسی ویلایەتی تێنسی بوو، بەڵام سەرەڕای پشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەلایەن پارتی کۆمارییەکانی ویلایەتی تێنسییەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Technical Difficulties». ٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «ترامب يعين منتقدته مورغان أورتاغوس نائبة مبعوثه إلى الشرق الأوسط». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». archive.ph. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. Pickrell، Ryan. «US and Chinese government spokeswomen are battling it out in an online war of words over the coronavirus». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. Friedson، Felice (٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠). «State Department Spokeswoman Ortagus: Our Job is to Deliver on the President's Vision for Peace». The Media Line (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. «Trump-backed House candidate removed from ballot by Tenn. Republicans». NBC News (بە ئینگلیزی). ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.