مۆردخای ڤانوونو
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. مۆردخای ڤانوونو (بە عیبری: מרדכי ואנונו) (لەدایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤)، ناسراو بە جۆن کرۆسمان،[١] [٢] تەکنیکاری ئەتۆمی و چالاکوانی ئاشتیی پێشووی ئیسرائیلە، [٣] بە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامەکانی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٨٦ وەک نەیارێکی چەکی کۆمەڵکوژ ناسراوە.[٤] پاشان لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل مۆسادەوە بردرا بۆ ئیتاڵیا و لەوێش بێھۆش کرا و ڕفێندرا. [٤] ناوبراو بە نھێنی گواسترایەوە بۆ ئیسرائیل و لە کۆتاییدا لە دادگاییکردنێکی داخراودا بەڕێوەچوو، سزا درا.[٤]
ڤانوونو ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر بردووە، لەنێویاندا زیاتر لە ١١ ساڵ زیندانی تاکەکەسی بووە، سەرەڕای ئەوەی نە بڕیاری دادگا و نە یاسای سزادانی ئیسرائیل سزایەکی لەو شێوەیەیان دیاری نەکردووە. دوای ئازادبوونی لە زیندان لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕووبەڕووی چەندین سنووردارکردنی جۆراوجۆر بووەوە بۆ قسەکردن و ئازادی ھاتوچۆی. چەند جارێک بە تۆمەتی پێشێلکردنی مەرجەکانی پارێزبەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیای بیانی و ھەوڵدان بۆ جێھێشتنی ئیسرائیل دەستگیرکرا. ئەو ئیدیعای کردووە کە لەلایەن پاسەوانانی زیندانەوە «مامەڵەی دڕندانە و نامرۆڤانە»ی لەگەڵ کراوە و ئەگەر ئەو نەبوایە بە مەسیحی، ڕەنگە شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەربچن.[٥]
لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڤانوونو بەھۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی پارێزبەندییەکەیەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. سزاکە تەنانەت لەلایەن داواکاری گشتیشەوە بە توندییەکی نائاسایی دادەنرا، کە چاوەڕوانی سزای ھەڵپەسێردراوی دەکرد. بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٠دا، ڤانوونو جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی ئەوەی کە بە پێشێلکردنی مەرجەکانی ئازادکردنی لە زیندان لە ساڵی ٢٠٠٤ چونکە لەگەڵ بیانییەکان کۆبووەوە. لە بەرامبەردا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٧دا بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و تێدا ڕای گەیاند کە «ڕێکخراوەکە مۆردخای ڤانوونو بە زیندانی ویژدان دەزانێت و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرج دەکات».[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Vanunu: Take my Citizenship». Arutz Sheva. ٨ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Mordechai Vanunu». ١٢ی ئایاری ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Harding، Luke؛ Campbell، Duncan (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Calls for Olmert to resign after nuclear gaffe». الغارديان. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Myre، Greg (٢١ی نیسانی ٢٠٠٤). «Israeli Who Revealed Nuclear Secrets Is Freed». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Israeli nuclear spy released». CNN. ٢١ی نیسانی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Israel: Mordechai Vanunu sentence clear violation of human rights | Amnesty International». ٢ی تەممووزی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.