مۆدێلی کوبلەر-ڕۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆدێلی کوبلەر-ڕۆس، یان پێنج قۆناغەکەی خەفەت، لە بیردۆزەکانی دەرونناسیدا بریتییە لە مۆدێلێک بۆ دیاریکردنی ڕێزێک ھەست کە کەسانی نەخۆشی بێ چارەسەر پێش مردنیان بەسەریاندا دێت،[١] کە قۆناغەکان ئەمانەن:

  1. ئینکاریکردن
  2. تووڕەیی
  3. پاڕانەوە
  4. خەمۆکی
  5. ڕازیبوون.[٢]

مۆدێلەکە یەکەمجار لەلایەن پزیشکی دەروونی سویسری ئەلیزابیس کوبلەر-ڕۆس'ەوە لە ساڵی ١٩٦٩ لە کتێبێکدا بەناوی «دەرباری مەرگ و مردن» باسکراوە بە سوودوەرگرتن لەو نەخۆشانەی بەرەو مەرگ دەڕۆن. ئەم مۆدێلە ئەکرێ بەسەر ڕووداوە گەورەکانی تری ژیانی خەڵکی ئاسایشدا بچەسپێنرێت، بە تایبەت ئەوانەی کەسانی خۆشەویستیان لە دەست ئەدەن یان خۆیان بەناخۆشی گەورەدا تێپەڕ دەبن. ئەوترێ کەوا مۆدێلەکە پێشتر زانایەکی بەریتانی کاری لەسەر کردوە و گوایە تەواوی مۆدێلەکە زیاتر پشتی بە «تێبینی»یەکانی کوبلەر-ڕۆس و زانا بەریتانییەکە بەستوە نەوەک تاقیکردنەوەی زانستی و پشتڕاستکردنەوەی دۆخەکان، بۆ نموونە ئەوترێ کە لە تاقیکردنەوەکانی زانایەک بەناوی ڕۆبێرت کاستنباومدا ھاتوە کە یەکەم کاردانەوەی خەڵک دوای مەرگی ئازیزانیان مەرج نییە شۆک و نکۆڵی کردن بێت، بەڵکو زۆرجار ئەوە یەت بە خەیاڵیاندا کەوا ژیان دەبێ بەردەوام بێت.[٢]

ھێڵکارییەکی دۆخەکانی کۆست لە مۆدێلی کوبلەر-ڕۆس

کوبلەر-ڕۆس دواتر لە ژیانیدا باسی ئەوەی کرد کە قۆناغەکان ھێڵ ئاسا نین و ناکرێ پێشبینی بکرێن و ھەروا پێشی ناخۆش بوە کە خەڵک بەو شێوەیە لێی تێ بگەن. بەڵکو کۆکراوەی پێنج ھەستی باون کە کەسانی خەمبار دووچاری دەبن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ O’Connor, Mary-Frances (2019-10). "Grief: A Brief History of Research on How Body, Mind, and Brain Adapt". Psychosomatic Medicine (بە ئینگلیزی). 81 (8): 731–738. doi:10.1097/PSY.0000000000000717. ISSN 0033-3174. PMC 6844541. PMID 31180982. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: PMC format (link)
  2. ^ ئ ا George A. Bonanno (2009). The other side of sadness. Internet Archive. Basic Books. pp. 32, 41. ISBN 978-0-465-01360-9.