مژدە مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مژدە محمود محەممەد

لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠
نیشتەجێیسلێمانى/نالى ستى
نەتەوەکورد
پەروەردەدیبلۆم
چالاکبوون٢٠١٨-بەردەوامە
حیزبی سیاسیجووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئایینئیسلام

مژدە محمود محەممەد (لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) کەسایەتی سیاسی و ئەندامی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی جووڵانەوەی نەوەی نوێ. ئەندامی لێژنەی دەستپاکی و وەبەرھێنانە لە پەڕلەمانی کوردستان.[١] بڕوانامەی دیبلۆمی لە ژمێریاری بەدەست ھێناوە.[١] بەیەکێک لە خانمە سیاسییە دژبەرەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دادەنرێت.[٢][٣]. لە ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان یەکێک بوو لەو ھەشت کەسەی لەسەر لیستی نەوەی نوێ توانی کورسیی پەڕلەمان بەدەست بھێنێت. مژدە مەحموود لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان بەشداری دەکات و خۆی بە نوێنەری خەڵکی ناڕازی نیشان دەدات. یەکێک بوو لەو ئەندام پەڕلەمانانەی نەوەی نوێ کە لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ بانگەشەی چڕی دەکرد بۆ بەربژێرانی پارتەکەی بەمەبەستی بەدەستھێنانی کورسی پەڕلەمانی عێراق.

دەستگیرکردن[دەستکاری]

مژدە مەحموود، بەیەکێک لەو کەسانەدادەنرێت پشتیوانی خۆپیشاندانە دژی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم، لەو کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیەکان بەشدار دەبێت، ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە قەزای ڕانیە، کە لەسەی داوای سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید ئەنجامدرا، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئەو سنورە دەستگیردەکرێت، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک دەستبەسەر دەکرێت،[٤] ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە. مژدە لە سەر ئەو دەستگیرکردنە وتی کە دەسەڵات هەرچی بکات ناتوانێ دەنگی ناڕەزایەتی کپ بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "مژدە محمود محمد". پەرلەمانی کوردستان - عێراق (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-25.
  2. ^ "مژدە مەحمود: مانگانە زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلار دەچێتە گیرفانی هه‌ر دوو بنه‌ماڵەی حوکمڕانی هه‌رێم". www.shanpress.com. Retrieved 2021-12-25. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "مژدە مەحمود: مەرگی دەسەڵات نزیکە". westganews.net. Retrieved 2021-12-25.
  4. ^ "حه‌وت په‌رله‌مانتاری‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران". www.awene.com. Retrieved 2022-08-10.