موقرن کوڕی عەبدولعەزیز
ڕواڵەت
(لە موقرن کوڕی عهبدولعهزیزەوە ڕەوانە کراوە)
| موقرن کوڕی عەبدولعەزیز | |||||
|---|---|---|---|---|---|
| شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
| شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
| فەرمانڕەوایی | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا | ||||
| بەیعەت | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ | ||||
| پێشوو | سەلمان | ||||
| جێنشینی شازادەی جێنشین | موحەممەد | ||||
| ھاوسەر | نورە کچی ئەحمەد موقرن عەبتە کچی حەموود | ||||
| |||||
| خێزان | ئال سعوود | ||||
| باوک | عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان | ||||
| دایک | بەرەکە یەمەنی | ||||
| لەدایکبوون | ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ ڕیاز | ||||
| ئایین | ئیسلام سونە | ||||
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود (بە عەرەبی: مقرن بن عبد العزيز آل سعود) لھ ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایک بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، سی و پێنجەمین کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوکترین کوڕیەتی کە لەژیاندا بێت وەلەدایکەوە برای تری نیە.
فێربوون
[دەستکاری]- یەکەم فێربوونی لە پەیمانگای پایتەختی نموونەی وەرگیرا وە تەواوی کرد لە ساڵی ١٩٦٤
- خوێندنی زانستەکانی فرۆکەوانی تەواوکرد لە شانشینی یەکگرتوو لە ساڵی ١٩٦٨
ئیش و پلەکان
[دەستکاری]- دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی کرد بە ھێزی ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەبەردەوام بوو لەکارکردن تێیدا تا ساڵی ١٩٨٠
- لە ١٨ی ئازاری ١٩٨٠ دیاری کرا بە ئەمیری ناوچەی حائل بەردەوام بوو تا ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ کە ئەوکاتە کرا بە ئەمیری مەدینە
- لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کرا بە سەرۆکی ھەواڵگری گشتی وە بەردەوام بوو تا ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ کە ئەو کاتە بوویە ڕاوێژکاری پاشا وە نوێنەری تایبەتی پاشا.
- لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ کرا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
جێنشینی شازادە جێنشین
[دەستکاری]ئەمرێکی شاھانەی لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ دەرچوو کە دیاری کرا بە جێنشینی شازادە جێنشین لەلایەن پاشا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز
جێنشین
[دەستکاری]لە ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ کرا بە شازادەی جێنشین وە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە موقرن کوڕی عەبدولعەزیز تێدایە.