موعەززەم تورانشای کوڕی سەڵاحەددین
| موعەززەم تورانشای کوڕی سەڵاحەددین | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١١٥٠ |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٢٦٠ (١١٠ ساڵ ژیاوە) |
| پیشە | کارمەندانی سەربازی |
موعەززەم توورانشاھی کوڕی سەڵاحەددین (نز. ١١٨١ – ١٢٦٠) فەرماندەیەکی سەربازیی کورد و شازادەی ئەییووبی بووە، کوڕی سەڵاحەددین بووە.[١] بۆ کارە درێژخایەنەکەی بەڵام جیاواز نەبوو، بە «سەربازێکی بوێر و ئازا، بەڵام زۆر بەھرەمەند و لێھاتوو نەبێت» وەسف کراوە. واتا ماوەیەکی زۆر خزمەتی کرد، ھەرچەندە ئازا بوو، بەڵام زۆر زیرەک نەبوو و سەرکەوتوو نەبوو لە شەڕدا.[٢]
موعەززەم لە دەوروبەری ساڵی ١١٨١ لەدایکبووە.[٣] ناوی لێنراوە وەک ڕێزێک بۆ مامی، ئەلموعەززەم تورانشاھ کە لە ساڵی ١١٨٠ کۆچی دواییی کردووە.[٤] ناوی تەواوی مەلیک موعەززەم تورانشاھ فەخرەددین دەبوو مەنصووری کوڕی سەڵاحەددین بوو.[٥] لە ساڵی ١١٨٦ لەگەڵ دایکی و برا تەواوەکەی، مەلیکشا، لە دیمەشق دەژیا، کاتێک سەڵاحەددین کە نەخۆشکەوتبوو ئەو سێ کەسەی بانگ کرد بۆ لای خۆی لە حەڕان.[٦][٤] سەڵاحەددین خانوویەکی ھەبوو کە دروست کرابوو بۆ مانەوەیان لە حەڕان.[٣] بە گوێرەی ئیبن شەدداد، موعەززەم لە ساڵی ١١٩١ وەک دەستپێشخەرییەکەی بۆ ھونەری جەنگ ھێنرایە شایەتحاڵی گەمارۆدانی عەکا، ھەرچەندە لە ڕاستیدا بۆ چەند ساڵێک بەشداریی شەڕی نەدەکرد.[٦][٧]
لە ساڵی ١٢٣٤دا موعەززەم سەرکردایەتیی سوپای ئەمیری حەلەبی کرد لە شەڕی سوڵتان کامیل دژی سەلجوقییەکان.[٢] کاتێک پاشماوەکانی سوپای خەوارزمی لە ساڵی ١٢٤٠دا ھێرشیان کردە سەر سووریا، سەرکردایەتیی ١٥٠٠ سوارەی بەردەستی حەلەبی کرد لە دژی ئەوان. ژمارەکەی ھەشت بە یەک زیاتر بوو، لە ٢ی تشرینی دووەمدا لە شەڕدا تێکشکێنرا.[٢]
لە ساڵی ١٢٥٠دا، موعەززەم و تاکە براکەی کە لە ژیاندا مابوو، نوسرەتەددین، سەرکردایەتیی ھێزەکانیان کرد لە حەلەبەوە لە کاتی داگیرکردنی میسری ناسر یووسف.[٢] ئەو و نوسرەتەددین گیران کاتێک لە ساڵی ١٢٥١ لە شەڕی کوورەدا لەلایەن ئەیبەکەوە سوپاکەی شکستی ھێنا.[٢][٨] ئەوان لە دیلێتیی شەرەفمەندانە لە قاھیرە مانەوە تا پەیمانی ئاشتی لە ساڵی ١٢٥٣ واژوو کرا.[٢]
ھەرچەندە تەمەنی زیاتر لە ھەشتا ساڵ بوو، بەڵام موعەززەم بە ناوی ناسرەوە حوکمڕانیی حەلەبی دەکرد کاتێک مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٥٩دا ھێرشیان کردە سەر سووریا.[٩][١٠] ھێزێکی نارد بۆ ئەوەی بتوانن پەکیان بخەن پێش ئەوەی بگەنە حەلەب، بەڵام لە بەرامبەر ھێزە باڵاکانی فەرماندەی مەغۆلەکان ھۆلاکۆ پاشەکشەیان کرد، کە مەرجێکی بەخشندەی پێشکەشی موعەززەم کرد بۆ تەسلیمبوون. موعەززەم ڕەتی کردەوە و لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٢٦٠ گەمارۆدانی حەلەب دەستی پێکرد. لە ٢٥ی کانوونی دووەمدا دیوارەکان شکێنران و شارەکە تاڵان کرا و دانیشتووانەکەی کۆمەڵکوژ و بەکۆیلە کران. موعەززەم تا ٢٥ی شوبات لە قەڵاکەدا بەردەوام بوو لە شەڕکردن، کاتێک داوای مەرجی کرد.[١١] ھۆلاکۆ سەرسام بوو بە بوێریی موعەززەم، و بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی، ھۆلاکۆ بە شێوەیەکی نائاسایی بەخشندە بوو.[٩][١٠] پارێزگارەکە گەرەنتیی سەلامەتیی پێدرا، بەڵام موعەززەم تەنھا چەند ڕۆژێک دواتر کۆچی دواییی کرد.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Humphreys 1977. For Saladin as a Kurd, see pp. 29–30.
- 1 2 3 4 5 6 Humphreys 1977.
- 1 2 Eddé ٢٠١٦.
- 1 2 Lyons & Jackson 1982.
- ↑ Lyons & Jackson 1982، لاپەڕە ٤٥١.
- 1 2 Eddé 2016.
- ↑ Hosler 2018.
- ↑ Jackson 2007، لاپەڕە 221, excerpting Ibn Wāṣil.
- 1 2 Humphreys 1977، لاپەڕەکانی 348–349.
- 1 2 Jackson 2017، لاپەڕە ١٣٠.
- 1 2 Humphreys 1977، لاپەڕەکانی ٣٤٨–٣٤٩.
کتێبنامە
[دەستکاری]- Eddé، Anne-Marie [in فەرەنسی] (٢٠١٦). Saladin. Flammarion.
- Humphreys، R. Stephen (١٩٧٧). From Saladin to the Mongols: The Ayyubids of Damascus, 1193–1260. State University of New York Press.
- Hosler، John (٢٠١٨). The Siege of Acre, 1189–1191: Saladin, Richard the Lionheart, and the Battle that Decided the Third Crusade. Yale University Press.
- Jackson، Peter، ed. (٢٠٠٧). The Seventh Crusade, 1244–1254: Sources and Documents. Ashgate.
- Jackson، Peter (٢٠١٧). The Mongols and the Islamic World: From Conquest to Conversion. Yale University Press.
- Lyons، Malcolm Cameron؛ Jackson، D. E. P. (١٩٨٢). Saladin: The Politics of the Holy War. Cambridge University Press.