موشەکی فرەقۆناغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناردنە بۆشایی Black Brant 12 موشەکی فرەقۆناغی دەنگی
دووەم قۆناغ لە موشەکیMinuteman III

موشەکی فرەقۆناغ یان موشەکی قۆناغ (بە ئینگلیزی: Multistage rocket) ئامێرێکی ناردنە بۆشایە کە دوو یان زیاتر موشەکی قۆناغی تێدا بەکاردێ، ھەریەک لە مانە پێکدێت لە بزوێنەر و مەکینەی تایبەت بەخۆی. ئەو زنجیرە قۆناغانە جێگیرکراون لە لوتکەوە بۆ قۆناغێکی تر؛ قۆناغە تەریبەکان لکاون بە لێواری قۆناغێکی ترەوە. لە ئەنجامدا بە شێوەیەکی کاریگەر دوو یان زیاتر موشەک کۆدەکاتەوە لە لوتکەوە یان لکاون بە تەنیشت یەکەوە. موشەکی دوو قۆناغی بە گشتی باوە، بەڵام موشەکەکان لەگەل پێنج قۆناغی جیاکراوە بە سەرکەوتووی نێردراوەتە بۆشایی.

بە فرێدانی قۆناغەکان کاتێک کە بزوێنەرەکان لێدەکرێنەوە، ئەو بارستایییەی کە لە موشەکەکە ماوەتەوە کەم دەکات. ھەریەک لە قۆناغە بەدوایەکدا ھاتووەکان توانراوە بۆ حالەتی ئیشپێکردنی دیاریکراو سوودی لێوەربگیرێ، وەک کەمبوونەوەی پەستانی ھەوا لە ئاستی ڕووی دەریای بەرزتر. ئەم قۆناغە ڕێگە دەدات بە پالھێزی ئەو قۆناغانەی کە ماوەتەوە بە ئاسانترین تاودان موشەکەکە بەرز بکاتەوە بۆ کۆتا خێرایی و بەرزی.

لە پلانی دانانی قۆناغە زنجیرەیەکان، یەکەم قۆناغ لە خووارەوەیە وە ھەمیشە گەورەترینە، دووەم قۆناغ یان پاشکۆی قۆناغەکانی سەروو لە سەرووی ئەون، ھەمیشە قەبارە کەم دەکات. لە پلانی دانانی قۆناغە تەریبەکان ئامێری بەھێزکەرەکانی شل و ڕەق بەکاردێ بۆ یارمەتی دانی ناردنە بۆشایی. ئەمانە ھەندێک کات ئاماژەی پێدەکرێت ھەروەک "قۆناغ٠". لە حالەتی ئاساییدا قۆناغی-یەکەم یان مەکینە بەھێزکەرەکان دادەگیرسێن بۆ پالپێوەنانی موشەکەکە بەرەو سەرەوە. کاتێک ئامێرە بەھێزکەرەکان سوتەمەنیان تەواودابێ، ئەوا لە بەشی دواوەی موشەکەکە جیادەبنەوە. (وە ھەمیشە لەگەڵ ھەندێک لە بارگەی سوتەمەنی بچووک) وە دواتر دەکەوێتە خوارەوە. پاشان یەکەم قۆناغ بەتەواوی دەسوتێ و دوور دەکەوێتەوە. موشەکێکی بچووکتر بە جێدێلێ، لەگەڵ قۆناغی دووەم لە خوارەوە، کە پاشان دادەگیرسێ. کە ناسراوە بە بازنەی زانستی موشەک، ئەم پرۆسەیە دووبارە دەبێتەوە تاوەکو کۆتا خێرایی پێویست بەدەست دێ. لە ھەندێک حالەتدا لە زنجیرەی ڕێکخستنی قۆناغ، قۆناغی سەرەوە دادەگیرسێ لە پێش جیابونەوەکە - پالھێزەکە بەکاردێ بۆ ئەوەی یارمەتی ئامێرەکان بدات بە شێوەیەکی ئەرێنیانە لە یەک جیابنەوە.

موشەکی فرە قۆناغ پێویستە بگات بە خێرایی ئۆربیتال.

جێبەجێکردن[دەستکاری]

مۆدێلێکی نیگارکارییە کە سێ موشەکی فرە-قۆناغ نیشان دەدات
ئەپۆلۆی١١ ھەسارەی V جیابونەوەی یەکەم-قۆناغ
دووەم قۆناغ نزم دەبێتەوە بۆ یەکەم قۆناغ لە موشەکی ھەسارە V
ھێلکاری بۆ دووەم قۆناغ وە چۆن ئەوە دەگونجێنێت بۆ ناو موشەکێکی تەواو

ئەو ھۆکارەی کە موشەکی فرە-قۆناغ پێویستی بە کۆنترۆل کردنە بە یاسایە فیزیایەکان کە زۆرترین خێرایی دەھێنرێتە دی لەلایەن موشەکێکی سوتەمەنی دراو بۆ گۆران لە بارستایی وشک بەم پەیوەندییە دەردەبردرێ لەلایەن ھاوکێشەی موشەکی کلاسیکی:

کاتێک:

گۆرانە لە خێرایی ئامێرەکە (گۆران لە خێرایی کۆی لەدەستدانی بەھۆی ڕاکێشانی زەوی و ڕاکێشانی بەرگەی ھەوا).

بریتییە لە سەرجەمی بارستایی (تەر) ی سەرەتا، وە یەکسانە بە بارستایی (وشک) ی کۆتا کۆی بزوێنەر.

بریتییە لە بارستایی (وشک) ی کۆتا، دوای ئەوەی کە بزوێنەرەکە فراوانی دەکات.

بریتییە لە خێرایی کاریگەری گزۆزە (دیاریکراوە لەلایەن بزوێنەر، دیزاینی مەکینە و حالەتی پەیدانی گاز).

بریتییە لە نەخشەی لۆگاریتمی سروشتی.

گۆران لە خێرایی پێویست تابگات بە خولگەی خواروی زەوی (یان خێرایی پێویست بۆ پێویستی باری قورسی کەمتر لە یەک خولگە) و پێویستی بۆ ڕێژەی گۆران لە بارستەی تەر بۆ وشک گەورەترە لە باری ڕاستەقینەی دەتوانرێ بە دەست بھێنرێت لە قۆناغی موشەکی تاک. موشەکی فرەقۆناغی ئەم سنوورە زاڵدەبێ لەلایەن جیاکردنەوەی گۆران لە خێرایی بۆ بەشەکان. ھەریەک لە قۆناغەکانی خوارتر لادەبرێ، و قۆناغەکانی دواتر دادەگیرسێ، وە ئەو موشەکەی کە ماوەتەوە ھێشتا لە نزیک خێرایی سوتاندن سەفەر دەکات. ھەریەک لە قۆناغەکانی خوارو بارستایی وشک دەگرێتەخۆ وە بزوێنەر لە قۆناغەکانی سەروو، ھەریەک لە قۆناغەکانی سەروو کە سەردەکەوێ بارستایی وشکی کەم کردووەتەوە لەلایەن فرێدانی بارستایی وشکی بێسوودەکان کە سەرف کراوە لە قۆناغەکانی خواروو.

سوودی زیاترئەوەیییە کە لە ھەر قۆناغێک دەتوانرێ جۆری جیاوازی مەکینەی موشەک بەکاربھێنێت، ھەر جۆرێک بۆ حاڵەتێکی ئیشپێکردنی تایبەت بەکاردێ. ئم جۆرە مەکینەی قۆناغی خوارو دیزاین کراوە بۆ بەکارھێنانی لە پەستانی بەرگەی ھەوا، لەکاتێکدا مەکینەی قۆناغی سەروو گونجاو بوو بۆ نزیک حالەتی بۆشایی؛ و قۆناغی خواروتر چاودێری و پێکھاتەی زیاتری پێویستە وەک لە قۆناغەکانی سەرەوە ھەروەک قۆناغەکانی خوارەوە پێویستە بەرگەی کێشی خۆی بگرێ وە کۆی قۆناغەکان کە لە سەرووی ئەون. چاککردنی پێکھاتەی ھەریەک لە قۆناغەکان و کەمکردنەوەی کێشی تەواوی ئامێرەکە وا دەکات زیاتر سوودی لێوەربگیرێ.

سوودی ڕێکخستن دێ لە خەرجی قۆناغەکانی خواروو مەکینەکان بەرزدەکەنەوە کە چیتر بەکارناھێنرێت، ھەروەھا کردویەتی بە موشەکێکی تەواو ئالۆزتر و سەختر بۆ بنیاتنان وەک لە تاک قۆناغ. سەرەرای ئەوەش، ھەر ڕووداوێک لە ڕێکخستن خالێکی گونجاوی سەرنەکەوتنی ناردنە بۆشایییە، بەھۆی سەرنەکەوتنی جیاکردنەوە، سەرنەکەوتنی داگیرساندن، یان بەیەکداکەوتنی قۆناغ. لەگەڵ ئەوەشدا، پاشەکەوتکردنەکان ئەوەندە گەورەن کە ھەر موشەکێک بەکاردەھێنرێت بۆ ئەوەی بارێک بگەیەنێت بۆ خولگە.

یەکێک لە باوترین ئەو پێوانانەی کە بۆ دیاریکردنی چوستی بری پاڵنەری دیاریکراو لە موشەک بەکاردێ، کە پێناسە دەکرێ بەبری ئەو پالھێزەی لەھەر دەقەیەکدا کە لەبزوێنەرەکە بەکارھاتووە:

=

لەکاتی ھاوکێشە دانانەوەدا بری پالھێز ھەژمار دەکرێ لەئەنجامی ئەو ھۆیانەی، کە ئێمە ھەمانە:

ئەو ھاوکێشانە ئەوە نیشاندەدات کە برێکی زیاتر لە پالنەری دیاریکراو واتە چوستی یەکی زیاتر لە مەکینەی موشەکەکە، کە توانای سووتاندنی ھەیە بۆ ماوەی کاتێکی درێژتر. سەبارەت بە ڕێکخستنی قۆناغە سەرەتایییەکانی موشەک ھەمیشە ڕێژەی پالنەری دیاریکراو کەمترە، مامەلەکردن بە چوستی بۆ پالھێزی بەرز بۆ ئەوەی بەخێرایی موشەکەکە پالبنێت بۆ بەرزایی بەرزتر. قۆناغەکانی دواتر لە موشەکەکە ھەمیشە ڕێژەی پالنەری دیاریکراوی زیاترە لەبەر ئەوەی ئامێرەکە زیاتر لەدەرەوەی کەشەکەیە وە گازی گزەوزی پێویستی نییە بۆ ئەوەی فراوانی بکات لەدژی پەستانی ھەوا.

لەکاتی ھەڵبژاردنی موشەکی نمونەیی بۆ بەکارھێنان لە قۆناغە سەرەتایییەکان بۆ ئامێری ناردنە بۆشایی، کارکردنی مەتری بەسوود بۆ تاقیکردنەوەی ڕێژەی پالھێز بۆ کێش ھەژماردەکرێ، بەھۆی ئەم ھاوکێشەیییە.

باوترین ڕێژەی پالھێز-بۆ-کێشی ئامێری ناردنە بۆشایی لە نێوان مەودایی ١٬٣ بۆ ٢ دایە. یەکێکی تر لەکارکردنەکانی مەتری بۆ مانەوەی لە ھزردا لەکاتی دیزاینکردنی قۆناغی ھەر موشەکێک لە ئەرکێک لەکاتی سوتاندنی دا، کەبری ئەوکاتەی کە مەکینەی موشەکەکە بەردەوام دەبێت پێشئەوەی بزوێنەرەکە بەتەواوی ماندووببێت. بۆ زۆربەی قۆناغە ناکۆتاکان، پاڵھێز یان پاڵنەری دیاریکراو دەتوانرێت بەنەگۆر دابنرێت، کە ڕێدەدات ھاوکێشە بۆ کاتی سووتانەکە بنووسرێت ھەروەک:

کاتێک وە بارستایی سەرەتای و کۆتای بن بۆ قۆناغی موشەک بەدوایەکدا. ھاوشان لەگەڵ کاتی سووتاندن، بەرزیی و خێرایی سوتاندن بەدەستدەھێنرێت بە بەکارھێنانی ھەمان نرخەکان، وە دۆزینەوەیی لەلایەن ئەم دووھاوکێشەیە:

کاتێک مامەلەدەکەین لەگەڵ کێشەیەکدا بۆ ھەژمارکردنی کۆی خێرایی سووتاندن یان کات بۆ تەواوی سیستەمی موشەک، ڕێسای گشتی بۆ کارکردن بەم شێوەیە ھەروەک ئاماژەی پێکراوە:

  1. بەش بەش کردنی پرسیارە حیسابییەکان لەگەڵ چەندین قۆناغ لە سیستەمی موشەک دەگرێتەوە.
  2. ھەژمارکردنی بارستایی سەرەتا و کۆتا بۆ ھەر قۆناغێکی تاک.
  3. ھەژمارکردنی خێرایی سووتاندن، و سەرجەمی ئەو لەگەڵ خێرایی سەرەتا بۆ ھەر قۆناغێکی تاک. وایدانێ ھەر قۆناغێک یەکسەر لەدوایی قۆناغی پێشوو دێ، و خێرایی سووتاندن دەبێت بە خێرایی سەرەتا بۆ قۆناغەکانی دواتر.
  4. دوو ھەنگاوەکانی پێشوو دوبارەبکەوە تاوەکو کاتی سووتاندن و/یان خێرایی ھەژمارکراو بۆ کاتی کۆتایی.

ئەوە گرنگە تا تێبینی بکەیت کە کاتی سووتاندن جوڵەی کۆتایی قۆناغەکانی موشەک پێناسە ناکات، ھەروەک ئامێرەکە ھێشتا خێرایەکی دەبێت کە ڕێدەدات تا بەرەو سەرەوە بروات بۆ کاتێکی کورت تاوەکو تاودانی ڕاکێشانی زەوی بەرە بەرە دەگۆرێت بۆ ئاراستەیەکی بەرەو خوارەوە. خێرایی و بڵندی موشەکەکە لەدوای سووتاندن دەتوانرێت بە ئاسانی دابرێژرێت بە بەکارھێنانی ھاوکێشەی فیزیایی بنەرەتی جوڵە.

کاتێک کە موشەکەکە بەراورد دەکەیت لەگەڵ یەکێکی تر، ئەوا بێسوودە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەراوردی تایبەتمەندی موشەکێکی باوەرپێکراو بکەی لەگەڵ ھەمان تایبەتمەندی لە موشەکێکی تر چونکە سیفەتی تاکیان زۆرجار پشتی پێنابەسترێ. بۆ ئەم ھۆیە، ڕێژەی بێ ڕەھەند دروستکراوە تا بەراوردێکی بەشتر و بەتواناتر بکات لەنێوان موشەکەکان. یەکەمین ڕێژەی بارستایی سەرەتا بۆ کۆتا، کە ڕێژەیەکە لەنێوان قۆناغی موشەکی بارستایی پری سەرەتا وە قۆناغی موشەکی بارستایی کۆتایەکە ھەموو جارێک ھەموو سوتەمەنییەکە بەکاردێت، ھاوکێشەکە بۆ ئەم ڕێژەیە:

کاتێک بارستایی بەتاڵی قۆناغەکەیە، بارستایی بزوێنەرەکەیە، وە بارستایی بارەکەیە. دووەم بری کارکردنی بێ ڕەھەندرێژەی پێکھاتنە، کە ڕێژەیەکە لەنێوان بارستایی بەتاڵی قۆناغەکە، وە کۆکراوەی بارستەی بەتاڵ و بارستەی بزوێنەرەکە ھەروەک نیشاندراوە لەم ھاوکێشەیە:

دواین بری سەرەکی کارکردنی بێ ڕەھەند ڕێژەی بارە، کە ڕێژەیەکە لەنێوان بارستەی بار وە بارستەی کۆکراوەی قۆناغی موشەکی بەتاڵ و بزوێنەرەکە:

لەدوای بەراوردکردنی سێ ھاوکێشەکە بۆ بری بێ ڕەھەندەکان، ئەوە ئاسانە تاببینیت کە ئەوانە پشت بەیەکتر نابەستن، وە لەراستیدا، ڕێژەی بارستایی سەرەتا بۆ کۆتا دەتوانین بینووسینەوە بەگوێرەی ڕێژەی پێکھاتەکە و ڕێژەی بار:

ئەو ڕێژەی کارکردنە ھەروەھا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت ھەروەک سەرچاوە بۆ چەند چوستی سیستەمێکی موشەک کاتێک سوودی لێوەردەگیرێ و بەراورد دەکات و ڕێکخستن دەگۆرێ بۆ ئەرک.

ھەڵبژاردنی پێکھاتە و قەبارە[دەستکاری]

خێزانی ھەسارەی ساتورن لە موشەکی فرەقۆناغ ھەڵگرتنی Apollo spacecraft

بۆ قەبارەی سەرەتا، ھاوکێشەکانی موشەک دەتوانرێ بەکاربھێنرێت بۆدەستکەوتنی بڕێک لە بزوێنەری پێویست بۆ بنچینەی موشەکەکە لەسەر بری پاڵنەری دیاریکراوی مەکینە و تەواوی بری پاڵنەری پێویست لە N*s. وە ھاوکێشەکە:

کاتێک g نەگۆری ڕاکێشانی زەوییە. ھەروەھا ئەمەتوانا دەداتە قەبارەی کۆگای پێویست بۆ سووتەمەنییەکە تا ھەژمار بکرێت ئەگەر چری سووتەمەنییەکە زانراو بێ، کە حالەتەکە ھەمیشە نزیکە کاتێک قۆناغی موشەک درووست دەکات. قەبارەکە دەھێنرێتە بەرھەم کاتێک بارستایی بزوێنەرەکە دابەشی چری دەکەیت. بەدەر لە سووتەمەنی پێویست، بارستایی پێکھاتەی موشەکەکە خۆی دەبێ دیاری کرابێ، کە پێویستە بۆ بردن و دانانی بارستایییەکە بۆ پالھێزی پێویست، ئەلیکترۆنییەکان، ئامرازەکان، ئامێری وزە، ھتد. کە ئەوانە ناسراون بە برەکان بۆ پێوانەی نمونەیی کاڵای ڕەق کە دەبێت وادابنرێت لە ناوەندی قۆناغەکانی پێشتری دیزاینکردن. بەڵام بۆ دیزاینە سەرەتایییەکان، لێکچونی سادە دەتوانرێت وەربگیرێت. وادانرا یەک مەکینە بۆ قۆناغێکی موشەک ھەموو بری پاڵنەرەکە بەتەواوی دەستەبەر دەکات بۆ ئەو بەشی کە دیاری کراوە، بەشێکی بارستایی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ دیاریکردنی بارستایی سیستەمەکە. بارستایی قۆناغەکە کاڵایی ڕەق دەگۆرێ وەک سەرەتاکان وە ئامێرەکانی safe-and-arm کە زۆر بچووکن بە بەراوردکردن کە دەتوانرێ ئیھمال بکرێ.

بۆ ڕۆژێکی نوێ مۆتۆرەکانی موشەکی پتەو، ئەوە پارێزراو و ماقولە تاوەکو بڵێین کە ٩١ بۆ ٩٤ لەسەدا تەواوی بارستایییەکە سووتەمەنییە. ھەروەھا ئەوەگرنگە تاوەکو تێبینی بکەی ئەو ڕێژە سەدییە بچوکەی «بەجێماو» ی بزوێنەرەکە بەجێدەھێلرێت و بەکارناھێنرێت لە ناو تانکەکە، وە ھەروەھا دەبێت ببرێت بۆ لێکۆلینەوە کاتێک بری سووتەمەنی دیاریدەکرێت بۆ موشەکەکە. باوترین خەملاندنی سەرەتایی بۆ ئەم بزوێنەرە بەجێماوە پێنج لەسەدایییە. بەم ڕێژەیە و ھەژمارکردنی بارستایی بزوێنەرەکە دەتوانرێ بارستایی کێشی موشەکی بەتاڵ دیاری بکرێ. قەبارەی موشەکەکان بزوێنەری شل بەکاردێنن کە پێویستە کەمێک زیاتر نزیکببێتەوە لەبەرئەوەی لەراستیدا دوو تانکی جیاکراوەی پێویستە: یەکێکیان بۆ سووتەمەنی، و یەکێکیان بۆ ماددەی ژەنگگر. رێژە بۆ ئەم دوو برە ناسراوە بە ڕێژەی تێکەڵ، و پێناسە دەکرێن لەلایەن ئەم ھاوکێشەیە:

کاتێک بریتییە لە بارستایی ژەنگگر وە بریتییە لە بارستایی سووتەمەنییەکە. ئەم ڕێژەی تێکەلە نەک تەنھا قەبارەکەی ھەر تەنێک بەرێوەدەبات، بەڵکو ھەروەھا بری پاڵنەری دیاریکراوی موشەکەکەش. دیاریکردنی ڕێژەی تێکەلی نموونەیی ھاوسەنگییەکی سازانە لە نێوان لایەنی جۆراوجۆری موشەکێک کە دیزاینکراوە، وە دەتوانێت بگۆرێت بە پشت بەستن لەسەر جۆری سووتەمەنی و تێکەڵەی ماددەی ژەنگگر کە بەکارھێنراوە. بۆ نموونە،

ڕێژەیەکی تێکەڵ لە بزوێنەرەکە توانراوە ئاوا ڕێکبخرێت کە لەوانەنە نییە باشترین بری پاڵنەری دیاریکراوی ھەبێت، بەڵام بەھۆی تانکی سووتەمەنی قەبارەی یەکسانی دەبێت. کە ئەمە لەوانەیییە بەرھەمێکی سادەتر و ھەرزانتر بەدەستەوە بدات، پێچانەوە، ڕێکخستن، وە تەواوکاری لە سیستەمی سووتەمەنی لەگەڵ ئەوەی کە ماوە لە موشەکەکە، وە دەتوانێت ببێت بە سوودێک کەتوانراوە زیانەکانی پاڵنەری دیاریکراو گرانتر لە چوستی ھەڵدەسەنگێنێت. بەڵام کە وادادەنرێت پێناسەکردنی بە زۆر بۆسیستەمی چوونە بۆشایی قەبارەیییە وە سووتەمەنییەکی کەم چری پێویستە وەکو ھایدرۆجین. ئەم نموونەیە لەوانەیە شیکاربکرێ لەلایەن بەکارھێنانی ڕێژەیەکی تێکەڵی دەوڵەمەندی ماددەی ژەنگگر، کەمکردنەوەی چوستی و ڕێژەی پاڵنەری دیاریکراو، ھەڵدەسەنگێنێت بەڵام دەگات بە بچووکترین قەبارەی تانکی پێویست.

باشترین ڕێکخستن و دیاریکردنی ڕێکخستن[دەستکاری]

باشترین[دەستکاری]

ئامانجی کۆتایی و باشترین ڕێکخستن ئەوەیە تا ڕێژەی بار زیادبکات (رێژەکان ببینە لەژێر کارکردن)، واتە گەورەترین بری بار ھەڵدەگیرێت بۆ خێرایی سووتاندنی پێویست بە بەکارھێنانی کەمترین بری بارستایی نا_بار، کە ھەمووشتێک دەگرێتەوە. ئەمانە چەندین ڕێسا و ڕێنمایی خێرایە تا شوێنی بکەویت بۆ گەیشتن بە ڕێکخستنی گونجاو:

  1. قۆناغەکانی سەرەتا دەبێت کەمترین ھەبێ، وە قۆناغەکانی کۆتا دەبێ بەرزترین ھەبێ.
  2. قۆناغەکان لەگەڵ کەمترین دەبێت زۆرترین ΔV پێشنیاربکات.
  3. قۆناغەکانی داھاتوو ھەمیشە قەبارەیەکی بچووکتریان ھەیە لە قۆناغەکانی پێشوو.
  4. قۆناغە ھاوشێوەکان دەبێΔV ھاوشێوە دەستەبەر بکەن.

ڕێژەی بار دەتوانرێ ھەژماربکرێ بۆ ھەر قۆناغێکی تاک، وە کاتێک کە بەیەکەوە چەند جارە دەکرێن یەک بەدوای یەک، وە بەگشتی ڕێژەی باری تەواوی سیستەم دەھێنێتە بەرھەم. ئەوە گرنگە تا تێبینی بکەیت کە کاتێک ڕێژەی بار ھەژمار دەکرێ بۆ قۆناغەکانی تاک، بارەکە بارستایی ھەموو قۆناغەکان دەگرێتەوە لە دوایی یەکێکی نوێ. بەگشتی ڕێژەی بارەکە:

کاتێک n ژمارەی قۆناغەکان لە سیستەمی موشەک دەگرێتەوە. قۆناغە ھاوشێوەکان لە ھەمان ڕێژەی بار دەھێنێتە بەرھەم کە ئەمەش ئەم ھاوکێشەیە سادە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەگمەن چارەسەری نموونەیییە بۆ زیادکردنی ڕێژەی بار، وە ΔV پێویست لەوانەیە بە نارێکی بەش بەش کرابێ ھەروەک پێشنیارکراوە لە ڕێنمایی ڕوونکردنەوەکانی ١و٢ ی سەرەوە. دوو ڕێگەی باوی دیاریکردنی ΔVی نایەب بەش بەش کردنە لەنێوان قۆناغەکان کە تەکنیکی شیکارکردنی ھەنگاو بە ھەنگاو کە چارەسەرێکی شیکەرەوە دروست دەکات کە دەتوانرێت جێبەجێبکرێت لەلایەن بەرنامەیەک، واباشترە لەگەڵ قۆناغەکانی کۆتا دەستپێبکەی، بارستایی سەرەتا ھەژمار بکە کە دەبێ بە بار بۆ قۆناغەکانی دواتر.

دیاریکردن[دەستکاری]

ڕێکخستنی موشەک و دیاریکردنی لەسەر بنەمای گریمانەیەکی سادەکراو ھەریەک لە قۆناغەکان لە سیستەمی موشەک ھەمان بری پاڵنەری دیاریکراوی ھەیە، رێژەی پێکھاتنەکە، و ڕێژەی بار، تاکە جیاوازییە بارستایی تەواوی ھەر قۆناغێک کەمترە لە قۆناغی پێشوو. ھەرچەندە ئەم گریمانەیە لەوانەنییە نموونەیەکی نزیک بێت بۆ ھێنانە بەرھەمی سیستەمێکی گونجاو یان چوست. ئەوە ھاوکێشەکان زۆر ساددە دەکات بۆ دیاریکردنی خێرایی سووتاندن، کاتی سووتاندن، بڵندی سووتاندن، و بارستەی ھەرقۆناغێک. یەکێکە لە چەمکە گرنگەکان بۆ تێگەیشتن لە کاتی بەکارھێنانی ڕێکخستنی موشەکی دیاری کراو، کە چۆن خێرایی سووتاندن کاری تێدەکرێت لەلایەن ژمارەی قۆناغەکان کە لەسەر سیستەمی موشەک جیادەبنەوە. زیادکردنی ژمارەی قۆناغەکان بۆ موشەکێک لەو کاتەی بری پاڵنەری دیاریکراو دەھێڵێتەوە، رێژەی بار و ڕێژەی پێکھاتەی نەگۆر ھەمیشە بەرھەمێکی بڵندترو خێرایی سووتاندن وەک لەھەمان سیستەم کە قۆناغی کەمتر بەکاردێنن. لەگەڵ ئەوەشدا یاسای کەمبونەوە دێتەوە دیار لەھەر زۆربونێک لە ژمارەی قۆناغەکان پەرەپێدانی کەمتر لەخێرایی سووتاندن بە دەست دێت وەک لە زۆربوونی پێشوو. ھۆیەکی سەرەکی کەبۆچی لە جیھانی موشەکی ڕاستەقینە موشەکی زیاتر لە سێ قۆناغی بەدەگمەن بەکارھاتووە بەبەراورد لەگەڵ سێ قۆناغی لەبەر ئەوەی زۆربونی کێش و ئاڵۆزی لەسیستەمەکە بۆ ھەرقۆناغێکی زیادکراو، لەکۆتایدا خەرجییەکی بڵندتر دەھێنێتە بەرھەم بۆ بڵاوبونەوەی.

دیزاینی ڕێکخستنی زنجیرەی و تەریب[دەستکاری]

سیستەمی موشەک کە زنجیرە ئامێری ڕێکخستنە واتە ھەر قۆناغێکی تاک کاردەکات یەک لەدوای ئەوەی دیکە. موشەکەکە سەربەخۆ دەبێت لە قۆناغی پێشوو، پاشان دەست دەکات بەداگیرسانی قۆناغی دواتر ڕێک لە دوای یەک. لەلایەکی ترەوە، ئامێری موشەکەکە قۆناغەکانی بەشێوەیەکی تەریب ڕێکخراون کە دوو یان زیاتری قۆناغی جیاواز چالاکن لە ھەمان کاتدا. بۆ نمونە، موشەکێک لەبۆشایی دێت و دەچێ لەھەردوو لای ئامێرە بەھێزکەرەکان ھەیە کە لەھەمان کاتدا داگیرساون. لەکاتی چوونە بۆشایی ئامێرە بەھێزکەرەکان دادەگیرسێن، و لەکۆتایی قۆناغەکە، دوو ئامێری بەھێزکردنەکە فرێدەدرێن لەوکاتەی تانکی موشەکی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ قۆناغێکی تر. زۆربەی بۆچوونەکان بۆ دروستکردنی سیستەمی موشەکی ڕیکخستبی زنجیرەیی تیشکی دەخریتە سەر، بەڵام بۆچوونەکان دەتووانرێت بە ئاسانی بگۆردرێن تا ڕێکخستنی تەریب بگرێتەوە. لەسەرەتاوە، قۆناغە جیاوازەکانی موشەکەکە دەبێت بەرونی پێناسەبکرێت. بەبەردەوام بوون لەگەڵ نموونەی پێشوو، کۆتایی قۆناغی یەکەم ھەندێک جار ئاماژەی بۆ دەکرێت ھەروەک 'قۆناغ٠ '، و دەتوانرێت پێناسە بکرێت ھەروەک کاتێک ئامێری بەھێزکردنی لا لە موشەکی سەرەکی جیادەکەنەوە. لەوێوە، بارستایی کۆتایی قۆناغی یەک دەتوانیت سەرجەمی بارستایی بەتاڵی قۆناغی یەک ڕەچاوبکرێت، بارستاکەی قۆناغی دوو (موشەکی سەرەکی وە سوتەمەنی بەکارنەھاتووی ماوە) و بارستایی بارەکە.

قۆناغەکانی سەروو[دەستکاری]

لەبەرزایی-ئاستی ڕووی دەریا و سنووری -بۆشایی قۆناغەکانی سەرەوە دیزاینکراون تا بکەونە کار لەگەڵ کەمبونی یان نەبوونی فشاری تایبەت بە بەرگەی ھەوا. ئەمە ڕێدەدات بەبەکارھێنانی لە پەستانێکی کەمتر لە کەلێنی بۆشایی و مەکینەی نۆزل لەگەڵ ڕێژەی فراوان بوونی بۆشایی گونجاو. ھەندێک قۆناغی سەرەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە بزوێنەرەکانی hypergolic بەکاردێنن وەک Delta-k یان Ariane 5 ESی قۆناغی دووەم، بڵاوبونەوەی پەستان، کە پێویستی لادەبات بۆ ترومپا تۆربین ئالۆز. قۆناغەکانی دیکەی سەرەوە، وەک سەنتۆر یان DCSS، بەکارھێنانی شلەی ھایدرۆجین مەکینەی خولانەوەی فراوان کەر، یان مەکینەی گاز خولانەوەی پێکھێنەر وەک Ariane 5 ECA's HM7B یان S-IVB's J-2. ئەم قۆناغانە ڕادەسپێردرێن لەگەڵ تەواوکردنی دەرزی ئۆربیتال و بار خێرادەکەن بۆ وزەی زیاتر لە خولگە وەکو GTO یان تا لەخێرایی دوور ببێت. قۆناغەکانی سەرەوە، وەکو Fregat، بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاریان ھێنا تا بار لەخوارەوەی خولگەی زەوی بھێنن بۆ GTO یان لەدوای ھەندێک جار ئاماژەی بۆ دەکرێت ھەروەک ڕاکێشانی بۆشایی دادەنرێت.

پێکەوەنان[دەستکاری]

ھەر قۆناغێکی تاک بەشێوەیەکی گشتی کۆکراوەتەوە لە پیشەسازی شوێن و کەشتی بۆ شوێنی ناردنە بۆشایی؛ کۆبونەوەی ئامێر زاراوەیەکە ئاماژە بۆ بەیەکەوە لکانی ھەموو قۆناغەکانی موشەک دەکات و باری کەشتی ئاسمانی بۆ کۆبونەوەیەکی تاک کە ناسراوە بە ئامێری بۆشایی. ئامێرەکانی قۆناغی تاک (suborbital)، ئامێرەکانی فرەقۆناغ لە کۆتایی بچووکترین مەودای قەبارە، بەگشتی دەتوانرێ کۆبکرێتەوە ڕاستەوخۆ لەسەر چوونە بۆشایی لەبەرزکردنەوەی قۆناغەکە و کەشتی ئاسمانی بەستوونی لە شوێنێک بەھۆی کرێنێک.

ئەمە بەشێوەیەکی گشتی کردار نییەبۆ گەورەتر لە ئامێری بۆشایی، کە کۆدەکرێتەوە لەدەرەوەی پارچەکە وە دەجوڵێندرێ بۆ شوێنێک لەسەر شوێنی ناردنە بۆشایی بە ڕێگایی جۆراوجۆر. NASA's Apollo/Saturn V ئامێری کەشتی ئاسمانی سەرنشیندار لەسەر مانگ دەنیشێتەوە، و دێت و دەچێ لە بۆشایی، بە ستوونی کۆکراوەتەوە لەسەر موشەک ھاوێژێکی تەختی گەرۆک بە ھاوپێچکراو دەچێتە بۆشایی بورجی ناوەکی، لە ئامێری کۆکراوەیی بنیاتنان، و پاشان گوێزەرەوەی-خشێندراو بەتایبەتی تەواوی ئامێری گواستنەوەی کاتەکە بۆ ناردنە بۆشایی پارچە دادەنێت لە شوێنێکی ڕاست. بە پێچەوانەوە، ئامێرەکان وەکو موشەکی سۆیەزی ڕووسی وەک SpaceX Falcon 9 ئاسۆییانە کۆدەکرێنەوە لە پرۆسەیەکی ڕێرەوی فرۆکە، ئاسۆییانە گوێزرایەوە، و پاشان بەشێوەیەکی ڕاست ھێنانی لە پارچەکە.

پاسیڤەیشن و پاشماوەی بۆشایی[دەستکاری]

قۆناغەکانی سەرەوەی ئامێرەکان کەدەچنە بۆشایی سەرچاوەیەکی گرنگی مانەوەی پاشماوەن لە بۆشایی لە خولگە لەدوای چەندین ساڵ بەکارھێنان، وە ھەندێک جار بەرێکەوت کێلگەی پاشماوەی گەورە دروست دەبن لە لێکھەلوەشان و پچرانی قۆناغێکی سەرەوەی تاک لەوکاتەی لە خولگەن.

لەدوای ساڵی ١٩٩٠ەکان، لە قۆناغەکانی سەرەوە بەشێوەیەکی گشتی پاسیڤەتد بەکارھێنرا لەدوای بەکارھێنانی ھەروەک ئامێرێکی ناردنە بۆشایی بەتەواوەتی بەپێی پەیرەو بۆ ئەوەی مەترسییەکان کەم بکاتەوە لەوکاتەی قۆناغە تێکچووەکان دەمێنێتەوە لە خولگە. پاسیڤەیشن واتە لابردنی سەرچاوەکانی ھەڵگرتنی وزە کە دەمێنێتەوە لەئامێرەکە، ھەروەک فرێدانی سووتەمەنی یان پاترییە بەتاڵەکان.

زۆرێک لە قۆناغە کۆنەکانی سەرەوە، لە ھەردوو بەرنامەکانی بۆشایی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکان. کە پاسیڤەتد یان نەبوو لەدوای تەواوبوونی ئەرک. لەماوەی ھەوڵە سەرەتایییەکانی تەرخانکردنی پاشماوەکانی بۆشایی، ئەوە ڕوون بوو کە ڕێژەیەکی باشی پاشماوەکان ھۆی لێکبوونەوەی قۆناغەکانی موشەکی سەرەوە بوو، بەتایبەتی ئەن پاسیڤەتد یەکەی دەرپەرینی قۆناغی سەرەوە.

مێژوو و گەشەپێدان[دەستکاری]

ڕوونکردنەوە و باسکردنی لەسەدەی ١٤ی Huolongjingچینی لەلایەن Jiao Yu و Liu Bowenکە کۆنترین زانین دەربارەی موشەکی فرەقۆناغ نیشاندەدات؛ کە ئەمە «ئەژدیھای ئاگرینی دەرچوون لە ئاو» بوو (火龙出水, huǒ lóng chū shuǐ)، بەزۆری بەکاردەھێنرا لەلایەن ھێزی سەربازی چینی. ئەو جۆرە موشەکێکی دوو قۆناغ بوو کە موشەکی ئامێری بەھێزکردنی ھەبوو کە لە کۆتاییدا دەسووتان، وە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دایان گیرساند ژمارەیەک لە تیری موشەکی بچووکتر کە لەدەرەوەی کۆتایی پێشەوەی موشەکەکە لێدران، کە ئەمە شێوەی پێدابوو وەکو سەری ئەژدیھایەک لەگەڵ دەمێکی کراوە. ئەم موشەکی فرەقۆناغە لەوانەیە پێشینانەکەی وادابنرێت کە تاکە نوێیYingJi-62 ASCM. زانای بەریتانی و مێژوونوس Joseph Needham دیاری دەکات کە ماددە نوسراوەکان و ڕوونکردنەوەکانی ئەم موشەکەیان نیشان دەدات کە لەکۆنترینی چینی Huolongjingدێت، کەدەتوانرێ بەروارەکەی بەنزیکەیی لە(١٣٠٠–١٣٥٠)زاینی بێ(لەکتێبەکان بەشی١، بەندی٣، لاپەرە٢٣).

نموونەیەکی تری کۆنی موشەکی فرە قۆناغ (Juhwa (走火ی گەشەپێدانی کۆرییە. ئەو پێشنیار کرابوو لەلایەن ئەندازیاری کۆری سەدەکانی ناوەراست، زانا و داھێنەر Choe Museon وە پێشکەوت لەلایەن نووسینگەی چەکی(火㷁道監) لەماوەی سەدەی ١٤. موشەکەکە درێژییەکەی ١٥سم و ١٣سم بوو؛ تیرەکەی ٢٬٢سم بوو. ئەو ھاوپێچکرا بۆ تیرێک ١١٠سم درێژ؛ تۆماری ئەزموونەکان ئەوە نیشان دەدات کە ئەنجامەکانی یەکەم لەدەوری مەودای ٢٠٠م، تۆمارەکانی ئەکاتە ئەوە نیشاندەدات کە کۆریا بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی ئەم تەکنەلۆجیایە تا ئەوکاتەی Singijeonبەرھەم دێنێت، یان 'ئامێری تیری ئەفسووناوی'لەسەدەی ١٦. کۆنترین ئەزموونەکان لەگەڵ موشەکی فرەقۆناغ لە ئەوروپایە کەدروستکراوە لە ساڵی١٥٥١ لەلایەنConrad Haasنەمسایی (١٥٠٩–١٥٧٦)، سەرۆکی کارخانەی جەنگ شارۆچکەی، Transylvania Hermannstadt (ئێستاSibiu/Hermannstadt, Romania). ئەم چەمکە سەربەخۆ دەرکرا لەلایەن کەمتر لە چوار تاکە کەس:

-Kazimieras Simonavičius لە Polish–Lithuanian Commonwealth (١٦٠٠–١٦٥١)

-Konstantin Tsiolkovskyرووسی(١٨٥٧–١٩٣٥)

-Robert Goddard ئەمریکی (١٨٨٢–١٩٤٥)

-Hermann Oberth ئەڵمانی(١٨٩٤–١٩٨٩)، لەدایکبووە لە Hermannstadt, Transylvania

یەکەم موشەکی فرەقۆناغی زۆر خێرا کە موشەکیRTV-G-4 Bumperبوو موشەکەکە تاقیکرایەوە لە White Sands Proving Ground و دواتر لە Cape Canaveral لە ساڵی١٩٤٨بۆ١٩٥٠. ئەمانە پێکدێت لە موشەکیV-2 وە موشەکی دەنگی WAC Corporal. گەورەترین بەرزی کە پێیگەیشتبێ ٣٩٣کم بوو، لە ٢٤شوباتی١٩٤٩ لە White Sands.

لە ساڵی ١٩٤٧، ئەندازیاری موشەکی سۆڤیەت و زانا Mikhail Tikhonravovبیردۆزێکی قۆناغی تەریبی دەرکرد، کە بە'موشەکی پاکەت'ناسراوە. لەم بەرنامەیەدا، سێ قۆناغە تەریبەکە لەکاتی بەرزبوونەوەدا دادەگیرسان، بەلام ھەرسێ مەکینەکان پربوون لەسوتەمەنی لەدەرەوەی دوو قۆناغەکان، تاوەکو ئەوانیتر بەتاڵ بن و بتوانن بھاوێژرێن. ئەمە چوستی زیاترە لە ڕێکخستنی زنجیرەیی، چونکە مەکینەی قۆناغی دووەم کێشی زۆرنییە. لە ساڵی ١٩٥١، ئەندازیاری سۆڤیەت و زانا Dmitry Okhotsimskyخوێندنێکی ئەندازیاری پێشەنگی گشتی ڕێکخستنی زنجیرەیی و تەریبیان ئەنجامدا، لەگەڵ و بەبێ ترومپاکەی سووتەمەنی لەنێوان قۆناغەکان. دیزاینی R-7 Semyorka لەم خوێندنەوە دەرکەوتوە. سیانەکەی مەکینەی موشەک بەکاریان ھێنا لە قۆناغی یەکەمی Atlas IوAtlas II ئەمریکی ئامێری ناردنە بۆشایی، لە ڕێزێکدا ڕێکخران ڕێکخستنی تەریب بەکارھات بەھەمان شێوە.

ڕووداوەکانی جیاکردنەوە[دەستکاری]

جیاکردنەوەی ھەر بەشێک لە موشەکی فرەقۆناغ مەترسی زیاتر دروست دەکات بۆ سەرکەوتنی ئەرکی ناردنە بۆشایی. کەمکردنەوەی ژمارەی ڕووداوەکانی جیاکردنەوە ھۆکارە لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزی. ڕووداوەکانی جیاکردنەوە ڕوودەدەن کاتێک قۆناغەکان یان پشتێن لە ئامێری بەھێزکردن جیادەکرێنەوە لەدوای بەکارھێنان، کاتێک بارەکە جیادەکاتەوە پێش چەقاندنی لە خولگە، یان کاتێک بەکاری ھێنا، سیستەمی ناردنە بۆشایی دەربازی دەبێت کە جیادەکاتەوە لەدوایی قۆناغە کۆنەکەی ناردنە بۆشایی. ئامێری بەستنی داگیرسان یان سیستەمی ھەوایی بە شێوەیەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێت بۆ ئەوەی قۆناغەکانی موشەک جیابکاتەوە.

ھەروەھا بینینی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]