بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موسحەف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موسحەفی تەجووید, چاپکراوە بە پیتی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ئاسانکاری خوێندنەوەی قورئان لەگەڵ تەجوید .

موسحەف (بە عەرەبی: مُصْحَف ،IPA: [musˤ. ħaf] ; فرەیی بە عەرەبی: مَصَاحِف) وشەیەکی عەرەبییە بۆ پەڕاو یان کۆمەڵێک لاپەڕە، بەڵام ئاماژەیە بۆ کۆپییەکی نووسراوی قورئان.[١] بابەتەکانی قورئان کە موسڵمانان پێیان وایە لە ماوەی ٢٣ ساڵدا لە ژیانی پێغەمبەر محەممەددا دابەزیوە، لەسەر پارچە کاغەزی جۆراوجۆر لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی نووسراون. دوای دوو دەیە ئەم نووسینەوانە لەسەر دەستی خەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان لە یەک بەرگدا کۆکرانەوە، و ئەم نوسخەیەی قورئان بنەمای ھەموو نوسخە نووسراوەکانی قورئانە کە ئێستا دەخوێندرێنەوە.

لە زمانی عەرەبیدا قورئان بە واتای ' خوێندنەوە ' دێت و ئیسلام دەڵێت کە بە شێوەی زارەکی لەلایەن پێغەمبەرەوە خوێندراوەتەوە دوای ئەوەی لە ڕێگەی فریشتە جبریلەوە وەری گرتووە. وشەی موسحەف بۆ جیاکردنەوەی خوێندنەوە و نوسخەی نووسراوی قورئان بەکاردێ. ئەم زاراوەیە لە خودی قورئاندا دەرناکەوێت، ھەرچەندە لە زۆر ئایەتدا بە کیتاب (کِتَابٌ)، یان کتێب یان نووسینێک، (یَکْتُبُ)یان بۆ نووسین، ئاماژەی پێ کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Wehr، Hans. A Dictionary of Modern Written Arabic (PDF) (چاپی 3rd). Spoken Language Services Inc. لاپەڕە ٥٢٣. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.