موستەعمەرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

موستەعمەرە بەو وڵاتانە دەڵێن کە سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری نەبێت و لە هەموو کاروبارێکدا سەر بە دەوڵەتێکی ئیمپریالیزمی داگیرکار بێت. دەزگا ئینحیسارییە ئیمپریالیزمەکان سوود لە کەرەستەی خاو و ئیشکردنی کرێکاران بە هەرزان وەردەگرن تیایداو دەست بەسەر بازاڕەکانیشدا دەگرن و کەلوپەلی خۆیانی تیادا دەفرۆشن و سەرمایەی خۆیانی تیادا دەخەنە کارەوە. هەروەها زۆر جاریش دەیانکەنە بنکە و ئۆردوگای سەربازی خۆیان. لە ناو ئەو ناوچە ژێردەستانەدا وڵاتانی نیمچە ژێردەستە و گرێدراو هەیە کە لە کاروباری هەمەجۆرەی سیاسی یان ئابووریدا هەر یەکە بە پێی گرێدراوی خۆی بە دەوڵەتە ئیمپریالیزمەکانەوە پابەندی دەوڵەتە ئیمپریالیزمەکانن (سیستەمی موستەعمەرەی ئیمپریالیزمی) هەموو ئەو وڵاتە ژێردەستانە (موستەعمەرە) و نیمچە ژێردەستە و ناوچە گرێدراوانە دەگرێتەوە کە دەوڵەتە ئیمپریالیزمەکان دەستیان بەسەر دا گرتوون و سوودیان لێوەردەگرن. ئەم سیستەمە لە قۆناغی دەست بەسەردا گرتنی سەرمایەداریدا پەیدا بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

زاراوەی نوێ یان فەرهەنگی نوێ-بورهان قانع