موحەممەد موحەممەد فیاز
موحەممەد موحەممەد فیاز (عەرەبی: محمد محمد فیاض)، پزیشکێکی میسڕیە، یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی سەردەمی نوێی میسڕ لە بواری نەشتەرگەریی ئافرەتان، ژمارەیەک بەرھەم ھەبووە سەبارەت بە ئافرەت و تەندرووستیەکەی، کە ناوبانگی دەست کەوتوە.
ژیان[دەستکاری]
لە (المحلە الکبرى) لە دایک بووە لە میسڕ ساڵی ١٩٢٢، دەرچووی قەسڕ عەینی ساڵی ١٩٤٥، پسپۆڕ بوو لە پزیشکی مناڵبوون و ئافرەتان (Gynecology)، لە ھەمان کۆلێژ دکتۆرای بەدەست ھیناوە[١].
گرنگی بە بوارەکەی خۆی دەدا، یانی ھەموو شتێک سەبارەت بە ئافرەت، تەندرووستیەکەی و مناڵبوونی، کتێبی زۆری نووسیوە و زۆر کۆڵینەوەشی ئەنجام داوە، زۆر گرنگیشی بە ئافرەتی سەردەمی میسڕی کۆن داوە. لە ڕۆژی دووشەممەی ٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ز لە ٨٥ ساڵیدا.[٢]
ھەڵوێست[دەستکاری]
ھەڵوێستێکی ڕوونی ھەبوو سەبارەت بە خەتەنەکردنی مێینە، کە بڵاو بوو لە وڵاتەکانی ئیفریقیا، ئەویش دژی ئەو کارە بوو کە پاشماوەی تەندرووستی و دەروونی ھەیە لەسەر ئافرەت ...، ئەم ھەلوێستەی لە کتێبی (البتر التناسلي للإناث) ڕوون کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە لە پێشەکیەکەی دا.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- (فن الولادة في مصر القديمة)
- (المرأة المصرية القديمة)
- (حياة أفضل للمرأة بعد الخمسين)
- (إعجاز آيات القرآن في بيان خلق الإنسان)
- (البتر التناسلي للإناث)
- (الجمال والتجميل في مصر القديمة)
- (دليل الطب العلاجي للأطفال)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ هند رستم Archived ١٢ی ئابی ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین. موقع فيلفان، بقلم محمد عبد الخالق.
- ^ رحيل الطبيب محمد فياض زوج هند رستم. Archived ٤ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین. art أونلاين.