بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد کوڕی بیلالی ھەزەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موحەمەدی بیلالی هەزەبانیەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد بیلال
ناوی تەواو
محەممەدی بیلالی ھەزەبانی
خانەدانھەزەبانی

محەممەد کوڕی بیلال ھەزەبانی, سەرەتاییترین سەرۆکی تۆمارکراوی کوردانی ھەزەبانی بووە.

لە ساڵی ٩٠٦ی زایینی، لادێکانی مووسڵی وێران کرد. فەرمانڕەوای حەمدانیەکان، ئەبوو ھیجای عەبدوڵای کوڕی حەمدان، بەدوایدا ڕۆیشت بەڵام تووشی شکست بوو بەرامبەری. خەلیفەی عەباسی بەغدا ھێزی پشتیوانی بۆ حەمدانیەکان نارد و ئەبوو ھیجا بەردەوام بوو لە ڕاوەدوونانی محەممەدی کوڕی بیلال کە ٥ ھەزار خێزانی ھەزەبانیشی لەگەڵ بوو. ئاشتییەک کرا نێوان حەمدانیەکان و ھەزەبانیەکان و محەممەدی بیلالی ھەزەبانی ناچار بوو ھەموو خاکەکانیان لە باکووری مووسڵ ڕادەسری زوومەی (عەشیرەت) داسنی و ھومەیدی بکات.[١][٢][٣]

ئاماژەکان

[دەستکاری]
  1. E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam 1913-1936 (بە ئینگلیزی). BRILL. ١٩٨٧. لاپەڕە ١١٣٦. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٠٨٢٦٥-٦.
  2. العزیز، محمود، أحمد عبد (٢٠٠٦). الامارة الھذبانیة الکردیة فی آذربیجان وأربیل والجزیرة الفراتیة: من 293-656/ھ 905־1258 م: دراسة سیاسیة حضاریة (بە عەرەبی). مکتب التفسیر للنشر والاعلان،. لاپەڕە ٦١.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. الموصلی، القس، سلیمان صائغ (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). تاریخ الموصل 1-2 ج1 (بە عەرەبی). Dar Al Kotob Al Ilmiyah دار الکتب العلمیة. لاپەڕە ١٣١–١٣٢. ژپنک ٩٧٨-٢-٧٤٥١-٧٩٤٤-٩.