موحەممەد عەلی پاشا بەقلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
موحەممەد عەلی پاشای بەقلی
ناوی خۆماڵی محمد علي باشا البقلي
لەدایکبوون ١٨١٣ زایینی - ١٢٢٨ کۆچی
گوندی (زاوية البقلي) - پارزگای (المنوفية) - میسڕ
مەرگ ساڵی ١٧٨٦ زایینی - ١٢٩٣ کۆچی
ئیتیۆپیا
نیشتەجێ میسڕ
نەتەوە میسڕی
نەژاد عەرەب
پیشە پزیشک
ناوبانگ پزیشکیی
کارە دیارەکانی گۆڤاری ئەلیەعسوب
ئایین ئیسلام

موحەممەد عەلی کوڕی عەلی فەقیھ بەقلی کوڕی موحەممەد فەقیھ بەقلی، (عەرەبی: محمد علی باشا البقلی)، نەشتەرگەرێکی میسری موسڵمانە، لە ساڵی ١٨١٣ز لەدایکبووە.

ژیان[دەستکاری]

موحەممەد عەلی لە گوندی (زاوية البقلي) لەدایکبووە لە پارێزگای (المنوفية) لە ساڵی (١٨١٣ زایینی/١٢٢٨ کۆچی)، لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی فێربووە، پاشان لە تەمەنی ٩ ساڵیدا چووە قوتابخانەی (ئەبو زەعبەل) و ٣ ساڵ تێدا خوێندوویەتی، پاشان ھەڵبژاردنی کەوتە سەر کە ببێتە قوتابیە یەکەمەکانی قوتابخانەی پزیشکیی لە کاتی دامەزراندنی لە ساڵی ١٨٢٧ لەسەر دەستی ئەنتوان کلۆت، وە لە ساڵی ١٨٣٢ بەقلی لەگەڵ دوازدە ھاوڕێی سەفەریان کرد بۆ فەڕنسا و لەوێ چووەتە قوتابخانەی پزیشکیی پاریس و زۆر ھەوڵ و تێکۆشانی دا بۆ بەدەست ھێنانی زانست، وە مامۆستاکانیشی گەواھیان داوە کە لە ھەموو قوتابیەکان باشتر بوو ئەگەرچی لە ھەموویان بچووکتر بوو. بەقلی گەڕاوە بۆ میسڕ، تا بکرێ بە مامۆستای نەشتەرگەریی لە قوتابخانەی پزیشکیی، ھەروا بەمە ناوبانگی زۆری دەرکرد، چاشان قوتابخانەی پزیشکیی تێکدرا لە سەردەمی عەباس پاشای یەکەم، پێش ئەوەی دووبارە چاک بکرێتەوە لە سەردەمی سەعید پاشا، کە کردی بە وەکیل بۆ قوتابخانە و پزیشکی تایبەتی خۆی، وە لە سەردەمی ئیسماعیل پاشا کرا بە سەرۆکی قوتابخانە و نەخۆشخانە. ھەروەھا کوڕەکەشی ئەحمەد حەمدی بەقلی وەکو خۆی پزیشکە.

بەقلی لەگەڵ لەشکری میسڕی سەفەری کرد بۆ ئیتیۆپیا (حەبەشە) کە بەشداربوو لە جەنگی حەبەشە، ھەر لەوێ کۆچی دوایی کرد لە ساڵی (١٨٧٦ زایینی/١٢٩٣ ھیجری).

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • (نشر الكلام في جراحة الأقسام) کە چاپ نەکراوە.
  • (غاية الفلاح في فن الجراح) لە دوو بەرگدا.
  • (غرر النجاح في أعمال الجراح) لە دوو بەشدا.
  • (روضة النجاح الكبرى في العمليات الجراحية الصغرى)

ڕۆژنامەی ئەلیەعسوب[دەستکاری]

موحەممەد عەلی ڕۆژنامەیەکی مانگانەی دەرکرد بەناوی ئەلیەعسوب لە ساڵی ١٨٦٥ز، کە یەکەم ڕۆژنامەی پزیشکیی بوو بە زمانی عەرەبی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]