موحسین عەبدولحەمید
| موحسین عەبدولحەمید | |
|---|---|
| بە عەرەبی: محسن عبد الحميد | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ کەرکووک، عێراق |
| پیشە | سیاسەتوان، نووسەر، Islamicist |
| شوێنی کارکردن | زانکۆی بەغدا |
| پۆستەکان | President of the Governing Council of Iraq، سەرۆک وەزیرانی عێراق |
| پەروەردە | زانکۆی قاھیرە |
| ئەندامی حیزبی | حیزبی ئیسلامیی عێراق |
| ئایین | سوننە |
موحسین عەبدولحەمید (لەدایکبووی ١٩٣٧ بە عەرەبی: محسن عبد الحمید) سیاسەتمەدارێکی عێراقی و زانای ئیسلامییە کە ئەندامی ئەنجومەنی کاتی حوکمڕانی عێراق بووە (سەرۆک، شوباتی ٢٠٠٤)، کە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ دروست کراوە. وەک سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق لە شوباتی ٢٠٠٤ (٤٢ھەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق) بۆ ماوەیەکی کاتی کاری کردووە.[١]
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٣٧ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و بەڕەچەڵەک کوردە. لە قاھیرە شەریعەتی ئیسلامی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨٦ گەڕاوەتەوە عێراق بۆ ئەوەی وەک مامۆستا لە زانکۆی بەغدا کار بکات. زیاتر لە ٣٠ کتێبی لەسەر لێکدانەوەی قورئان نووسیوە. لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن حکوومەتی سەدام حوسێنەوە دەستگیرکرا بەڵام دژی داگیرکردنی عێراق بوو لە ساڵی ٢٠٠٣.[٢]
تا ساڵی ٢٠٠٤ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق بووە کە گەورەترین حزبی سوننەیە لە عێراق و لە ئەنجامدا وەک ئەندامی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق دەستنیشان کراو.
لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٥ بە ھەڵە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «اصلاح وب». www.islahweb.org (بە فارسی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «دکتۆر موحسین عەبدولحەمید». xalkurd.org (بە عەرەبی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ میدیا، گوڵان. «د. موحسین عەبدولحەمید بۆ (گوڵان):مسعود بارزانی بە ھەمان شێوەی مەلا مستەفا داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانی کورد و ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکات». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.





