مەھجووری کوردستانی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
مەھجووری کوردستانی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٨٢٣ یان ١٨٢٤ |
| مەرگ | کۆتایی چەرخی سێزدەی ک. م. |
| کار | شاعیر |
سەید عەبدولحەکیمی «گەونتوو»، نازناو «مەھجووری»، لە ساداتی گەورەی باینچۆیە کە بە چەند پشت دەگاتەوە عارفی گەورە، بابە شێخ ئەحمەدی باینچۆ .
مەھجووری ساڵی (١٢١٠ ک. م = ١٨٢٣ ز.) ھاتۆتە دنیا و کە پێگەیشتووە، لە قوتابخانەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان خوێندوویە و لاوەیەک لە خزمەتی مەولانا خالید بەھرەی بردووە و ھەر لەو سەردەمانە، لەگەڵ شێخ عوسمان سیراجەدین یەکیان ناسیوە و بوونەتە ھەواڵ.
سەید لە گەرانەوەیدا چۆتە گوندی کۆڵەسارە و خزمەتی مەولانا ئەحمەدی کەمانگەر گەیشتووە و پاش سەرەتێک خوێندن، ئیجازەی لێ وەرگرتووە و ئەوجار گەڕاوەتەوە زێدی خۆی ولە ناوچەی حسێن ئاوا ی سەر بە شاری سنە، تا ماوە بە خزمەتی ئایینی و عیرفانی و ھەروەھا ڕێنوێنی خەڵکەوە خەریک بووە.
مەھجووری ھاوکاتی مەولەویی تاوەگۆزی یە و پێکەوە نامە و شیعر گۆڕینەوەیان ھەبووە. زۆربەی شیعرەکانی مەھجووھری ناسک و جوان و ھەموو سۆفییانە و بە زاراوەی گۆرانین.
سەید عەبدولحەکیمی مەھجووری لە کۆتایی چەرخی سێزدەدا لە دنیا چووە.
چەند نموونەیەک لە ھۆنراوەکانی
[دەستکاری]| پیر مەیخانە! پیر مەیخانە! | ئیلتیجام وە تۆن، پیر مەیخانە! | |
| جامێ جەو بادە، بکەر پەیمانە | بدەر وەمەجنوون، ڕسوای زەمانە | |
| بەڵام جامەکەت، خەیلێ گران بۆ | باعیس حەسرەت، ڕەشک یاران بۆ | |
| «مەھجوور»نەزارەن پەرێ وادەی تۆ | مەجنوون مەزانۆ، قەدر بادەی تۆ | |
| جە سەبا و مەسا، دڵ تەقریرشەن | ئارەزووی دیدار، جیلوەی پیرشەن | |
| بەڵکە وە نەشئەی پیاڵەی ئەحمەر | مەست حوزوور بۆ تا «یوم المحشر» |
بەرھەمەکان
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]مێژووی ناودارانی کورد ، بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی ، وەرگێڕان: ماجد مەردۆخ رۆحانی