مەنگوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مه‌نگوڕەوە ڕەوانە کراوە)

مەنگوڕ ناوی یەکێک لە خێڵە کوردەکانی موکریانە کە لە نێوان سەردەشت، پیرانشار، میراوە، ڕەبەت، مەھاباد، قەڵادزێ و حاجیاوا لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان نیشتەجێن.

ئەو ناوچانەی کە مەنگوڕەکانی تێدان بە مەنگوڕایەتی ناو دەبردرێ.

جیا لە شارەکانی پیرانشار و مەھاباد زۆربەی مەنگوڕەکان لە دوو ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژاوا و مەنگوڕی ڕۆژھەڵات و مەنگوڕی سەردەشت نیشتەجێن. ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژاوا سەر بە ناوەندی کارگێریی شارستانی مەھابادە و ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژھەڵاتیش سەر بە ناوەندی کارگێریی شارستانی پیرانشارە (پێشتر ئەم ناوچەیەش سەر بە شارستانی مەھاباد بوو).

خێڵی مەنگوڕ لە شەش تیرەی (مروەت، ئامان، زێرن، شەم، زێن، خدر) کە زۆرینە بە تیرەی مروەتە کە نیشتەجێی مەھابادن و ئەوانی تریش بە جۆرێکی بڵاو لە مەھاباد، سەردەشت، پیرانشار، میراوە، ڕەبەت، قەڵادزێ و حاجیاوا نیشتەجێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]