مەسیح

ئەم وتارە بێ سەرچاوەیە. بە زیادکردنی سەرچاوە یارمەتی بدە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مه‌سیحەوە ڕەوانە کراوە)
کۆنترین ھێما بۆ پانتۆکرەیتۆری مەسیح - خەڵوەتگای سەینت کاترین.

مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی «Χριστός» (خوێندنەوەکەی: خریتۆس)ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت. ھاوکات وەرگێرانێکە بۆ (מָשִׁיחַ-ماشیح)ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەشوای ناسڕی.[١] وەکو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو ھەموو ئایینە ئیبراھیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە ڕۆنێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆردرێتەوە.

ڕوانگەی ئایینەکان[دەستکاری]

جوولەکە[دەستکاری]

لەلای جوولەکەکان مەسیح بە پێشەوای چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسرائیل دەدانرێت و بڕوایان وایە کە ئەوە رزگاریان دەکات لە ئازار پەرتەوازەیی و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاکی سەرەکی و نیشتمانیان، بەپێی باوەڕی جوولەکەکان، ھەتا ئێستا ھاتنی مەسیح چاوەڕوانکراوە.

کریستیان[دەستکاری]

کریستیانەکان پێیان وایە پەیمانی نێو پەیمانی کۆنی پەرتووکی پیرۆز بۆ بەنی ئیسرائیل ھاتووەتە دی بە دەرکەوتن و ھاتنی یەسووعی لەخاچدراو لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گووناھەکانیان. یەسووع ناسراوتریشە بەناوی مەسیحەوە (بەئینگلیزی: Christ). بەپێی باوەڕی مەسیحییەت، یەسووع خودایە و لەجەستەی مرۆڤدا و پەیمانی ئەویش بریتییە لە پەیمانی نوێ کە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جارێکی تر.

ئیسلام[دەستکاری]

لەئیسلامدا، مەسیح عیسای کوڕی مریەمە، لەنێو باوەڕی ئیسلامدا، عیسا پێغەمبەر و بەندەی خودا بووە و خودا بەھەمان نامەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ قەومەکەی خۆی ناردووە. بەپێی قورئان عیسا داوای لەو گەلەکردووە کە نێردراوە بۆی کە اللە بپەرستن و ھاوەڵی بۆ پەیدا نەکەن، بۆیە ململانێیان لەگەڵ کرد و بەشێکی زۆر کەمیان باوەڕییان پێ ھێنا و کاتێک ھەوڵیاندا بیکوژن، اللە بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاسمان و رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و ھەموو ئەوانە شوێنی دەکەون کە باوەڕییان بە یەک خودا ھەیە و ھاوەڵی بۆ پەیدا ناکەن.[٢][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ ویکیپیدیای عەرەبی