بۆ ناوەڕۆک بازبدە

من دەفکرم، واتە ھەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە من دەفکرم، واتە هەمەوە ڕەوانە کراوە)

دەستەواژەی من دەفکرم، واتە ھەم (بە لاتینی: Cogito, ergo sum) وتەیەکی فەیلەسوف و بیرکاریزانی فەرەنسی، ڕێنێ دێکارتە کە وەرگێڕانەکەی بە کوردی دەبێتە «من بیر دەکەمەوە، کەواتە بوونم ھەیە». وتەکە لە بنەڕەتدا بە فەرەنسی دەرکەوتووە کە je pense, donc je suis بووە و لە نووسینەکەی «ئاخاوتن دەربارەی مێتۆد» (بە داڕێژە:ئینگلیزی)دا ھاتووە، بۆ ئەوەی کەوا زۆرتر خوێنەری ھەبێت وەک ئەوەی ئەگەر بە لاتینی بنووسرایە.[١] دواتریش لە «پرەنسیپەکانی فەلسەفە»دا بە لاتینی ھەر ھاتووە.

دەربارەی گرنگی وتەکە و ساتە وەختی دەرکەوتنی، بێرتراند ڕەسڵ پێی وایە سەرەتای گۆڕانکاری فەلسەفی لە بیرکردنەوەی دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی لەم وتەیەی دیکارت دا دەر ئەکەوێت.[٢] پاشخانی ئەم گۆڕانکاریەش لە دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی کە حەراری جۆرە "مرۆڤپەرستی"یەکەی وەک ئاینی سەردەم پێناسەی دەکات،[٣] ڕەسڵ دەی گەڕێنێتەوە بۆ پرۆتێستانیزم کە یەکەم جار بانگەشەیان کرد کە ئەکرێ "شوڕا هەڵە بن و تاک ڕاست بن."[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «The Scientific Revolution von William E. Burns | ISBN 978-0-87436-875-8 | Fachbuch online kaufen – Lehmanns.de». www.lehmanns.de (بە ئەڵمانی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. 1 2 «History of Western Philosophy». Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. Nast، Condé (٧ی شوباتی ٢٠٢٠). «Yuval Noah Harari's History of Everyone, Ever». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.