من ئەفسانەم (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
من ئەفسانەم
دەرھێنەرفڕانسیس لۆڕانس
بەرھەمھێنەرئاکیڤا گۆڵدسمان، جەیمس لاسیتەر، داڤید ھییمان، نێڵ مۆڕتیز
شانۆنامەماڕک
ئەکتەرانویڵ سمیت، ئالیس بڕاگا، داش میھۆگ
مۆسیقاجەیمس نیوتن ھاوەرد
وێنەگری سینەماییئەندرۆ لێزنی
ماوەی فیلم١٠١ خولەک
وڵاتوڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ میلیۆن دۆلار

من ئەفسانەم (بە ئینگلیزی I Am Legend)، فیلمێکی خەیاڵی زانستی و ترسناکی ئەمریکییە لە دەرھێنانی فڕانسیس لۆرانس و ڕۆڵگێڕانی سەرەکی وێڵ سمیث، بیرۆکەی ئەم فیلمە لە ڕۆمانیی "من ئەفسانەم" ـی نوسەری ئەمریکی ریچارد ماتیسۆن وەرگیراوە، کە ئەمەش سێیەمین فیلمە لەم ڕۆمانەوە سەرچاوەیان گرتووە، دوای دوو فیلمەکەی تر "دواھەمین پیاوی سەر زەوی" ساڵی ١٩٦٤ و فیلمی "ئۆمێگا مان" ساڵی ١٩٧١.

لێرەدا "ویڵ سمیث" پاڵەوانی فیلمەکەیە و ڕۆڵی "ڕۆبێرت نیڤیڵ" ـی شارەزا لە ڤایرۆسەکان دەبینێ، کە تەنیا ئەو لە ژیان دا ماوە لە شارەوە، دوای ئەوەی ھەموو ئەوانی تر توشی ڤایرۆسێک دەبن و دەگۆڕێن بۆ توشبوو کە تەنھا لە شوێنە تاریکەکان دا دەژین، پاڵەوانی فیلمەکە ھەوڵ دەدا چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە بدۆزێتەوە و مرۆڤایەتی ڕزگار بکات.

چیڕۆکی فیلمەکە[دەستکاری]

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی ترسناک و بکوژ ساڵی ٢٠٠٩، ڕۆبێرت نیڤیل شارەزایی ڤایرۆسەکان تاکە کەسە کە ڕزگاری بووە و توشی ڤایرۆسکە نەبووە لە نیویۆڕک یاخود ڕەنگە لە جیھان دا. لە ساڵی ٢٠١٢ دا ڕۆبێرت نیڤیل لە ڕێگەی پڕۆگرامێکی ھەواڵی و دۆکیومێنتارییەوە ئەوە دەدۆزێتەوە کە ئەم ڤایرۆسە ترسناکە لە دەرئەنجامی دەستکاریکردنی تایبەتمەندی بۆماوەیی ڤایرۆسی سورێژەوە بەرھەم ھاتووە لە پێناوی بەکارھێنانی وەکو چارەسەری ژێرپەنجە بەڵام دواتر ئەم کارەساتەی لێ دروست ڤووە کە رێژەی ٩٠% ـی دانیشتوانی جیھان لەناودەچن لە دەرئەنجامی توشبوون بەم ڤیرۆسە، وە ٩% ـی ئەوانەی کە ماونەتەوە و نەمردوون تووشبوون و ناتوانن خۆیان بدەنە بەر تیشکی خۆر و ڕووناکی ئەمەش وای کردوە لە شوێنە تاریکەکان دا خۆیان حەشار بدەن لە کاتی ڕۆژدا، ئەوەشی کە ماونەتەوە ١% ی خەڵکی ئەوانە زۆر کەمن کە بەرگریان ھەیە دژی ئەم ڤایرۆسە، ئەمانیش زۆربەیان ڕاوکراون و لەناوبردراون لە لایەن توشبووەکانەوە وە ھەندێکیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێناوە لە ئەنجامی ئەو کارەساتەی ڕووی لە مرۆڤایەتی کردوە، ئەمەش وا دەکا کە ڕۆبێرت نیڤیل ھەست دەکا کە تەنیا ماوەتەوە لە ژیان دا.[١]

ڕۆبێرت نیڤیل ڕۆژەکانی بە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەم ڤایرۆسە بەسەر دەبات و بەدوای خۆراکی پارێزراو دا دەگەڕێ بۆ خۆی، وە دەچێتە شەقامی باشوری کەناراو و لەوێوە پەیام دەنێرێت و بانگەواز دەکات لە سەر شەپۆڵە جیاوازەکانی ڕادیۆ لە پێناوی گەڕان و دۆزینەوەی ڕزگاربووەکانی تر.

پەیامی ڕۆژانەی ڕۆبێرت نیڤیل:

من لە نیویۆرک دەژیم

پەیام لە ھەموو شەپۆڵەکانی "ئەی ئێم"ـەوە دەنێرم

ھەموو ڕۆژێک لە نیوەی ڕۆژ دا لە شەقامی کەناری باشور دەبم

کاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمانە

ئەگەر تۆ لە دەرەوەی

یاخود ھەر کەسێک کە لە دەرەوەیە

دەتوانم خۆراکی بۆ دابین بکەم

دەتوانم شوێنی مانەوەی بۆ دابین بکەم

دەتوانم ئاسایشی بۆ دابین بکەم

ھەر کەسێک

تکادەکەم

ئێوە بەتەنھا نین

ئەوەی تەنیایی ڕۆبێرت دەشکێنێ سەگەکەیەتی "سام" وە قسەکردن لەگەل پەیکەری مرۆڤی دوکانەکان. وە لە دیمەنی گێڕانەوەیی دا دەردەکەوێ کە خێزانەکەی و منداڵەکەی مردونە لە کاتی ڕوودانی تێکشکانی کۆپتەرەکە لە ئەنجامی پشێوی بارودۆخەکە، لە کاتی گواستنەوەیان دا لە شارەکە بەر لە داخستنی شارەکە بەھۆی دۆخی تەندروستییەوە -بەر لە سێ ساڵ.

ڕۆبێرت بیر دەکاتەوە کە چارەسەری ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی پێکھاتەی خوێنەوە دەربھێنێت لەوانەی کە دەگمەنن و ئەم دژە ڤایرۆسەیان ھەیە، ھەڵدەستێ بە ڕاوکردن و گرتنی ژنێکی توشبوو ەل پێناو ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە سەری لەو تاقیگە تایبەتییەی کە ھەیەتی لە ماڵەکەی دا، ھەوڵی چارەسەری ژنەکە دەدا و سەرکەوتوو نابێت، لە کاتی دەرچونێکی دا بۆ دەرەوە ڕۆبێرت دووچاری ھەمان تەڵەکە دەبێتەوە کە دروستی کرد بۆ ئافرەتەکە و ڕاوی کرد، ئەمجارە خۆی بە داوەکەوە دەبێت، دوای ئەوەی لە ھۆش خۆی دەچێ و بەئاگادێتەوە کات نزیکەی خۆرئاوابوونە زۆر ھەوڵ دەدا خۆی ڕزگار بکات بەر لە خۆرئاوابوون تاوەکو دووچاری ھێرش کردنە سەر نەبێتەوە لە لایەن توشبووەکانەوە، لە کاتی ھەڵاتنی دا دوچاری ھێرش دەبێتەوە لە لایەن سەگە توشبووەکانەوە، بەرەنگاریان دەبێتەوە بە ھاوکاری سەگەکەی"سام"، سەگەکەی لەم شەڕەدا خراپ بریندار دەکرێت لەلایەن سەگە توشبووەکانەوە، ڕۆبێرت سەگەکەی دەگەیەنێتەوە ماڵ و پشکنینی بۆ دەکات، بۆی ئاشکرا دەبێ کە سەگەکەی توشبووە، سەگەکەی ھەوڵدەدا ھێرشی بکاتە سەر ئەویش بە ناچاری دەیخنکێنێ، بەمەش ڕۆبێرت دووجاری خەمۆکی و نیگەرانیەکی زۆر دەبێت لە دەرئەنجامی ھەستکردن بە تەنیایی دوای نەمانی سەگەکەی.

دوای کوژرانی سەگەکەی دەچێتە دەرەوە و بە سەیارەکەی دەسوڕێتەوە تاوەکو توشبووەکان لەناو ببات، نزیکە ڕۆبێرت بکوژن لە ئەنجامی ھێرش کردنە سەری، لەو کاتەدا ژنێکی ڕزگار بوو بەناوی "ئانا" کە منداڵیکی لەگەڵ دایە ڕۆبێرت ڕزگار دەکات، لە وڵایەتی ماریلاندەوە ھاتوون دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕادیۆوە گوێبیستی بانگەوازەکەی ڕۆبێرت بوونە. 

ئانا بۆی دەگێڕێتەوە کەچۆن خۆی منداڵەکەی ڕزگاریان بووە تاوەکو ئێستا و پێی دەڵێ پێویستە بچن بۆ سەربازگەی ڕزگاربووان لە ڤیرمۆنت. خانووەکەی ڕۆبێرت دووچاری ھێرش دەبێتەوە لەلاین توشبووەکانەوە دوای ئەوەی شوێنەکەیان دەدۆزنەوە، ڕۆبێرت ھەوڵ دەدا ڕووبەڕوویان بوەستێتەوە و بیانوەستێنێ بەڵام ناتوانێ، دواتر بۆی دەردەکەوێ ئەو ژنە توشبووەی کە ھەوڵی چارەسەرکردنی دا بەرەو باشتربوون چووە، نمونەیەک لە خوێنەکەی وەردەگرێت و دەیدا بە "ئانا" و داوای لێ دەکا لە شوێنێک خۆی حەشاربدا تاوەکو بەیانی، ئەویش بەرەڕوویان دەڕوات و بەرەنگاری توشبووەکان دەبێەوە، ھیچ ڕێگەیەک نادۆزێتەوە بۆ وەستاندنیان بۆیە پەنا دەباتە بەر خۆتەقاندنەوە پێیان دا، لە ڕۆژی داتر دا ئانا دەچێتە سەربازگەی ڕزگاربووان و ئەو پێکھاتەیەی پێیە کە ھەموو جیھان ڕزگار دەکات. دواتر نوسەر، بە نوسینەکەی دا دەچێتەوە و کۆتایی فیلمەکەی دەگۆڕێ، بەجۆرێک کە ڕۆبێرت لەگەڵ سەرۆکی توشبووەکان دا قسەدەکات و ژنە توشبووەکەیان پێدەداتەوە، بەمەش ڕێگە دەدەن لە گەڵ ئانا و منداڵەکەدا بڕۆن، بەم چەشنەش ڕۆبێرت و ئانا بەرەو سەربازگەی ڕزگاربووان بەڕێ دەکەون.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پەڕەی فیلم لە ماڵپەڕی FilmAffinity identifier".