مەنسوورە سەگوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە منصوره سگوندەوە ڕەوانە کراوە)
مەنسوورە سەگوەند
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
خوڕەماوە، ئێران
مردن٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-٠٦-٠٥) (١٨ ساڵ ژیاوە)
ئاودانان، ئێران
بابەتی لاوەکیخۆپیشاندانەکانی مەھسا ئەمینی
پیشەخوێندكاری یاسا

مەنسوورە سەگوەند (بە فارسی: منصوره سگوند‎؛ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ – ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) خوێندکاری یاسای دانیشتووی شاری ئاودانان، دوای کشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک لە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی پۆلیس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کاربەدەستانی پزیشکیی پارێزگای ئیلام گیانلەدەستدانی ئەم خوێندکارەیان پشتڕاست کردەوە و وەستانی دڵیان وەکوو ھۆکار ھێنایەوە.[١] لە کاتژمێرەکانی درەنگانی ئێوارەی یەکشەممەدا، ئیرنا بە پشتبەستن بە سەیدنوور عەلی مورادی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام، مردنی مەنسوورە سەگوەندی پشتڕاستکردەوە و ھۆکارەکەی بە «وەستانی دڵ و ھەناسەدان» ناوبرد.

دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ئیلام تا ئێستا ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە «مەرگی گوماناوی» ئەم کچە خوێندکارە و ھاوکارە پێشووەکانی فەرماندەیی پۆلیسی ئیلام نەخستووەتەڕوو.[٢]

ئینستاگرام[دەستکاری]

لە ھەژماری ئینستاگرام کە لە ژێر ناوی مەنسوورە سەگوەند چالاکە، وێنەیەکی ئەو کچە بە جل و بەرگی ژنانەی پۆلیس بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە: «من مەنسوورە سەگوەند خەڵکی لوڕستان، لە پۆلیسی فەخریی ھێزی جێبەجێکردنی یاسای خوڕەماوە کارم کردووە. لەمەبەدوا من ھیچ ھاوکارییەکم لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان نابێت و بە شانازییەوە لەگەڵ ھاونیشتیمانییەکانم دەمێنمەوە».[٣]

دەستبەسەرکردن[دەستکاری]

ھەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی کاتی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردن و کاتی ئازادکردنی مەنسوورە سەگوەند بەردەست نییە، بەڵام لە ھەژماری تویتەری سێدای شەھریوەر (دەنگی خەرمانان) کە هەواڵی ناڕەزایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە «مەنسوورە سەگوەند پێشتر ئەندامی ھێزی پۆلیس بووە» و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ژنان، ژیان، ئازادیدا «ھاوکاری لەگەڵ ئەم ھێزە پچڕاند» و چەندین جاران پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کرد، ھەر بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرا.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]