مناڵی تاقانە
مناڵی تاقانە یان تاک مناڵ کەسێکە کە لە لەدایکبوونەوە ھیچ خوشک و برایەکی نییە.
تێڕوانینی گشتی
[دەستکاری]بە درێژایی مێژوو، ھەبوونی مناڵی تاقانە تاڕادەیەک نائاسایی بووە. لە دەوروبەری ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە، ڕێژەی لەدایکبوون و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینی بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکارەوە، لەوانە نیگەرانییەکانی ھەستکردن بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی مرۆڤ، و ڕێژەی زیادبوونی ئەو خێزانانەی لە ئەمریکا منداڵی تاقانەیان ھەبوو لە سەردەمی بێبازاڕیی مەزن.[١] دوای ئەوەی شەڕی کۆریا لە ساڵی ١٩٥٣ کۆتایی ھات، حکوومەتی کۆریای باشوور پێشنیاری کرد کە ھاووڵاتیان ھەریەکەیان یەک یان دوو منداڵیان ھەبێت بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی ئابووری بەرز ببێتەوە، ئەمەش بووە ھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون بە شێوەیەکی بەرچاو و ژمارەیەکی زیاتری مناڵی تاقانە لە وڵاتەکەدا.[٢]
لە ساڵی ١٩٨٠ تا ٢٠١٥، یاسای یەک مناڵ لە کۆماری گەلی چین زۆربەی دایک و باوکانی ناچار کرد بۆ ئەوەی تەنھا یەک منداڵیان ھەبێت.[٣][٤]
ھەندێک جار دەوترێت کە مناڵانی تاقانە ئەگەری زیاتریان ھەیە کە ئارەزووی پێشوەختەیان ھەبێت (لە بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ گەورەکان) و ھەست بە تەنیایی دەکەن.[٥] مناڵە تاقانەکان ھەندێک جار قەرەبووی ئەو تەنیاییە دەکەنەوە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکی بەھێزتر لەگەڵ خودی خۆیان یان پەرەپێدانی ژیانێکی خەیاڵی چالاک کە ھاوڕێی خەیاڵی لەخۆ دەگرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Grigoriadis، Vanessa (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤). «Only Children in New York - Nymag». New York Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Contributors، Rewire News Group (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨). «Korean Women Say Birth Control Is Men's Responsibility». Rewire News Group (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Marriage of the Only Child: Joys and Worries». www.china.org.cn. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Fitzpatrick، Laura (٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٩). «China's One-Child Policy». TIME (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Grigoriadis، Vanessa (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤). «Only Children in New York - Nymag». New York Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.