لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
| ململانێی ھیندستان و پاکستان ٢٠٢٥ |
|---|
| بابەتی لاوەکی | پەیوەندییەکانی ھیندستان و پاکستان، شەڕ و ململانێکانی ھیندستان و پاکستان، ململانێی کەشمیر |
|---|
| کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ |
|---|
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥ |
|---|
| ھۆکار | ھێرشی پەھالگام ٢٠٢٥ |
|---|
|
لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، دوای ھێرشێکی تیرۆریستی لە دۆڵی بەیساران لە کەشمیر، قەیرانێکی دیپلۆماسی لە نێوان ھیندستان و پاکستان سەریھەڵدا، کە بەھۆیەوە ٢٥ گەشتیار و ھاووڵاتییەکی ناوچەکە کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.[١] ھیندستان پاکستانی تۆمەتبار کرد بە پاڵپشتیکردنی تیرۆری سنوور بەزاندن و دەستی بە دەرکردنی دیپلۆماسی و ڕاگرتنی ڤیزا و داخستنی سنوورەکان و کشانەوە لە پەیماننامەی ئاوی ڕووباری سند (ئیندووس) کرد. پاکستان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە دەرکردنی دیپلۆماسی و ڕاگرتنی ڤیزا و سنووردارکردنی بازرگانی و داخستنی ئاسمانی و دەروازە سنوورییەکان وەڵامی دایەوە. ھەروەھا لیژنەی ئاسایشی کابینەی ھیندستان بە توندی داوای لە ھاووڵاتیانی ھیندستان کردووە کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ پاکستان بەدوور بگرن، ھەروەھا داوای لەو کەسانە کردووە کە ئێستا لە وڵاتەکەدان لە زووترین دەرفەتدا بگەڕێنەوە.[٢]