بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ململانێی سنووریی ٢٠٢٥ی کەمبۆدیا و تایلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ململانێی سنووریی ٢٠٢٥ی کەمبۆدیا و تایلەند
بابەتی لاوەکیCambodia–Thailand relations
جێسنووری کەمبۆدیا و تایلەند
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥
بەشداربووکەمبۆدیا، تایلەند
بەستەری وەسفکراوhttps://wiki-altilunium-my-id.translate.goog/wiki/2025_Cambodia%E2%80%93Thailand_conflict?_x_tr_sl=auto&_x_tr_tl=en&_x_tr_hl=en&_x_tr_pto=wapp#Thailand

دوای پێکدادانێکی کورت لە سنووری کەمبۆدیا و تایلەند لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، ناکۆکییە خاکییەکانی نێوان ھەر دوو وڵات سەرلەنوێ ھەڵگیرسایەوە و بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان و لە کۆتاییدا دەستپێبوونی پێکدادانێکی چەکداریی ڕاستەوخۆ، کە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥دا دەستی پێکرد.[١] لەم کاتەوە ھەتا ٢٦ی تەممووز، لانیکەم ٣٨ کەس لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا کوژراون و ھەتا ٢٠٠،٠٠٠ کەسیش ئاوارە بوون.[٢]

ناکۆکییەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند لەسەر سنوورەکانیان لە پەیماننامە واژۆکراوەکانی نێوان شانشینی سیام (تایلەندی ئەمڕۆ) و کۆماری سێیەمی فەڕەنساوە سەرچاوەی گرتووە. دوای سەربەخۆییی کەمبۆدیا، پەرستگای جێناکۆکی پرێیاھ ڤیھیەر لە ساڵی ١٩٦٢دا لەلایەن دادگای نێونەتەوەییی دادەوە درایە کەمبۆدیا، بەڵام ئەم پەرستگایە و ناوچە سنوورییە کێشە لەسەرەکانی تر ھەتا ئێستاش جێناکۆک ماونەتەوە. ھەستی ناسیۆنالیستی لە ھەر دوو وڵاتدا گرژییەکانی زیاتر کردووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ ھەتا ٢٠١١، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا زیانی گیانی لە ھەر دوو لایەن کەوتەوە، ھەتا ئەم کاتەی کە دادگای نێونەتەوەییی داد بڕیارەکەی ساڵی ١٩٦٢ی خۆی جارێکی تر ڕاگەیاندەوە.

بەپێی سەرچاوەیەک، پێدەچێت ئەو گرژییە سەربازییانەی کە بووەتە ھۆی پێکدادانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥دا، بە پلەی یەکەم لە لایەنی کەمبۆدیاوە سەرچاوەی گرتبێت. ھێزەکانی کەمبۆدی پێش ڕووداوەکەی ٢٨ی ئایار چەندین پێگەیان بەھێزتر کردبوو و دوای ئەمە بەخێرایی ھێزی ستراتیژییان جێگر کردبوو. بەپێی ئەم سەرچاوەیە کەمبۆدیا لە ٣٣ و تایلەند لە ١٤ ڕووداوی پەرەسەندن بەرپرسیارە و ھەروەھا ٩ کردەوەی ھاوبەشی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی پێکدادانەکان ئەنجام دراوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ThaiPBS». X.
  2. Lukiv، Jaroslav (٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥). «Cambodia calls for immediate ceasefire with Thailand as death toll rises». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «Australian Satellite Analyst Indicates Cambodia Largely Responsible for Escalating Thai-Cambodian Border Conflict». The Standard. ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. Ruser, Nathan (25 July 2025). A detailed timeline on escalations in the lead-up to yesterday's clashes between Thailand and Cambodia. ThreadReaderApp.com. Retrieve 28 July 2025.