بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مستەفا خومەینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مستەفا خومەینی
بە فارسی: سید مصطفی خمینی
لەدایکبوون١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠
قوم، ئێران
مردن٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧(١٩٧٧-١٠-٢٣) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
نەجەف، عێراق
نازناوسەید
شوێنی ناشتننەجەف
باوکڕووحوڵڵا خومەینی
دایکخەدیجە سەقەفی
خوشک و برائەحمەد خومەینی
منداڵHussein Khomeini
خزمەکانMorteza Haeri Yazdi
پیشەعالم
قوتابییحوسێنعەلی مونتەزیری
ئایینشیعە

سەید مستەفا خومەینی (١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ – ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧) پیاوێکی ئایینی شیعەی ئێران و کوڕی ڕێبەر ڕووحوڵڵا خومەینی بوو. پێش شۆڕشی ئیسلامیی کۆچی دوایی کردووە.[١]

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ لە شاری قوم لەدایکبووە. کوڕە گەورەکەی ئایەتوڵڵا خومەینی و خەدیجە سەقەفی کچی پیاوێکی ئایینی سەید حاج میرزا تارانی بوو. دەرچووی ناوەندی مەدرەسەی قوم بووە.

چالاکییەکان

[دەستکاری]

مستەفا خومەینی بەشداری لە بزووتنەوەی باوکیدا کردووە. دوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٦٣ ھەروەھا دوای دەربەدەری باوکی دەستگیر و زیندانی کرا. لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ پەیوەندی بە باوکییەوە کرد لە شاری بورسای تورکیا و لەوێ لە دەربەدەریدا بوو. پاشان لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لەگەڵ خێزانەکەی لە نەجەف لە عێراق ژیاوە. لەوێ پەیوەندی لەگەڵ حەسەن شیرازی چالاکوانی شیعەی عێراقی ھەبووە. مستەفا و ئەحمەدی برای بوونە بەشێک لە بزووتنەوەی ژێرزەمینیی خومەینی. ھەروەھا ئەم گرووپە محەممەد بەھەشتی و مورتەزا موتەھەری لەخۆگرتبوو. لە ساڵی ١٩٧٠ خومەینی داوای لە حەسەن شیرازی کرد کە لە زیندان ئازاد کرابوو، بچێتە لوبنان بۆ دۆزینەوەی لایەنگرانی تاکەکەسی و دامەزراوەیی. شیرازی تا ساڵی ١٩٧٤ ئەم چالاکییەی لە لوبنان ئەنجامدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Michael Axworthy (١ی ئەیلوولی ٢٠١٣). Revolutionary Iran: A History of the Islamic Republic. Oxford University Press. لاپەڕە ٩٩. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٣٢٢٢٦-٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mostafa Khomeini»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٥\١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥.