مستەفا ئەمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مستەفا ئەمین
مصطفى أمين لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢١ی شوباتی ١٩١٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٣ی نیسانی ١٩٩٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٣ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانʻAlī Amīn لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مستەفا ئەمین (ماوەی ژیان:٢١ی شووباتی ١٩١٤ تاکوو ١٢ی نیسانی ١٩٩٧)، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی میسری بووە، لەگەڵ عەلی ئەمینی برای کە ھەردووکیان دوانە بوونە لە ٢١ فبرایەری ساڵی ١٩١٤ لەدایک بوون، ڕۆشتووە بۆ ئەمریکا و پەیوەندی بە زانکۆی جۆرج تاونەوە کردووە و زانستی سیاسی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٣٨ بڕوانامەی ماجستێر و پلەی شەرەفی یەکەمی بەدەستھێناوە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ میسر و لەزانکۆی ئەمریکا بۆ ماوەی چوار ساڵ وەکو مامۆستا لەبەشی ڕۆژنامەوانی وانەی وتۆتەوە.

مستەفا ئەمین ھۆگری ڕۆژنامەوانی بووە و لەتەمەنی ھەشت ساڵیدا لەگەڵ علی امینی براکەیدا بابەتیان لە گۆڤاری مافەکان نووسیوە، لەساڵی ١٩٢٨ دوو ڕۆژنامەیان دەرکردووە بەناوی قوتابی و پێنوسەکان بەڵام لەبەر ئەوەی ھێرشیان کردۆتە سەر حکومەت و ڕەخنەیان لەسیاسەتی حکومەت گرتووە ھەردوو ڕۆژنامەکە داخراون، ساڵی ١٩٣٠ مستەفا امین بۆتە کامەند لە گۆڤاری روز الیوسف و لەدوای ساڵێک بۆتە یاریدەدەری سەرنووسەری گۆڤارەکە دواتر لە گۆڤاری دوا کات کاری کردووە و ژمارەیەک ڕۆژنامە و گۆڤاری دەرکردووە بەڵام لەلایەن حکومەتەوە ھەرھەمووی داخراون. لەساڵی ١٩٤٤ مستەفا امین و علی امینی برای ڕۆژنامەی ھەواڵەکانی ئەمڕۆیان بڵاوکردۆتەوە و ڕۆژنامەکە کڕیارێکی زۆری ھەبووە و ناوبانگی دەکردووە، ھەروەھا پڕۆژەی خێرخوازی شەوی قەدریان داناوە و سەرکەوتنێکی گەورەیان لەم پڕۆژەیەشدا بەدەستھێناوە، پاشان خەڵاتێکی ڕۆژنامەوانیان تەرخان کردووە بۆ ھونەرمەندان و ڕۆنامەنووسان و وێنەگرەکانی میسر لەو ھونەرمەندانی ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە فاتن حەمامە و یەحیا فەخرانی و نور شەریف و چەندەھا ھونەرمەندی دیکە. مستەفا ئەمین زیاتر لە ١٥ کتێبی بەنرخی بڵاوکردۆتەوە و لە ١٣ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]