بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مزگەوتی دوومنارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مزگه‌وتی دوو مناره‌ەوە ڕەوانە کراوە)
مزگەوتی دوومنارە
وێنەی مزگەوت لە دیوی دەرەوە
وێنەی مزگەوت لە دیوی دەرەوە
زانیاری گشتی
شار سەقز
وڵات  کوردستان ئێران
بنیاتنەری مزگەوت شێخ حەسەن مەولاناوا
مێژووی بیناکردن سەرەتای زەندییەکان
تایبەتمەندییەکان
ڕووبەر ٥٠٠ م٢

مزگەوتی دوومنارە لە بەشی کۆنی شاری سەقزدایە. مێژووی ئەم مزگەوتە نادیارە بەڵام دانیشتووانی ئەم بەشەی شار مێژووەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ساڵانی کۆتایی ئەفشارییەکان و سەرەتای زەندییەکان. ئەم مزگەوتە دوو منارەی ھەیە بۆیە ھەر بەم ناوەش ناسراوە.

ئەم مزگەوتە لە ساڵی ٢٠٠١ زایینی لە لایەن رێکخراوەی میراتی کولتوریی ئێران بە ژمارەی ٢٦٠٠ بە ناوی یەکێک لە ئەسەوارە میللی و مێژووییەکانی وڵاتی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان تۆمار کرا.

تەلارسازی

[دەستکاری]

لە کاتی تێپەڕین لە دەروازەی مزگەوت، ھەشتی ھەیە؛ شوێنێک کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە شێوەی ھەشتگۆشە یان چوارگۆشەیە و وەک جومگەیەک بۆ گۆڕینی ئاراستە بنیات نراوە. لە کاتی تێپەڕین لە بۆشایی ڕوونی دەرەوە بۆ تاریکی، ڕووناکی ھەمیشە بوونی ھەیە. بوونی ڕووناکی لە بۆشاییە ناوخۆیییەکاندا وەک ھەشتی و داڵان ھەمیشە وەک بەڵگە و ڕێ نیشاندەرێکە. تاریکیی گۆڕانی پێوەر و گۆڕانی لەناکاوی شێوە و فۆرمی دیوارەکان و سەقف نیشاندەری چوونە ناو جیھانێکی ترە. چوارگۆشەی دەوروبەر کە دەگاتە ھەشتلا و پاشان شازدە‌لا و تا دەگاتە بازنەی گومەز، فۆرمی گشتیی سەقفی ئەم جۆرە بۆشاییانە. ژمارە و ڕێژە بەردەستەکان لە تەلارسازیی ئیسلامیدا، لە ڕاستیدا زۆری بەرەو یەکێتی لە ڕێگەی دابەشکردن بۆ شێوە جۆراوجۆرەکان فەراھەم دەکەن. ئەو ڕێکوپێکییەی فۆرمی وەرگرتووە تێیدا نیشاندەری ئاشنایەتییە لەگەڵ ڕێکوپێکیی خودایی. جووڵە لە چوارگۆشەوە بۆ بازنە، ئیعجازی ژمارەکان لە قاڵبی فۆرم و بۆشاییدا نیشان دەدات؛ ھەروەھا، ئەم ڕێڕەو و جووڵەیە چیرۆکی تەکامولی فۆرمە لە چوارگۆشەوە بۆ بازنە. ئەگەر شەشپاڵوو یان چوارگۆشە نیشانەی وێنەیەک بێت لە بەدیھێنان کە ئاماژە بە گۆڕانی بینین و تێکەڵکردنی ئاراستە جیاوازەکان دەکات، فۆرمە تەکامولیافتەکەی بازنە یان گومەزە کە لە جۆری شوھوود و ئامادەیییە و ئاماژەیە بۆ ڕۆح و دەربڕی جووڵەیەکی ڕۆحانییە کە لە جەستە و وێنەوە دەست پێ دەکات. تۆرەنجییەکان، ڕەسمیبەندییەکان و یەزدیبەندییەکانی ژێر گومەزی ھەشتی بە تیشکە جیاوازەکانی ڕووناکی و لەسەریەک بچووکبوونەوە و گەیشتن بە خاڵێک یان خۆرێک، ڕێڕەوی گەیشتن بە کەمالی ڕەھا وێنا دەکەن.[١]

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. رضا شاطریان. تحلیل معماری مساجد ایران، ص ۵

ماڵپەڕی فەرمانداریی شاری سەقز (بە فارسی) ٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.