مریەم دورانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مریەم دورانی لەگەڵ میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٢.

مریەم دورانی (لەدایکبووی ١٩٨٧) چالاکوانی ئەفغانی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ.[١] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

مریەم لە زانکۆی ئەمریکی لە ئەفغانستان خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە، ئەو بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە یاسا، زانستی سیاسیی و بەڕێوەبردن.[١][٣] وێڕای بوونی نەریتی کۆنەپارێزی لەناوچەکەی، بەڵام مریە بووە نموونەی باڵا بۆ کچانی ناوچەکەی، بەکارکردنی وەک پارێزەری مافەکانی ژنان لە قەندەھار. مریەم خاوەن و دامەزرێنەری ڕادیۆی قەندەھارە، کە زیاتر تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی ژنان لە قەندەھار، بەھۆی چالاکییەکانیەوە چەندجارێک ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن تاڵیبانەوە.[٤]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥][٦] ھەر لەھەمان ساڵدا، لەلایەن گۆڤاری تایم ھەڵبژێردرا وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ.[١] لە ئایاری ٢٠١٤، لە ھۆڵەندا، خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆزڤەلتی پێدرا.[٧] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥، مریەم خەڵاتی نەوەی ئاشتی پێدرا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب "Maryam Durani". Time Magazine. Apr 18, 2012. لە ڕێکەوتی December 22, 2012 ھێنراوە. 
  2. ^ "American Women for International Understanding is pleased to Honor the US Secretary of State's International Women of Courage with an event each March.". American Women for International Understanding. لە ڕێکەوتی December 22, 2012 ھێنراوە. 
  3. ^ "Maryam Durani among "The 100 Most Influential People in the World"". Afghanistan Journalists Center. April 19, 2012. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 22, 2013. لە ڕێکەوتی December 22, 2012 ھێنراوە. 
  4. ^ The World's 100 Most Influential People: 2012، پڕۆفایلی مریەم دورانی، ماڵپەڕی تایم، ڕۆژی Apr. 18, 2012 بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "Embassy Hosts Maryam Durani for Lunch". Embassy of Afghanistan. March 9, 2012. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە November 18, 2012. لە ڕێکەوتی December 22, 2012 ھێنراوە. 
  6. ^ Staff (March 5, 2012). "2012 International Women of Courage Award Winners" Office of Global Women's Issues of the U.S. Department of State. Retrieved December 21, 2012.
  7. ^ www.nedbase.nl، Nedbase-. "Maryam Durrani - Laureaat Freedom of Speech Award 2014 - Laureaten sinds 1982 - Four Freedoms Awards". www.fourfreedoms.nl (بە زمانی ھۆڵەندی). لە ڕێکەوتی 2019-07-03 ھێنراوە. 
  8. ^ "N-Peace Awards 2015: Press Coverage in Afghanistan". UNDP in Afghanistan (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2019-07-03 ھێنراوە.