بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مردووپەروەری سێکسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕق، تابلۆیەک سەبارەت بە نەکرۆفیلیا لەلایەن پیترۆ پاجیتا (لە ١٨٩٦)

نەکرۆفیلیا کە بە نەکرۆفیلیزم، نەکرۆلاگنیا، نەکرۆکۆیتووس، نەکرۆکلیسیس و تاناتۆفیلیا ناسراوە،[١] یان سێکس و جووتبوون لەگەڵ مردوو. بریتییە لە سەرنجڕاکێشانی سێکسی یان ئەو کردارانەی کە تەرمی مردوو دەگرێتەوە، لەوانەش ھەردوو جووتبوونی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەرمی مردووەکان و ورووژاندنی سێکسی لە بیرکردنەوە یان بوونی یەکێکیان. لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستیی جیھانی (WHO) لە کتێبی دەستنیشانکردنی پۆلێنکردنی نێونەتەوەییی نەخۆشییەکان (ICD)، ھەروەھا لەلایەن کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی[٢] لە کتێبی ڕێنماییی دەستنیشانکردن و ئاماری (DSM)دا وەک پارافیلیا (خولیای سێکسیی نائاسایی) پۆلێنکراوە. پاڵنەرە ڕاپۆرتکراوەکان بۆ ئەم کردەوەیە زۆر جیاوازن؛ ھەندێکیان بە ھۆکاری کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ھاوبەشەکەیانەوەیە، بەو شێوەیەی کە ھاوبەشێکیان دەستکەوتووە کە ناتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە، ڕەتی بکاتەوە، یان وەڵام بداتەوە، ھەندێکیشیان بە ھۆی پەیوەستبوون و ئارەزوویانە بۆ مردووەکان کە ئەو شتانەی پەیوەستن بە مردنەوە وەک لاشەی مردوو دەبێتە ھۆی سەرنجڕاکێشان و ورووژاندنی سێکسی بۆیان و ھەندێکی تریشیان خەمبارییانە بۆ تەرمی مردووەکە و بۆ ھاوبەشێکی سێکسیی نزیکیان دوای لەدەستدانی. نەکرۆفیلیا دەتوانێت ھاوکات بێت لەگەڵ ڕۆڵگێڕانێکی سێکسی کە دوو ھاوبەشەکە یەکێکیان وا خۆی نیشان بدات کە تەرمێکی مردووە، وە ھاوبەشەکەی تریش کەسێکە ڕۆڵی نەکرۆفیلەکە (مردووخوازەکە) دەگرێتە ئەستۆ.

ئاژەڵێکی نێرینەی جۆری «تێگوو»ی ڕەشوسپیی ئەرجەنتین، کە ھەوڵی جووتبوون دەدات لەگەڵ مێینەیەک کە دوو ڕۆژە مردووە

بە پێچەوانەوە کە ئەم کردارە لە مرۆڤدا بە پارافیلیا (کردارێکی سێکسیی نائاسایی) ئەژمێر دەکرێت، زۆرێک لە حاڵەتەکانی نەکرۆفیلیا لە ئاژەڵانیشدا بەدی کراوە (کە بە ڕەفتاری داڤیان ناسراوە)، بە پلەی یەکەم ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی نەتوانینی جیاوازیکردن لە نێوان ھاوسەرێکی زیندوو و ھاوسەرێک کە بەم دوایییە مردووە، بەو شێوەیەی کە ئاژەڵەکە ناتوانێت جیاوازیی نێوان ھاوسەرێکی زیندوو کە ئامادەیە بۆ زاوزێ و ھاوسەرێک کە تازە مردووە، بزانێت. ھەندێک جۆری جمگەپێ و بۆق دەتوانن بە تەواوی لەگەڵ ھاوسەرێکی بەم دوایییە کوژراو یان مردوو جووت ببن.

لە مرۆڤدا

[دەستکاری]

مێژوو

[دەستکاری]

لە جیھانی کۆندا زۆرجار ئەو دەریاوانانەی کە تەرمەکانیان دەگەڕاندەوە بۆ وڵاتی خۆیان بە تاوانی نەکرۆفیلیا تۆمەتبار دەکران.[١] باسە تاکەکەسییەکانی نەکرۆفیلیا لە مێژوودا وردە وردەن، ھەرچەندە تۆمارە نووسراوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کردەوەیە لە ناو میسری کۆندا ھەبووە.[٣][٤][٥] یاسای ھیتییەکان لە سەدەی ١٦ی پێش زایین تا سەدەی ١٣ی پێش زایین بەڕوونی ڕێگەی دەدا بە سێکسکردن لەگەڵ مردووەکاندا.[٦]

پاڵنەرەکان

[دەستکاری]

باوترین پاڵنەر بۆ کەسانی نەکرۆفیلیا، خاوەنداریەتیی ھاوبەشێکە کە ناتوانێت بەرەنگاریان ببێتەوە یان سێکسەکە ڕەت بکاتەوە. بەڵام لە ڕابردوودا کەسانی نەکرۆفیلیا پاڵنەری دیکەشیان ھەبووە بۆ ئەم کردارە بێجگە لەم پاڵنەرە.[٧]

نووسەران لە نموونەکەیاندا ٣٤ نەخۆشیی نەکرۆفیلیای ڕاستەقینەیان ڕاپۆرتداوە:[٨]

  • ٪٦٨یان پاڵنەرەکەیان بۆ ئەم کارە خواستی ھاوبەشێک بووە کە سێکسیان لەگەڵ بکەن بێ ئەوەی بەرەنگار ببنەوە یان ڕەتی بکەنەوە
  • ٪٢١یان پاڵنەرەکەیان بە ھۆی خواستی یەکگرتنەوەیان بووە لەگەڵ ھاوبەشێکی پێشوویان کە لەدەستیان داوە و مردووە
  • ٪١٥یان پاڵنەرەکەیان بە ھۆی سەرنجڕاکێشانی سێکسییەوە بووە بۆ مرۆڤە مردووەکان
  • ٪١٥یان پاڵنەرەکەیان بە ھۆی ئارەزووی ئاسوودەیی یان زاڵبوون بەسەر ھەستی گۆشەگیرییاندا بووە
  • ٪١٢یان پاڵنەرەکەیان بە ھۆی خواستی چارەسەرکردنی خۆبەگەورەزانینی نزمەوە بووە بە دەربڕینی دەسەڵات بەسەر تەرمی مردووێکدا؛ بۆ ھەستکردن بە باڵادەستی کە وایکردووە کەسەکە کەمتر ھەست بە بێدەسەڵاتی بکات
نەکرۆفیلیا لەلایەن وێنەکێش مارتن ڤان مەیل

پاڵنەرە کەمتر باوەکان بریتی بوونە لە:

  • نەبوونی ھاوبەشێکی زیندوو
  • قەرەبووکردنەوەی ترسان لە ئافرەتان
  • باوەڕبوون بەوەی کە سێکسکردن لەگەڵ ژنێکی زیندوو گوناھێکی گەورەیە
  • پێویستی بە بەدەستھێنانی ھەستکردن بە کۆنترۆڵکردنی تەواو بەسەر ھاوبەشێکی سێکسیدا
  • پابەندبوون بە وەسوەسەی فەرمانێک؛ کەسێکی خەیاڵاوی فەرمانی پێداون بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات
  • ئەنجامدانی زنجیرەیەک کردەوەی تێکدەرانە
  • ویستن و خواستن بۆ ئەنجامدانی چاڵاکیی سێکسیی بێ سنوور[٧]

داتاکانی ئای کیوو سنووردار بوون، بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی نزم نەبوون. نزیکەی نیوەی نموونەکە ناڕێکیی کەسایەتییان ھەبووە، و ٪١١ی کەسانی ڕاستەقینەی نەکرۆفیلیا دەروونی (سایکۆسز) بوون. ڕۆسمان و ڕێسنیک گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە داتاکانیان تەحەددای تێڕوانینی ئاساییی کەسانی نەکرۆفیلیا دەکەن کە بەگشتی دەروونین، کەمیی دەروونییان ھەیە، یان ناتوانن ھاوبەشێکی ڕەزامەند بەدەستبھێنن.[٨]

حاڵەتێک بەڵگەدارکراوە کە کەسێک سێکسی لەگەڵ تەرمی مردووێکدا کردووە و پاڵنەرەکەی خواستی مردووەکە بووە؛ ژنێک لە زیمبابوێ لەژێر کاریگەریی ئارەزووی مردووەکە (کە لە وەسیەتنامەکەیدا بەڵگەی لەسەرە) و کاریگەریی ئەندامانی خێزانەکەی کە زۆریان لێکردووە بۆ ئەوەی ئەم کارە بکات بۆ بەجێھێنانی تەواوەتیی وەسیەتەکەی، سێکسی لەگەڵ جەستەی مێردە مردووەکەیدا.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Aggrawal 2016.
  2. Goodwin، Robin؛ Cranmer، Duncan، eds. (٢٠٠٢). Inappropriate Relationships: The Unconventional, the Disapproved, and the Forbidden. London, England: Psychology Press. لاپەڕە ١٧٤–١٧٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٥٨-٣٧٤٢-١.
  3. Herodotus (c. 440 BC) (تەممووزی ٢٠٠١). The Histories (Book 2). لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە. The wives of men of rank when they die are not given at once to be embalmed, nor such women as are gorgeous or of greater regard than others, but on the third or fourth day after their death (and not before) they are delivered to the embalmers. They do so about this matter so that the embalmers may not abuse their women, for they say that one of them was taken once doing so to the corpse of a woman lately dead, and his fellow craftsman gave information.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  4. Brill، Abraham A. (١٩٤١). «Necrophilia». Journal of Criminal Psychopathology. ٢ (4): ٤٣٣–٤٤٣.
  5. Klaf، Franklin S.؛ Brown، William (١٩٥٨). «Necrophilia: Brief Review and Case Report». Psychiatric Quarterly. ٣٢ (4): ٦٤٥–٦٥٢. doi:١٠.١٠٠٧/bf٠١٥٦٣٠٢٤. PMID ١٣٦٣٤٢٦٤. S2CID ٧٣٣١٢٩٦. Inhibited forms of necrophilia and necrophiliac fantasies may occur more commonly then is generally realized.
  6. Boer, Roland (٢٠١٤). «From Horse Kissing to Beastly Emissions: Paraphilias in the Ancient Near East». لە Masterson, Mark (ed.). Sex in Antiquity: Exploring Gender and Sexuality in the Ancient World. Routledge. لاپەڕە ٦٩. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٦٠٢٧٧-٤.
  7. 1 2 Resnick، Phillip J.؛ Soliman، Sherif (ئەیلوولی ٢٠١٢). «Planning, writing, and editing forensic psychiatric reports». International Journal of Law and Psychiatry. ٣٥ (5–6). Montreal, Quebec, Canada: Elsevier: ٤١٢–٤١٧. doi:١٠.١٠١٦/j.ijlp.٢٠١٢.٠٩.٠١٩. ISSN ٠١٦٠-٢٥٢٧. PMID ٢٣٠٤٠٧٠٨. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Resnick 412–417» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  8. 1 2 Rosman، J. P.؛ Resnick، P. J. (١ی حوزەیرانی ١٩٨٩). «Sexual attraction to corpses: A psychiatric review of necrophilia» (PDF/HTML). Bulletin of the American Academy of Psychiatry and the Law. ١٧ (2). Bloomfield, Connecticut: American Academy of Psychiatry and the Law: ١٥٣–١٦٣. PMID ٢٦٦٧٦٥٦. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «rosman» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  9. «Woman has sex with dead husband in public as per his last will». India Today (بە ئینگلیزی). ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.