مردنەکەی سوقرات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مردنەکەی سوقرات
ھونەرمەندجاک-لووی داڤید
ساڵ١٧٨٧ (1787)
ناوەندڕۆن لەسەر کانڤاس
Movementنیۆکلاسیزم
ئەندازە١٢٩٬٥ cm × ١٩٦٬٢ cm (٥١٠ in × ٧٧٢ in)
شوێنمۆزەخانەی مێترۆپۆلیتانی ھونەری، نیویۆرک سیتی

مردنەکەی سوقرات (بە فەڕەنسی: La Mort de Socrate) نیگارێکی ڕۆن لەسەر کانڤاسە کە لەلایەن نیگارکێشی فەڕەنسی جاک-لووی داڤیدەوە کێشراوە لە ١٧٨٧. نیگارەکە سەرنج دەخاتە سەر بابەتێکی کلاسیکی ھەر وەک زۆرینەی کارەکانی تری لەو سەدەیەدا، لێرەدا چیرۆکی لەسێدارەدانی سوقراتە بەو شێوەیەی ئەفلاتوون گێڕاویەتییەوە لە فیدۆدا.[١][٢] لەم چیرۆکەدا، تۆمەتبارکراوە بە تێکدانی لاوانی ئەیتنز و ناساندنی خوادای سەیر، و بڕیاری مردنی بۆ دەرچووە بە خواردنەوەی ژەھری زرگێژنۆک. سوقرات مردنەکەی وەک کۆتا وانە بەکاردێنێت بۆ خوێندکارەکانی لەجیاتی ھەڵاتن کاتێک کە ھەلی ھەبوو، و بە ئارامی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.[١] فیدۆ مردنەکەی سوقرات نیشان دەدات و چوارەم و کۆتا دیالۆگی ئەفلاتوونە بۆ سەرنجدانە سەر کۆتا ڕۆژەکانی فەیلەسوفەکە، کە لە یوتیفرۆ، داوای لێبوردن، و کریتۆشدا باس کراوە.

لە نیگارەکەدا، پیاوێکی پیر بە عەبایەکی سپییەوە بە ڕێکی دانیشتووە لەسەر قەرەوێڵەیەک، دەستێکی بۆ پەرداخێک ڕاکێشاوە، دەستەکەی تری بەرەو ئاسمان. چەند پیاوێکی تەمەن جیاواز لێی کۆبوونەتەوە، زۆرینەیان خەم و بێتاقەتییان پێوە دیارە، بە پێچەوانەی پیاوە پیرەکەوە، کە بە ئارامی ماوەتەوە. پیاوە گەنجەکەی کە پەرداخەی پێ دەدات سەیری لایەکی تری کردووە، و دەستەکەی تری بە ڕووخسارییەوە گرتووە. پیاوێکی گەنجی تر دەستی لەسەر ڕانی پیاوە پیرەکەیە. پیاوێکی بەساڵاچوو لە کۆتاییی قەرەوێڵەکە دانیشتووە، سەری نزم کردووەتە و سەیری کۆشی دەکات. لەلای چەپدا، پیاوی تر دەبینرێن لەنێو کەوانەیەک کە لە دیواری پشتەوەدایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا De Nanteuil, Jacques-Louis David,64.
  2. ^ Lajer-Burcharth, Necklines,57.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:جاک-لووی داڤید داڕێژە:سندووقی ڕێنیشاندەری سوقرات