مردنی مێشک
| مردنی مێشک | |
|---|---|
| لقی | unconsciousness، مەرگ، encephalopathy |
| لە دوای | information-theoretic death |
| ھۆکار | brain injury، نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن، ھەڵواسین، خنکان |
| Anatomical location | مێشک |
مردنی مێشک بە پچڕانی نەگەڕاوەی تەواوی کارکردەکانی مێشک دەوترێت. لە بارودۆخێکی وەھادا، ھەموو دەمارەخانەکانی مێشک لە ئەنجامی کەمیی ئۆکسجین لەناو دەچن. مردنی مێشک یەکێکە لە پێوەرە یەکلاکەرەوەکانی دیاریکردنی کۆچی دوایی مرۆڤ (پێوەرەکەی دیکە لەکارکەوتنی سووڕی خوێن و ھەناسەدانە). بۆ دەستنیشانکردنی مردنی مێشک، دەبێت ھەموو چالاکییە مێشکییەکان بە شێوەیەکی نەگەڕاوە لەنێو چووبێتن.
لە مردنی مێشکدا ھەموو بەشەکانی مێشک بە قەدی مێشکیشەوە لەناوچوون و ھەناسەدان بەبێ ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بوونی نییە و کەسەکە چاوەکانی ناکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ژیانی ڕوەکیدا،[ئ] کەسەکە بەبێ ئامێر ھەناسەدانی خۆکارانەی ھەیە و خولی خەوتن و بەخەبەرھاتنیشی ھەیە. ھەروەھا ئەو کەسەی تووشی مردنی مێشک بووە، لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان دواجار چەند مانگێکدا دەمرێت، بەڵام لە ژیانی ڕوەکیدا ئەگەری ھەیە کەسەکە چەندین ساڵ بژی. لە مردنی مێشکدا کەسەکە ھەست بە ھیچ ئازارێک ناکات، بەڵام لە دۆخی ڕوەکیدا ھەست بە ئازار دەکرێت.
ھۆکارەکان
[دەستکاری]ڕووداوەکانی ھاتوچۆ، بەرکەوتنی لێدانی توند بەر سەر، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، خوێنبەربوونی ناوەکیی مێشک، جەڵتەی مێشک، ئانۆکسی (بە ھۆکاری دڵ یان سییەکان) و ژەھراویبوونی توند، لە ھۆکارە گرنگەکانی مردنی مێشک ئەژمار دەکرێن.
تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مرگ مغزی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦\ ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٥.