مراد کاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەم ژیاننامەیە پەسەندنەکراوە بە گوێرەی پێوەرەکانی ویکیپیدیابۆ ئەگەری تێبینی. لە ماوەی یەک حەفتە ئەم ژیاننامەیە دەسڕیتەوە ئەگەر کێشەکەی چارەسەر نەکرێت .

ئەگەر حەز دەکەی بابەتێک بنووسیت سەبارەت بە ڕەگێکی دیاریکراو فەرموو بۆ ویکی درەخت ئەوێ باشترە بۆ داواکاریەکانت، بەڵام ئاگاداری مافەکانی چاپکردن بە لەم پرۆژانەی دیکە دا.


مراد کاوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شاری نەغەدە لە دایک بووە و لە تەمەنی ٧ ساڵیدا وێڕای بنەماڵەکەی ئاوارەی شاخ و کێوەکانی کوردستان بووە. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا وێڕای بنەماڵەی خۆی بوونەتە پەنابەر لە وڵاتی سوئێد و ئێستا لە شاری ئۆرەبروو دەژی.

مراد دەڵێ؛ "ئەمن ھەمیشە حەزم لە مووزیک کردوە، بەتایبەتی کاتێک کە منداڵ بووم. بە‌ھۆی ئاوارە بوونمان ئێمە نەمان‌دەتوانی لە جێگایەکی سابیت بین، بەڵکو لەو دێ بۆ ئەو دێ و لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچ و کۆچ بار بووین. لەبەر ئەو ھاتوو چۆیە، زۆر جار ھاوڕێی ھاوتەمەنی خۆم نەبوو. ڕادیۆیەکم ھەبوو کاتێک کە ھەستم بە تەنیایی دەکرد گوێم لێ‌ڕادەگرت و ببوو بە ھاوڕێیەک لەگەڵم. لەو کاتەوە مووزیک بۆتە بەشێک لە ژیانی من و وەک ھاوڕێیەکی دڵسۆزو خۆشەویست خەم ڕەوێنم بووە و ڕەنگبێ ھەتا ماوم لەگەڵم بێ."


مراد عەلاقەیەکی تایبەتی پەیدا دەکا بۆ ژەنینی کیبۆرد و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کیبۆردێک دەکڕێ. پاش ئەوە دەست دەکات بە چوونی کۆرسی مووزیک بۆ ئەوەی بە ڕێگەیەکی عیلمی فێری مووزیک بێ و لە کۆرسی جۆراوجۆدار بەشداری دەکا بۆ نووسین و خوێندنەوەی نۆت، ھارمۆنی، دابەشکردن، دانانی گۆرانی و تیئۆری مووزیک بە گشتی. لەو کۆرسانەدا مامۆستای تایبەتی خۆی ھەبووە.

مراد لەبەر ھێندێک ھۆی تایبەت قەت مووزیکی وەک شوغڵی سەرەکی خۆی ھەڵنەبژاردوە، بەڵکو ھاوکات لە گەڵ مووزیک‌دا دەرسی خوێندوە. لە زانکۆی شاری ئۆرەبروو لیسانسی ڕشتەی تەبیعی تەواو کردوە و ئێستا وەک مامۆستای ماتێماتیک، فیزیک و شیمی لە قوتابخانە دەرس دەڵێتەوە.


لە ئاخیری ساڵەکانی "٨٠"‌وە وەک ژەنیار دەستی کردوە بە کاری مووزیک لەسەر شانۆ و لە گەڵ زۆر گۆرانیبێژ و ژەنیاری ناودار کاری کردوە. لەو ساڵانەی دوایی وەک گۆرانیبێژ ھاتۆتە گۆڕەپانی مووزیکی کوردی ئێستاش ھەر بەردەوامە. جگە لە گۆرانی گوتن و کیبۆرد کە ئامێری سەرەکیەتی، ھێندێک ئامێری تریش دەژەنێ.

مراد کاوە خاوەنی دوو بەرھەمە، ئالبۆمی نۆستالژی کە لە بەینی ساڵەکانی ٢٠٠٠-٢٠٠٥ تۆمارکراوە و لە ڕێگای سایتەکەی www.morad.net بڵاو کراوەتەوە و بەرھەمی فرمێسکی گەش کە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوکراوە.