محەممەد ساڵح ئیبراھیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەمەد ساڵح ئیبراهیمیەوە ڕەوانە کراوە)

دکتور محەمەد ساڵح ئیبراھیمی (شەپۆل) نوسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر و رۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆی تاران لە شاری ماھاباد لە کوردستانی رۆژھەڵات لە ٢٤/٠٦/١٩٣٣ زائینی لە بنەماڵەیکی زانا و نیشتمان پەروەرلە دایک بووە و ھەتا ئیستا پتر لە ٣٠ کتێبی بە زمانی کوردی نوسیوە و چەندین کتێبی وەرگێراوە و خاوەن و نوسەری گۆڤاری گرشەی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ بووە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی و سەرۆکی ئەنجومەنی زمان و فەرھنگ و ھونەری کوردیە وھەروەھا یەکێک لە دامەزرێنەرانی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەز و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەزە. قورئانی کەریمی بە زمانی کوردی تەرجەمە کردوە و چەندین جار لە کوردستانی باشور و ئیران چاپ کراوە.

.....

محەمەد ساڵح ئیبراھیمی (شەپۆل) محەمەد ساڵح ئیبراھیمی کوری خوالێخوشبو، مەلا ئیبراھیم کوری عارفی رەبانی حاجی خەڵیفە مەلا محەمەد (بەھا، عارفی رەبانی بەھا لە ٢٧ رەمەزانی ١٣٤٣ی مانگی لە تەمنی ٨٣ ساڵیدا وەفاتی کردوەو لە نێو خزنی شیخ مەحمودی شەھید لە بنە ماڵەی ساداتی نەھری شەمزینان نزیک شەقامی جامی جەم لە شاری مەھاباد موکری نیژراوە) ئەمین حوزوری مەلیک حەزرەتی شیخ عوبەیدیلا نەھری شاھی شەمزین (مەلا ئیبراھیم لە رۆژی ھەینی ٣-١١-١٣٣٧ ی ھەتاوی (١٩٥٨ی زاینی) لە ٦٨ ساڵیدا وەفاتی کردوەو لە تاقەداری شاری مەھاباد نێژراوە) کوڕی مەلا سەعیدی گەورە، کوری حاج مەلا عەبدولکەریم ناودار بە شیرازی، کوری مەلا رەحیمی گەورەیە. براکەی بەھا بە ناوی حاجی مەلا ئەحمەد عارف کە دیوانی شێعری بە فارسی و کوردی ھەیە. شەپۆل لە ٣-٠٤-١٣١٢ ھەتاوی (٢٤-٠٦-١٩٣٣ زاینی) لە شاری مەھاباد لە دایک بووە. شەپۆل لە منداڵی لای باوکی قورئان و کتێبە سەرەتایی یەکانی خوێندەوە و پاشان لای مەلا زاناکانی روژھەلاتی کوردستان عوولوومی قدیمەی دینی تەواو کردوە و پاشان لە مەھاباد لە فێرگەی زانای پڕ زانا حاجی مەلا حوسێن مەجدی (وزیری دادی کۆماری کوردستان) ئیجازەی تەدریسی وەرگرتووە و لە سالی ١٣٣٥ ھە تاویی(١٩٥٦) بوتە خەتیب و ئیمامی جومعە خانەقای نەھری لە شاری مەھاباد و لە ھەمان کاتدا بۆتە مودەریس دەڕس بیژی مزگەوتی سوور. لە سالی ١٣٤٠ (١٩٦١) واردی زانکوی تاران بووە بو دەورەی لیسانس و دوای فوق لیسانی لە سالی ١٩٦٩ زائینی لە زانکوی تاران تەواوکردوە. لە سالی ١٩٩٢ دوەرەی تەحقیقاتی عالی و دوکتورای لە زانکوی تاران تەواو کردەوە. شەپۆل ماموستای عەلوومی قەزایی و خەدەماتی لە زانکۆی تاران بووە. لە ساڵی ١٩٦٢ ھاوکاری لەگەڵ رادیوی کوردی تاران دەست پێ کردوەوە، گوتار و نوسراوەی لە بابەت کوڵتور و فەرھنگی کوردەواری نوسیوە. لە ساڵی ١٩٦٩ بە ھاوکاری ماموستا جمیل روژبیانی، دکتور سەدیقی موفتی زادە. ئەحمەدی موفتی زادە. سوارە ئیلخانی زادە، شیخکانلوو، مەحەمەدی غفاری کانونی زمانی کوردی لە تاران ساز کرد. دکتور ئیبراھیمی پتر لە ٣٠ کتیێی بە نرخی ھەیە و چەندین کتیێی بە سەر زمانی کوردی وەرگێراوە و لە سالی ١٩٧٩ بە ماوەی نو مانگدا ٩ بەرگەی گوڤاری گرشەی کوردستان دەرکردووە. دکتور ئیبراھیمی ئیستا سەروکی ئەنجمنی زمان و فەرھنگی کوردیە. قورئانی بە زمانی کوردی وەرگێراوە. شەپۆل لە زوربەی کۆرە ئەدەبیەکان لە کوردستانی رۆژھەڵات و باشور وتاری داوە و لە لایەن زوربەی گوڤار و روژنامەکانی کوردستان وتویژی لە گەڵ کراوە (گوڤاری گەلاوێژ، پەیف، ئیتحاد بە عەرەبی، برایەتی، گوڵان، رامان.... و رادیو و تەلەفزیونەکانی کوردستانی باشور بڵاوکراونەتەوە.) و چەندین خەڵاتی ئیفتخاری وەرگرتەوە. بو باشترین وتار لە ھەمایشی سالێادی شەھیدانی ھەڵەبجەێ سوتاو ھێرۆشیمای جایزە وەرگرتەوە و لەکتێبی ھەڵەبجە، تەکراری ھێرۆشیما وتارەکە چاپ بووە. و لە چەندین کۆڕی ئەدەبی لوحەی ئیفتخاری وەرگرتووە. میداڵی ئیفتخاری دەزگای چاپ و بلاۆکردنەوی بەدرخانی بەرەو ئازادی رۆژنامە نیگاری کوردستان بە ناوی جایزەی نوسەر و لێکۆڵینەوەر و وەرگێر وەکو خەڵات و رێزدانان بۆ خەزمتەکانی پێدراوە.

.....

نوسراوەکانی نوسەر

١. تەرجەمەی قورئانی کەریم

٢. شاعیران و ناودارانی کورد

٣. واڕگە و ناودارانی کورد ٥، ٤، ٣، ٢، ١

٨. زانایانی کورد٣، ٢، ١

١١. باوەی کوردەواری ٣، ٢، ١

١٤. کۆزانی فەرھەنگی زمانی کوردی

١٥. باوی کۆمەلایەتی و مێژویی

١٦. راپەرینی حەزرەتی شێخ عوبەیدیلای نەھری شاھی شەمزین

١٧. راپەرینی ژنرال مستەفا بارزانی ٤ بەرگ

٢١. مەولانا خالد شارەزوری

٢٢. ئایاتی مونتەخبە

٢٣. شێخی ئیشراق و سەڵاحەدین ئەییوبی ٢ بەرگ

٢٥. باوی کۆمەلایەتی و مێژویی بەرگی ٢

٢٦. بابەکی خۆرەمدین

٢٧. زریزەی زێرین

٢٨. ژیناوەری زانایانی کورد.... یا گەنجینەی فەرھەنگ و زانست

٢٩. دین و ئەدب ٢ بەرگ

٣١. یوسف و زولەیخا

٣٢. وەرگێرانی کتێبی زیندوی کوڕی بیدار

٣٣. وەرگێرانی کتێبی شارەھەنگ

٣٤. وەرگێرانی کتێبی ئینسان و بڕوا

٣٥. پەند و ئەمساڵی قورئان

٣٦. تەفسیری سورەی یوسف

٣٧. تەفسیری سورەی فاتحەالکتاب

٣٨. گوڤاری گرشەی کوردستان ٩ بەرگ

بۆ زانێاری زۆرتردەتوانن بە ماڵپەری دکتور ئیبراھیمی و سایت کوردی و روژنامەکانی کوردی و فارسی پیوندەی بکەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

www.salehebrahimi.com