بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد ڕەشید ڕەزا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد ڕەشید ڕەزا
بە عەرەبی: محمد رشيد رضا
لەدایکبوون١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٥
Al-Qalamoun، لوبنان
مردن٢٢ی ئابی ١٩٣٥(١٩٣٥-٠٨-٢٢) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە، میسر
ناومحمد رشيد رضا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
بواری کارIslamic theology، زانستی تەفسیر، exegesis، ئیسلام
قوتابییمحەممەد عەبدە
خوێندکارMuhammad Yusuf al-Shurayqi، Mahmoud Abu Rayya
ئایینئیسلام، سوننە
شاکارەکانTafsīr al-Manār
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریسەلەفی
ئەندامیArab Academy of Damascus
Interested inپان ئیسلامیزم، خەلافەت

محەممەد ڕەشید کوڕی عەلی ڕەزا[١] لە ٢٧ی جومعەی ١٢٨٢ ی کۆچی / ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٦٥ لە گوندی “ قەلەموون (لوبنان) ” لەدایکبووە، کە گوندێکە دەکەوێتە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست لە چیای لوبنان و نزیکەی سێ میل لە تەرابلوسەوە دوورە لە سووریا، لە میسر لە ٢٣ی جومادولئوولا ١٣٥٤ی کۆچی / ٢٢ی ئابی ١٩٣ی زایینی کۆچی دوایی کردووە.[١]

عەلی ڕەزای باوکی شێخی قەلەمون و ئیمامی مزگەوتەکەی بووە، بۆیە ئاگاداری پەروەردە و فێربوونی کوڕەکەی بووە. قورئانی لەبەر کردووە و فێری بنەماکانی خوێندنەوە و نووسین و ژمێریاری بووە پاشان ڕووی لە قوتابخانەی ڕەشیدییەی سەرەتایی کردووە، پاشان قوتابخانەی ئیسلامی نیشتمانی لە تەرابلوس، گرینگی بە فێربوونی زمانی عەرەبی و زانستە شەرعییەکان و لۆژیک و بیرکاری و فەلسەفەی سروشتی داوە، دامەزرێنەر و بەڕیوبەری ئەو قوتابخانەیە شێخ حەسەن جسر بووە کە وای دەبینی کە بۆ پێشکەوتنی ئوممەتی ئیسلامی پێویستە زانستە ئایینی و[٢] زانستە دنیایییەکان لەسەر شێوازی ئەورووپی مۆدێرن لەگەڵ پەروەردەی ئیسلامی نیشتمانی کۆبکرێنەوە[٣] ئەو لە ڕەچەڵەکی حوسێنی و نیشتەجێبوونی میسری و بە ڕەچەڵەک عێراقی و لەدایکبووی سووریا بوو.

کاتێک قوتابخانەکە داخرا، پەیوەندی ڕەشید ڕەزا لەگەڵ شێخ حەسەن بەھێزتر بوو، و ئەویش پەیوەندی بە وانەکانییەوە کرد، و دواتر لە ساڵی ١٨٩٧ دا ئیجازەی پێدا خەڵکی فێری زانستە ئایینی و عەقڵانی و عەرەبییەکان بکات، لە ھەمان کاتدا ڕەشید ڕەزا لەسەر دەستی مەحموود نەشابە حەدیسی خوێند، کە ئیجازەی گێڕانەوەی فەرموودەی پێداوە ھەروەھا بەردەوام بەشداری وانەکانی ژمارەیەک لە زانایانی تەرابلوس دەکات، وەک شێخ عەبدولغەنی ڕافیعی، محەممەد قاوجی، محەممەد حوسێنی و ئەوانی تر.

محەممەد ڕەشید ڕەزا بە بیرمەندێکی ئیسلامی و یەکێک لە پێشەنگەکانی چاکسازی ئیسلامی دادەنرێت کە لە سەرەتای سەدەی چواردەی کۆچی دا سەریھەڵداوە. جگە لەوەش ڕۆژنامەنووس و نووسەر و زمانناس بووە. یەکێکە لە خوێندکارەکانی شێخ محەممەد عەبدە. گۆڤاری مەنار لەسەر شێوەی گۆڤاری (العروة الوثقی) دامەزراندووە کە لەلایەن ئیمام محەممەد عەبدەوە دامەزراوە، حەسەن بەننا بە دیارترین کەس دادەندرێ کە زۆرترین کاریگەری ڕەشید ڕەزای لەسەر بووە.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • مجلة المنار
  • تفسیر المنار
  • تاریخ الأستاذ الإمام، الشیخ محمد عبدە
  • الوحی المحمدی
  • یسر الإسلام وأصول التشریع العام
  • الخلافة
  • الوھّابیون والحجاز
  • محاورات المصلح والمقلد
  • ذکری المولد النبوی
  • شبھات النصاری وحجج الإسلام
  • نداء للجنس اللطیف
  • السنة والشیعة
  • حقیقة الربا
  • مناسک الحج.
  • حقوق النساء فی الإسلام وحظھن من الإصلاح المحمدی العام

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Adel Nuwayhed (١٩٨٨)، مُعجم المُفسِّرين: من صدر الإسلام وحتَّى العصر الحاضر (بە عەرەبی) (چاپی 3rd)، بەیرووت: مؤسسة نويهض الثقافية للتأليف والترجمة والنشر، OCLC ٢٣٥٩٧١٢٧٦، Wikidata Q122197128
  2. ظاھر محمد صکر الحسناوی (٢٠٠٢). شکیب أرسلان ودورە السیاسی فی حرکة النھضة العربیة الحدیثة، ١٨٦٩–١٩٤٦. ریاض الریس للکتب والنشر. لاپەڕە ٤٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. محمد الأمین الشنقیطی (٢٠١٤). مذکرات محمد الأمین الشنقیطی (PDF). عبد الرحمن الشبیلی. لاپەڕە ٢٣٦.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

کتێبنامە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]