بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد ڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد ڕەشید
لەدایکبوون٨ی شوباتی ١٨٧٣
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
مردن٦ی شوباتی ١٩١٩(١٩١٩-٠٢-٠٦) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
پیشەسیاسەتوان، پزیشک
پۆستەکانپارێزگاری ویلایەتی دیاربەکر
پلەی ئەکادیمیدکتۆرای پزیشکی
ئەندامی حیزبیلیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم

محەممەد ڕەشید (بە تورکی: Mehmet Reşit Şahingiray) (٨ی شوباتی ١٨٧٣ – ٦ی شوباتی ١٩١٩)[١] پزیشکێکی عوسمانی بووە، بەرپرسی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن (ئیتیحاد و تەرەقی) بووە و پارێزگاری ویلایەتی دیاربەکر عوسمانی بووە لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا. بەناوبانگە بە ڕێکخستنی لەناوبردنی کۆمەڵگاکانی ئەرمەنی و ئاشووری و یۆنانی دیاربەکر لە کاتی جەنگدا.[٢] بە "قەسابی دیاربەکر" ناسرابوو. [٣] [٤] [٥] بە گوتەی مێژوونووس ھانس-لوکاس کیسەر، محەممەد ڕەشید «بە زمانی فەرمیی ناسیۆنالیستی تورکی وەک نیشتمانپەروەر و شەھید سەیر دەکرێت» لە ھەمان کاتدا یەکێکە لە خراپترین تاوانباران.[٦]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

ڕەشید لە ٨ی شوباتی ١٨٧٣ لە خێزانێکی چەرکەسی لەدایکبوو. بەھۆی زیادبوونی ستەمی ڕووسی، لە ساڵی ١٨٧٤ لەگەڵ خێزانەکەی ڕەوانەی دەوڵەتی عوسمانی کران.

خوێندنی لە قوتابخانەی سەربازی ئیمپراتۆری پزیشکی لە پایتەخت دەرسادەت تەواو کرد و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئیتیحاد و تەرەقی لە ساڵی ١٨٩٤، وەک یاریدەدەری پڕۆفیسۆر ئەڵمانی دۆرینگ پاشا لە نەخۆشخانەی حەیدەر پاشا کاری کرد. کاتێک پۆلیس پەیوەندییەکانی بەو کۆمەڵەیە ئاشکرا کرد لە ساڵی ١٨٩٧، ڕەوانەی لیبیا کرا و لە تەرابلوس وەک پزیشک کاری کرد تا ساڵی ١٩٠٨.

کاتێک گەڕایەوە بۆ قوستەنتینە و بەرزکرایەوە بۆ پلەی پێشڕەو، چەند مانگێک وەک پزیشکی سەربازی کاری کرد، بەڵام لە ٢٠ی ئابی ١٩٠٩ لە پۆستە سەربازییەکەی لە عوسمانی دەستی لەکار کێشایەوە. پاشان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٩ چووە ناو کارگێڕی دەوڵەت و بوو بە پارێزگاری ئیستەنکۆی، و لە شوباتی ١٩١٠ بەرزکرایەوە بۆ موتەسەڕیف لە حومس و ترابلوس، تا ئەوکاتەی لە حوزەیرانی ١٩١١ لە کارەکەی دوورخرایەوە.

پاش ئەوە، وەک موتەسەڕیف لە ترابلس ڕووی لە کوزان و لازیستان و بەنوو قرەسی کرد، پێش ئەوەی لە ١٣ی ئابی ١٩١٤ بە پارێزگاری دیاربەکر دەستنیشان بکرێت.[٧][٨][٩][١٠]

کۆتا ساڵەکانی

[دەستکاری]

لە ڕووی بیردۆزییەوە زۆربەی ئەو خشڵ و موڵک و ماڵەی ڕەشید لە ئەرمەنەکانی بردبوو، ڕەوانەی خەزێنەی حکوومەتی ناوەندی دەکرا. خەمی تەلعەت پاشا بۆ ئەم شتە بەنرخانە وای لێکرد کە لێکۆڵینەوە لە ڕەشید بکات لەسەر گەندەڵی، بۆی دەرکەوت کە سامانێکی کەسیی لە ڕێگەی کوشتنەوە کۆکردووەتەوە. پزیشکێک بە ناوی ھیاسینت فەردجالیان شایەتحاڵ بووە: «خۆم بینیم ڕەشید بەی بە شەمەندەفەرێک کە بەرەو قوستەنتینیە بە ٤٣ سندووقی پڕ خشڵ و دوو جانتای پڕ لە بەردی بەنرخەوە گەیشتە شاری حەلەب». دوابەدوای ئەمەش گواسترایەوە بۆ ویلایەتی ئەنقەرە و لەوێ لە نێوان مانگی ئازاری ١٩١٦ بۆ ١٩١٧ وەک پارێزگاری نوێ دەستنیشانکرا. لەم کاتەدا کۆشکێکی لەسەر ڕووباری بۆسفۆر کڕی بەو پارەیەی کە لە مردووە ئەرمەنییەکان بەدەستی ھێنابوو. کاتێک تەلعەت ئەمەی زانی، ڕەشید لە پۆستەکەی دوورخستەوە. سلێمان نەزیف لە لێدوانێکدا دەڵێت «تەلعەت پاشا ڕەشیدی بە دز ڕەتکردەوە، لەکاتێکدا وەک بکوژێک دەیپەرست».

پاشان گەڕایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و دەستی بە کارێکی ھاوردەکردنی بۆن کرد.  لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩١٨، کەمێک کەمتر لە ھەفتەیەک دوای خۆبەدەستەوەدانی عوسمانییەکان بە ھاوپەیمانان، ڕەشید دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی باکیراغا لە قوستەنتینیە کرا. ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژییەکان لە ڕۆژنامەکانی قوستەنتینیە ئاشکرا بوو، ھەرچەندە بەردەوام بوو لە ڕەتکردنەوەی کارەکانی بەوەی کە تاوانێکی ئەنجامداوە. ڕەشید لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٩ توانی لە زیندان ھەڵبێت، بەڵام کاتێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتەوە گیرا، بە تەقەکردن لە سەری خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Üngör 2005
  2. ^ Üngör 2011
  3. ^ Anderson، Perry (٢٠١١). The New Old World (چاپی pbk.). London: Verso. لاپەڕە ٤٥٩. ژپنک ٩٧٨١٨٤٤٦٧٧٢١٤. Resit Bey, the butcher of Diyarbakir.
  4. ^ Olaf Farschid، ed. (٢٠٠٦). The First World War As Remembered in the Countries of the Eastern Mediterranean. Würzburg: Ergon-Verl. لاپەڕە ٥٢. ژپنک ٣٨٩٩١٣٥١٤٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. Later, Reshid became infamous for organizing the extermination of the Armenians in the province of Diarbekir, receiving the nickname "kasap" (the butcher).
  5. ^ Dağlıoğlu، Emre Can (١٠ی نیسانی ٢٠١٥). «Diyarbekir celladı Doktor Reşid» (بە Turkish). Agos. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ Kieser، Hans-Lukas (2019). «Narrating Talaat, Unlocking Turkey's Foundation: Talaat Pasha Father of Modern Turkey, Architect of Genocide, by Hans-Lukas Kieser, Princeton, Princeton University Press, 2018, 552 pp., USD$39.95 (hardcover), ISBN 9780691157627». Journal of Genocide Research. ٢١ (4): ٥٦٢–٥٧٠. doi:١٠.١٠٨٠/١٤٦٢٣٥٢٨.٢٠١٩.١٦١٣٨٣٥. S2CID ١٨٢٤٤٤٧٩٢.
  7. ^ Howard، Douglas A. (2017). A History of the Ottoman Empire. Cambridge University Press. ISBN:978-1108107471.
  8. ^ Kieser، Hans-Lukas (2011)، "From 'Patriotism' to Mass Murder: Dr. Mehmed Reşid (1873-1919)"، في Ronald Grigor Suny and Fatma Müge Göçek (المحرر)، A Question of Genocide: Armenians and Turks at the End of the Ottoman Empire، Oxford: Oxford University Press.
  9. ^ De Nogales، Rafael (1926)، Four Years Beneath the Crescent، New York, London: C. Scribner's Sons.
  10. ^ Üngör، Uğur؛ Polatel، Mehmet (2011)، Confiscation and Destruction: The Young Turk Seizure of Armenian Property، London: Continuum International.