محەممەد ڕەسوڵ شیرازی
محەممەد ڕەسول شیرازی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٣٥ سەقز |
مەرگ | ١٩٨٩ سەقز |
شوێنی دۆزینەوەی تەرم | سەقز |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر، نووسەر، وەرگێر و مامۆستا |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
محەممەد ڕەسوول شیرازی (لەدایکبووی ١٩٣٥ لە سەقز، ئێران) شاعیر، نووسەر، وەرگێر و مامۆستا بوو کە لە بواری فێرکاری و پروەردەدا کاری کردووە.[١]
ژیان[دەستکاری]
شیرازی لە شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و لە قوتابخانەی بە ناوبانگی دارالفنون خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد. پاشان لە زانستگای تەورێز لە زمانی ئینگلیزی بروانەمەی زانستی وەرگرت. ژیانی خۆی بە شیعر و پەرتووک و فێرکاری لە شارەکانی تاران و سنە و سەقز بە سەر برد و زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە تەمەنی بە پەروەردە کردنی قوتابیان تەرخان کرد.[٢] لە ئاخرین ساڵەکانی ژیانیدا لە مزگەوتی دێمەکاڵان لە شاری سەقز قورئانی فێر خەلک، بە تایبەت گەنجەکان دەکرد و ھانی خەلکی ئەدا بۆ کەلک وەر گرتن لە ڕێنەمایییەکانی قورئان. شیرازی لە ساڵی ١٩٨٩ زایینی کۆچی دوایی کرد.
بۆ ڕێزلێنان لە خزمەتەکانی شیرازی شەقامێک لە شاری سەقز بە ناوییەوە ناونراوە[ژێدەر پێویستە] و ھەر وەھا مراسمێکی ڕێز لێنان لە ٢٠١٥ لە لایان زانستگای ئازاد ئیسلامی و شارەداری سەقز بەڕێوە چوو.[٣]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
شیرازی پەرتۆکی (بوونیاد جیھان) بەرھەمی مەک میلان لە زمانی ئینگلیزی بە فارسی وەرگێران و لە چاپی دا.[٤] ھەر وەھا دیوانی شێعری بە ناو (زەمزەمەی موحیبەت) بڵاو کردەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ “شيرازي” فرزندي كه در ياد سقز می ماند، شارنیوز، 2015
- ^ استاد فقید محمد رسول شیرازی، کورد نور، 2014
- ^ نسیمی از کوی دوست در دانشگاه آزاد اسلامی واحد سقز، کورد تودی، 2015
- ^ ماڵپەری پەرتۆکخانەی زانستگای تاران، بنیاد جھان بەرھەمی رابرت مەک میلان، چاپخانەی ئەمیر کەبیر ۱۳۵۵ ھەتاوی