بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد پاکپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد پاکپوور
بە فارسی: محمد پاکپور
لەدایکبوون٢ی حوزەیرانی ١٩٦١
ئەراک، ئێران
مردن٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٢-٢٨) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
دڵسۆزیئێران
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
پیشەکارمەندانی سەربازی
پۆستەکانفەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، Commander of the Islamic Revolutionary Guard Corps Ground Force
پەروەردەزانکۆی تاران
پێشگرێکی شەرەفمەندانەسەردار
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسالار
لقی سەربازیسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
خەڵاتەکانOrder of Fath

محەممەد پاکپوور (بە فارسی: محمد پاکپور؛ لەدایکبووی ١٩٦١ لە ئەراک – ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦)[١][٢] ژەنەڕاڵێکی دوو ئەستێرەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیییە کە لە ئێستادا وەک فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران کار دەکات، ئەمەش دوای تیرۆرکردنی حوسێن سەلامی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥.[٣]

پاکپوور خاوەنی بڕوانامەی ماستەری جوگرافیایە لە زانکۆی تاران و دکتۆرای لە جوگرافیای سیاسی لە زانکۆی تەربییەت مودەریس ھەیە. ناوبراو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەییی یەکەی زرێپۆشی پاسەوانی بووە.

دوای شەڕ، پاکپوور ھەندێک پۆستی وەک فەرماندەی مەڵبەندی نوسرە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران، فەرماندەی فیرقەی ٨ی نەجەف، فەرماندەی فیرقەی ٣١ی عاشوورا و سەرۆکی ھێزی وشکانیی سوپای پاسداران بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لە ٢٠٠٩ ھەتا ٢٠٢٥ پێبووە.

لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر محەممەد پاکپووردا سەپاند بەھۆی ڕۆڵی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Top Iran IRGC Commander Mohammad Pakpour Killed In Strikes: Israel». NDTV News Desk. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. Fabian، Emanuel (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦). «Israeli officials believe IRGC chief killed in strike». The Times of Israel. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. https://www.radiofarda.com/a/31199688.html

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]