بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد نەجیب ڕووبەیعی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد نەجیب ڕووبەیعی
بە عەرەبی: محمد نجيب الربيعي
لەدایکبوون١٤ی تەممووزی ١٩٠٤
بەغدا، عێراق
مردن٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥(١٩٦٥-١٢-٠٦) (٦١ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
خوشک و براHassib Al-Rubaie
منداڵBaraa Najib al-Ruba'i
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، سەرۆک کۆمار
پۆستەکانسەرۆک کۆماری عێراق
پێشگرێکی شەرەفمەندانەHis Excellency
ئەندامی حیزبیسیاسەتوانی سەربەخۆ
ئایینسوننە
ئەندامیڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی
محەممەد نەجیب ئال ڕووبەیعی لە ١٩٦٠

محەممەد نەجیب ئال ڕووبەیعی (بە عەرەبی: محمد نجيب الربيعي) (١٩٠٤–١٩٦٥)یەکەم سەرۆککۆماری عێراق بوو (سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری) لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ تا ٨ی شوباتی ١٩٦٣[١] لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم،[٢]و یەکێک بوو لە سەرکردەکانی شۆڕشی ١٤ی تەممووز کە لە ساڵی ١٩٥٨دا دژی شا فەیسەڵی دووەم بوو.

پەروەردە

[دەستکاری]

محەممەد نەجیب ڕووبەیعی لە ساڵی ١٩٠٤ لە بەغدا لەدایکبووە. محەممەد نەجیب بن عوسمان بن محەممەد بن مستەفا بەگ بن عەلی بن عەبدوڵڵا بن عەلی پاشا بن محەممەد پاشا تەیار کە شانبەشانی سوڵتان مورادی چوارەم شەڕی کرد بۆ دەرکردنی شای سەفەوی لە بەغدا لە ساڵی ١٦٣٨ زایینی. محەممەد نەجیب سەر بە عەشیرەتی ئال ڕووبەیعەیییە بووە. عەشرەتەکە کۆمەڵگەیەکی زانا و نووسەر و سیاسەتمەدار و بازرگان و کەسایەتییە دیارەکان بوون.

خوێندن

[دەستکاری]

چووە ناو ئەکادیمیای سەربازی شاھانە لەکاتی دامەزراندنیدا و ناوی خۆی لە پۆلی یەکەمی (١٩٢٤–١٩٢٧) تۆمار کردووە. براکانی بە ناوەکانی حەسیب ڕووبەیعی و ڕەفیق عارف و بەسیم دووەیبیش لە ھەمان پۆلدا ناویان تۆمار کرد. لە ١ی تەممووزی ١٩٢٧ وەک ئەفسەر دەرچووە و دواتر پەیوەندی بە کۆلێژی ستافی عێراقەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٣٥ دەرچووە. پاشان پەیوەندی بە کۆلێژی ستافەوە کرد لە شاری قونییە.

خزمەتی سەربازی

[دەستکاری]

لە ڕێگەی پلە سەربازییەکانەوە بەرزبووەوە و لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧دا گەیشتە پلەی فەریق ڕووکن. چەندین نیشانی وەرگرتووە، لەوانە مەدالیای ڕافیدەین، پلەی سێیەم، جۆری سەربازی. لە ساڵی ١٩٥٦ بووەتە فەرماندەی فیرقەی سێی سوپای عێراق.

چالاکی سیاسی

[دەستکاری]

نەجیب سەر بە ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتیمانیی بوو کە لە ساڵی ١٩٤٩ لەلایەن عەقید ڕیفعەت ئەلحاج ساری دامەزرا و لە ساڵی ١٩٥٦ سەرۆکایەتی ئەو ڕێکخراوەی کرد، دوابەدوای ڕاپۆرتە ھەواڵگرییە دووبارەکان بۆ حکوومەتی شاھانەی عێراق سەبارەت بە جموجۆڵە نھێنییەکانی ئۆپۆزسیۆن لەنێوان سەرکردەکانی سوپای عێراق، فەرمانێکی شاھانەی دەرچوو کە ناوبراو وەک باڵیۆزی عێراق لە جیددە لە عەرەبستانی سعوودی دەستنیشان کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Cahoon، Ben (٢٠٠٠). «Iraq - Chronology» (web). worldstatesmen.org. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. «Iraq PROFILE» (web). U.S. Department of State. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.

أعیان الزمان وجیران النعمان فی مقبرة الخیزران - ولید الأعظمی - مکتبة الرقیم - الطبعة الأولی - بغداد ٢٠٠١م