بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد موتەوەلی شەعراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد موتەوەلی شەعراوی
محەممەد موتەوەلی شەعراوی
وێنەی محەممەد موتەوەلی شەعراوی
لەدایکبوون١٥ی نیسانی ١٩١١ز
میسر (دقاقوس-میت غمر لە پارێزگای الدھقلیة)
مردن١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ز-لە ٨٧ ساڵیدا
پیشەسیاسی و زانای ئایینی
زمانعەرەبی
نەتەوەعەرەب
ڕەگەزنێر
ڕەگەزنامەمیسری
سەردەمسەدەی بیستەم
منداڵەکانعبدالرحیم شەعراوی، ئەحمەد شەعراوی، فاتیمە شەعراوی، سامی شەعراوی، ساڵیحە شەعراوی.

محەممەد موتەوەلی شەعراوی (عەرەبی: محمد متولی الشعراوی) (١٥ی ڕەبیعەلئەووەڵ ١٣٢٩ی کۆچی / ١٥ی نیسانی ١٩١١ ز. - ٢٢ی سەفەر ١٤١٩ی کۆچی/ ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٨ ز)[١] زانای ئایینی و وەزیری ئەوقافی پێشووتری میسر، بە یەکێک لە بەناوبانگترین موفەسیری ماناکانی قورئانی پیرۆز لە سەردەمی نوێدا ھەژمار دەکرێت، کە کاری کرد لەسەر تەفسیری قورئانی پیرۆز بەڕێگەیەکی ئاسانکراو و ڕەمەکی ئەمەش وای کرد کە یتوانێ بگاتە کۆمەڵە و چینی زیاتر لە موسڵمانان لە ھەموو ناوچەکانی جیھانی عەرەبی، ھەندێک ناویان ناوە ئیمامی بانگخوازان.

لەدایکبوونی و فیربوونی

[دەستکاری]
محەممەد شەعراوی لە سەردەمی گەنجێتی دا.

مەحەممەد موتەوەلی شەعراوی لەدایک بووە لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩١١ز لە گوندی (دقاقوس) ناوەندی (میت غمر) لە پارێزگای (الدھقلیة) لە میسر، و قورئانی پیرۆزی لە تەمەنی یازدە ساڵیدا لەبەر کردووە؛ و لە ساڵی ١٩٢٢ز چووەتە پەیمانگای (الزقازیق) بنەڕەتی ئەزھەری، و ھەر لە منداڵییەوە بلیمەتیی نیشانداوە لە لەبەرکردنی شیعر و ئەو قسانەی ھەیە لە پەند و حیکمەت، پاشان بڕوانامەی بنەڕەتی ئەزھەری بەدەست ھێناوە لە ساڵی ١٩٢٣ز، و چووەتە پەیمانگای ناوەندی ئەزھەری، گرینگیدانی بە شیعر و ئەدەب زیادی کرد، و شوێنێکی تایبەتی گرتەوە لە ناو ھاوڕێکانی، جا ھەڵیان بژارد بە سەرۆکی (یەکێتی قوتابیان)، و سەرۆکی کۆمەڵەی وێژەییان لە (الزقازیق) و لەو کاتەدا دکتۆر (محەممەد عبدالمنعم خفاجی) لەگەڵی بوو، و شاعیر (تاھیر ئەبو فاشا) و مامۆستا (خالید محەممەد خالید) و دکتۆر (ئەحمەد ھەیکەل) و دکتۆر (حەسەن جاد)یش لەگەڵی بوون، و ئەو شتانەی کە دەیاننوسی پیشانیان دەدا. خاڵی بوونی شێخ شەعراوی، کاتێک باوکی ویستی بیباتە (ئەزھەری شەریف) لە قاھیرە، و شێخ شەعراوی دەیویست لەگەڵ براکانی بمێنێتەوە بۆ کشتوکاڵی زەوی، بەڵام سووربوونی باوکی ھانیدا بۆ ڕۆیشتن بۆ قاھیرە، و دانی خەرجییەکان و ئامادەکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.

ھەرچۆنێک بێت شەعروای داوای لە باوکی کرد کە چەند پەرتووکی سەرچاوەیی بۆ بکڕێت لە التراث و زمان و زانستی قورئان و تەفسیر و پەرتووکەکانی فەرموودەی پیرۆز، وەک جۆرێک لە ھەتاکو باوکی ڕازی بێ بەوەی کە لە گوند بمێنێتەوە؛ بەڵام باوکی بەم فێڵەی دەزانی، و ھەموو ئەو شتانەی بۆ کڕی کە داوای کردبوو و وتی: من دەزانم کوڕم کە ئەم کێبانە لەسەر تۆ بڕیار نەدراون لەسەرت، بەڵام من کڕینیانم ھەڵبژارد بۆ زۆرکردنی عیلم و زانستت؛ و ئەوەبوو کە شێخ شەعراوی وتی لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس تارق حەبیب[پێویستی بە ژێدەرە]

شەعراوی چووە زانکۆی زمانی عەرەبی ساڵی ١٩٧٥ز، و سەرقاڵ بووە بە بزووتنەوەی نیشتمانی و بزووتنەوەی ئەزھەری، کە بزووتنەوەی تێکۆشانی داگیرکەرانی ئینگلیز ساڵی ١٩١٩ز دژایەتی ئەزھەری شەریفی دەکرد، و لە ئەزھەرەوە ئەو بڵاوکراوانە دەرچوون کە ئاماژە بە تووڕەیی میسڕییەکان دەکات دژی داگیرکەرانی ئینگلیز. و پەیمانگای (الزقازیق) زۆر دوور نەبوو لە قەڵای ئەزھەر لە قاھیرە، خۆی و ھاوڕێکانی ڕوویان دەکردە گۆڕەپان و ڕیڕەوەکانی ئەزھەر، و وتاری دەدا ئەمەش وایلێکرد کە بگیرێت زیاتر لە جارێک، لەو کاتەدا سەرۆکی یەکێتی قوتابیان بوو ساڵی ١٩٣٤ز.

ڕێژیانی پیشەیی

[دەستکاری]

دەرچووە لە ساڵی ١٩٤٠ز، و زانایەتی و مۆڵەتی مامۆستایەتی یەدەست ھێناوە ساڵی ١٩٤٣ز. دوای دەرچوونی شەعراوی دانراوە لە پەیمانگای ئایینی لە (طنطا)، دوای ئەوە چووەتە پەیمانگای ئایینی لە (الزقازیق) پاشان پەیمانگای ئایینی لە ئەسکەندەریە دوای ماوەیەکی لە ئەزموون و درێژ، شێخ چوو بۆ کارکردن لە سعودیە ساڵی ١٩٥٠ز و ببێتە مامۆستای شەریعەت لە زانکۆی (ام القری).

شێخ شەعراوی ویستی وانە و ناوەڕۆکی عەقائید و بیروباوەڕ بخوێنێت لەگەڵ شارەزایییەکەی لە زمانی عەرەبیدا و ئەوە شتێکی زۆر قوڕسە بەڵام شێخ شەعراوی توانی سەرکەوتنی خۆی بسەلمێنی لە خوێندنی ئەم وانە قورسە تاڕاەیەک کە ڕیزی ھەمووانی بەدەست ھێنا؛ و لە ساڵی ١٩٦٣ کێشەیەک لە نێوان سەرۆک جەمال عبدالناصر و شا سعوود دروست بوو، بەمەش جەمال عبدالناصر ڕیگری لە شەعراوی کرد کە بگەڕێتەوە بۆ سعودیە، و لە قاھیرە کرا بە بەڕیوبەر لە نووسینگەی (شێخ ئەزھەری شەریف) شێخ حەسەن مەئمون. دوای ئەوە شەعراوی کۆچی کرد بۆ جەزائیر کە سەرۆکی نێردراوی ئەزھەربوو لەوێدا و لە جەزائیر بۆ نزیکەی حەوت ساڵ نیشتەجێبوو ئەو ماەی بە خوێندن، دوای ئەمەش گەڕاوە بۆ قاھیرە و بۆ ماوەیەک کرا بە بەڕێوبەری ئەوقافی پارێزگای (الغربیة)، دواتر بریکارێک بۆ بانگەواز و فیکر، دواتر بریکار بۆ ئەزھەر و دواتر دووبارە گەڕاوە بۆ سعودیە، کە دەستی بە وانە کرد لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز.

و لە تشرینی دووەمی (تشرینی دووەم) ساڵی ١٩٧٦ز مەمدوح سالم سەرۆک وەزیرانی ئەوکات کردی بە یەکێک لە وەزیران کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئەزھەری پێدا، جا شەعراوی ھەر وەزیری ئەوقاف بوو تا ئەکتۆبەری ١٩٧٨ز.

بە یەکەم کەس دانرا کە بڕیاری دروستکردنی یەکەم بانکی ئیسلامی دا لە میسر و ئەویش (بانکی فەیسەڵ) بوو کە ئەوە لە کاری وەزیری ئابووری یان دارایی بوو (د. حامد السایح) کە پەرلەمانی میسر (مجلس الشعب) ڕازی بوو.

و لە ساڵی ١٩٨٧ز ھەڵبژێردرا بە ئەندامی کۆمەڵەی زمانی عەرەبی (مجمع الخالدین).

ئەو پۆستانەی کە گرتوونی

[دەستکاری]
  • کرا بە مامۆستا لە پەیمانگای (طنطا)ی ئەزھەری دواتر چووە پەیمانگای ئەسکەندەریە، دواتر پەیمانگای (الزقازیق).
  • لە ساڵی ١٩٥٠ لە سعودیە کاری کردووە و مامۆستا بووە لە زانکۆی شەریعەت.
  • کراوە بە بریکاری پەیمانگای (طنطا) ساڵی ١٩٦٠ز
  • کراوە بە بەڕێوبەر لە بانگەوازی ئیسلامی لە وەزارەتی ئەوقاف ساڵی ١٩٦١ز.
  • کراوە بە پشکنەر بۆ زانستی زمانی عەرەبی لە ئەزھەری شەریف ساڵی ١٩٦٢ز.
  • کراوە بە بەڕێوبەری نووسینگەی ئیمامی گەورە شێخی ئەزھەر حەسەن مەئمون ساڵی ١٩٦٤ز.
  • کراوە بە سەرۆک لە نێردراوی ئەزھەر لە جەزائیر ساڵی ١٩٦٦ز.
  • کراوە بە مامۆستا لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە کۆلێجی شەریعەت لە مەککە ساڵی ١٩٧٠ز.
  • کراوە بە سەرۆکی بەشی خوێندنی باڵا لە زانکۆی شا عەبدولعەزیز ١٩٧٢ز.
  • کراوە بە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئەزھەری لە کۆماری میسڕی عەرەبی ساڵی ١٩٧٦ز.
  • ئەندام بووە لە ھەموو توێژینەوە ئیسلامییەکان ساڵی ١٩٨٠ز.
  • کراوە بە ئەندام لە (مجلس الشوری) لە میسر ساڵی ١٩٨٠ز.
  • داوایان لێکرد کە ببێتە شێخی ئەزھەر و بەو شێوەیە و پۆست لە چەند دەوڵەتێکی ئیسلامی بەڵام ڕەتی کردەوە.

خێزانی شەعراوی

[دەستکاری]
شەعراوی لەگەڵ دایکی و خێزانەکەی

محەممەد موتەوەلی شەعروای ژیانی ھاوسەری پێکھێنا لە قۆناغی ناوەندی لەسەر داواکاری باوکی کە ھاوسەرێکی بۆ ھەڵبژاردبوو، و شێخ ڕازی بوو، تا سێ کوڕ و دوو کچ بخاتەوە، کوڕەکان: سامی و عبدالرحیم و احمد، و کچەکانیش فاتیمە و ساڵیحە، و شێخ وای دەڕوانی کە یەکەم ھەنگاوی سەرکەوتنی ھاوسەرگیری بریتییە لە ھەڵبژاردن و قبوڵکردنی یەکتری و خۆشەویستی لە نێوانیان.

بەرھەمەکانی شێخ شەعراوی

[دەستکاری]

شێخ شەعراوی چەند بەرھەمێکی ھەیە، چەند کەسێک کۆیان کردووەتەوە و بڵاویان کردووەتەوە، و بەناوبانگترین بەرھەمەکانی تەفسیری شەعراوییە بۆ قورئانی پیرۆز، و لەو بەرھەمانە:

  • الإسراء والمعراج (ئیسرا و میعراج)
  • الإسلام والفکر المعاصر (ئیسلام و فیکر و سەردەم)
  • الإسلام والمرأة، عقیدة ومنھج (ئیسلام و ژن، عەقیدە و بەرنامە)
  • الإنسان الکامل محمد صلی اللە علییە وسلم (مرۆڤی تەواو محەممەد صل اللە علییە وسلم)
  • الأحادیث القدسیة (فەرموودە قودسییەکان)
  • الأدلة المادیة علی وجود اللە (بەڵگە ماددییەکان یۆ بوونی خودا)
  • الآیات الکونیة ودلالتھا علی وجود اللھ تعالی (بەڵگە کەونییەکان لەسەر بوونی خودا)
  • البعث والمیزان والجزاء
  • التوبة (تەوبە)
  • الجنة وعد الصدق
  • الجھاد فی الإسلام (جیھاد لە ئیسلامدا)
  • الحج الأکبر - حکم أسرار عبادات
  • الحج المبرور
  • الحسد (ئیرەیی-حەسوودی)
  • الحصن الحصین
  • الحیاة والموت (ژیان و مردن)
  • الخیر والشر (خێر و شەڕ)
  • الراوی ھو الشعراوی - محمد زاید
  • السحر (جادوو)
  • السحر والحسد (سیحر و ئیرەیی)
  • السیرة النبویة
  • الشعراوی بین السیاسة والدین - سناء السعید
  • الشوری والتشریع فی الإسلام
  • الشیخ الشعراوی وفتاوی العصر محمود فوزی
  • الشیخ الشعراوی وقضایا إسلامیة حائرة تبحث عن حلول - محمود فوزی
  • الشیخ الشعراوی ویسألونک عن الدنیا والآخرة -محمود فوزی
  • الشیطان والإنسان (شەیتان و مرۆڤ)
  • الصلاة وأرکان الإسلام (نوێژ و پایەکانی ئیسلام)
  • الطریق إلی اللھ (ڕێگا بۆلای خودا)
  • الظلم والظالمون (ستەم و ستەمکاران)
  • الغارة علی الحجاب
  • الغیب
  • الفتاوی (فەتواکان)
  • الفضیلة والرذیلة
  • الفقە الإسلامی المیسر وأدلتە الشرعیة
  • القضاء والقدر (قەزا و قەدەر)
  • اللھ والنفس البشریة (خودا و دەروونی مرۆڤ)
  • المرأة فی القرآن الکریم (ژن لە قورئانی پیرۆزدا)
  • المرأة کما أرادھا اللھ (ژن ھەروەک خوا دەیەوێ)
  • المعجزة الکبری (موعجیزەی گەورە)
  • المنتخب فی تفسیر القرآن الکریم
  • النصائح الذھبیة للمرأة العصریة
  • الوصایا (وەسیەتەکان)
  • إنکار الشفاعة
  • أحکام الصلاة (حوکمەکانی نوێژ)
  • أسرار بسم اللە الرحمن الرحیم (نھێنییەکانی بسم اللە الرحمن الرحیم)
  • أسماء اللھ الحسنی (ناوە جوانەکانی خودا)
  • أسئلة حرجة وأجوبة صریحة
  • أضواء حول اسم اللھ الأعظم - محمد السید أبوسبع - الشعراوی
  • أنت تسأل والإسلام یجیب (تۆ دەپرسی و ئیسلام وەڵام دەداتەوە)
  • بین الفضیلة والرذیلة
  • جامع البیان فی العبادات والأحکام
  • حفاوة المسلمین بمیلاد خیر المرسلین
  • خواطر الشعراوی
  • خواطر قرآنیة
  • عداوة الشیطان للإنسان (دوژمنایەتی شەیتان بۆ مرۆڤ)
  • عذاب النار وأھوال یوم القیامة (
  • علی مائدة الفکر الإسلامی (لەسەر خوانی فیقھی ئیسلامی)
  • فقە المرأة المسلمة (فیقھی ژنی موسڵمان)
  • قصص الأنبیاء (چیڕۆکی پەیامبەران)
  • قضایا العصر
  • لبیک اللھم لبیک
  • مائە سؤال وجواب فی الفقە الاسلإمی - محمد متولی الشعراوی - عبد القادر أحمد عطا (سەد پرسیار و وەڵام لە فیقھی ئیسلامی)
  • معجزة القرآن (موعجیزەی قورئان)
  • من فیض القرآن
  • نظرات فی القرآن (ڕوانین لە قورئان)
  • نھایة العالم (کۆتایی جیھان)
  • ھذا دیننا (ئەوە ئایینمانە)
  • ھذا ھو الإسلام (ئەمەیە ئیسلام)
  • وصایا الرسول (وەسیەتەکانی پەیامبەر)
  • یوم القیامة (ڕۆژی قیامەت)
  • عقیدة المسلم (عەقیدەی موسڵمان)

شاعیر

[دەستکاری]

شێخ شەعراوی عاشقی زمانی عەرەبی بوو، کە ناسراوە سادەیی لە شێوازدا، و جوانی لە دەربڕین، شێخ ھەناسەیەکی درێژی تێکەڵ بە شیعرەکاندا دەکرد، چونکە شێخ چۆنییەتی دەربڕینی شیعری دەزانی لە کاتە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە دەربڕینی ھیواکانی ڕۆژانی گەنجێتی، کاتێک بەشداری لە کاری نیشتمانی دەکرد بە قسە بەھێزەکانی و دەربڕین، و شێخ شیعری لە تەفسیری قورئانیشدا بەکاردێنا، و لە شیکردنەوەی ئایەتەکان.

ھەڵوێستەکانی

[دەستکاری]

ئیمامی بانگخوازان شێخ شەعراوی لە یادنامەکانی چەند ڕاستی جیاواز دەگێڕێتەوە کە بەیتە شیعر بە یەکیان دەبەستێتەوە و گوتویەتی لە چەند بۆنەیەکدا، و لە ھەموو بۆنەکاندا ھەروەکو ھەمیشە وانەیەکی بەسوود و ھەڵوێستی بەسوودی لەدوای خۆی بەجێھێشتووە.

بیرکردنەوەکانی سەبارەت بە شیکردنەوەی قورئان

[دەستکاری]

شێخ دەستی کرد بە تەفسیرەکانی لەسەر شاشەکانی تەلەڤیزیۆن، بە پێشەکییەک دەربارەی تەفسیر پاشان تەفسیر کردنی سوورەتی فاتیحە و کۆتایی ھات لە کۆتایییەکانی سوورەتی مومتەحینە و یەکەمەکانی سوورەتی سەف و کۆچی دوایی کرد پێش ئەوەی قورئانی پیرۆز بەتەواوی تەفسیر بکات. دەگووترێ کە تۆمارێکی دەنگی ھەیە تەفسیری جوزئی عەممە لەخۆدەگرێ.

شێخ شەعراوی دەربارەی بەرنامە و ڕیگای خۆی لە تەفسیر دەڵێ: بیر و ھەڵوێستی دەربارەی قورئان مانای تەفسیر و شیکردنەوەی قورئان نییە. بەڵکو چەند بەخشینێکە لە پەتێتی زمان. بەسەر دڵی بڕوادار دا دێت لە ئایەتێک یان چەند ئایەتێک.. ھەرچەندە قورئان بکرێ تەفسیر بکرێ. ئەوا پێغەمبەری خودا دروود و سەلامی خوای لەسەربێ ئەولای خەڵک بوو بۆ تەفسیر کردنی. چونکە لەسەر ئەو دابەزیوە و ھەر بەویش کاری کردووە و پەیامی ڕاگەیاندوە و بەو فێربووە و کاری کردووە؛ و لەو موعجیزەکانی دەرکەوتووە؛ بەڵام پێغەمبەری خوا دروود و سەلامی خوای لەسەربێ بەسی کردووە کە بۆ خەڵکی شیبکاتەوە بەو پێیەی کە پێویستسانە بۆ خواپەرستی کە حوکمەکانی خواپەرستی لە قورئاندا بۆ شیبکاتەو، ئەویش ئەمەیە " ئەمە بکە و ئەمە مەکە..".

لە تەفسیرەکانیدا پشتی بە چەند ھۆیەک بەستووە گرینگترینیان:

  1. زمان وەک خاڵێکی گرنگ بۆ تێگەیشتنی دەقی قورئانی
  2. ھەوڵی ئاشکراکردنی ڕەوانبێژی (شێوازی ئاخاوتنی) و نھێنی ڕیکخراوییەکەی
  3. چاکسازی کۆمەڵایەتی
  4. وەڵامی گومانەکانی ڕۆژھەڵاتناسان
  5. ھەندێکجار تاقیکرنەوە کەسایەتییەکانی لە ژیانی ڕاستیدا باس دەکات
  6. تێکەڵکردنی قووڵی و سادەیی ئەمەش لەڕێگەی شێوەزاری میسڕی ڕەمەکی
  7. نموونە ھێنانەوە و چاکی سەیرکردنی
  8. لە باس لادانی بابەتی (الاستطراد الموضوعی)
  9. دەروونی پاک
  10. شێوازی مەنتیقی و لۆجیکی ئاخاوتن
  11. لە بەشە کۆتایییەکانی تەفسیردا کەمێک کورتی کردەوە بەھۆی نەخۆشییەکەی تا بتوانێ بیروڕاکانی تەواو بکات، دواتر گەڕاوە و لەشەر شاشەکانی تەلەڤیزیۆن داوای لێبووردنی کرد و داوای لێخۆشبوونی کرد لە خودا لەبەر کورتکردنەوەی لە ماناکان تاکو بە تونای خودا تەفسیری قورئان تەواو بکات لە ژیانیدا، و ئەو لۆمەی کراوە و پێیگوتراوە کە مردن ئەجەلی ھەیە و ڕسقیشت لە خواوە ئەجەلی ھەیە[٢]

تەلەڤیزیۆن

[دەستکاری]

چیڕۆکی ژیانی تۆمار کراوە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە ناوی (إمام الدعاة) ئیمامی بانگخوازان، لە پاڵەوانییەتی حەسەن یوسف و عفاف شوعەیب.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «إسلام وب: تاریخ ولادة الشیخ الشعراوی وفاتە». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ یوتیوب: اعتذار الشیخ علی التلفاز

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]