بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد مستەفا کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد مستەفا کوردی

محەممەد مستەفا کوردی :(١٩٠٩–١٩٨٨) نووسەر و شاعیر، مامۆستای ئایینی، قەڵەمێکی بەبڕشتی لە (نموونەی کوردییە پەتی)دا ھەبووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]

ناوی محەممەد و تاقەکوڕی حاجی مەلا مستەفای کورد کوڕی عەلی کوڕی مستەفا و لە تیرەی یووسف جانیی خێڵی شاتریی ھۆزی جافە، ١٩٠٩ لە گەڕەکی (سابوونکەران)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە. لای باوکی و شێخ عیسامەدینی عەوداڵان دەستی بە خوێندنی دینی کردووە، وردەکتێبی وەک (ئەحمەدی، أی شدە، صەرف و نەحو و جامی)ی خوێندووە. ئەمجا باوکی داوییەتە دەستی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ و سەرەنجام ساڵی ١٩٢٧ ئیجازەی لێ وەرگرتووە.[١][٢]

مامۆستایەتی

[دەستکاری]

ساڵانی ١٩٢٧–١٩٣٨ لە جێی باوکی کراوە بە ئیمام و مامۆستای (مزگەوتی حاجی سەیید حەسەن) لە گەڕەکی (سابوونکەران). ھاوزەمان مامۆستای (قوتابخانەی زانستی)ش بووە.[١][٢]

شەھیدانی ٦ی ئەیلوول

[دەستکاری]

یەکەم کەسیش بووە کە ساڵی ١٩٣٠ تەڵقینی شەھیدانی ٦ی ئەیلوولی بە کوردی داوە لە (گردی سەیوان).[١][٢]

وەزیفەی لە حکوومەت

[دەستکاری]

١٩٣٨ بەھۆی سەختیی باری ئابوورییەوە، وەزیفەی حکوومەتی وەرگرووە. ماوەی شەش ساڵ و تا ١٩٤١ مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە لە ھەڵەبجە، بەکرەجۆ و پاشان قوتابخانەی ئەیووبییەی شاری سلێمانی. وەزیفەی دیکەی فەرمانبەریی دیوە، وەک کاتبی واردیدات ١٩٤٠–١٩٤٣، مودەقیق لە شارەوانیی سلێمانی، ژمێریاری دائیرەی کارەبا و ئاو ١٩٤٣–١٩٦٥، دوایی خزمەتەکەیی لە شارەوانیی سلێمانی تەواوکردووە و ١٩٦٥–١٩٧٢ پلەکەی گەیشتووەتە بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیی. ١٩٧٤ بە پلەی سەرتێبین (ڕئیس ملاحظین) خانەنشین کراوە.[١][٢]

بەرھەمەکانی

[دەستکاری]

مەلا محەممەد، ١٩٥٩–١٩٦١ ئەندامی دەستەی نووسینی گۆڤاری "ڕۆژی نوێ" و ١٩٦٧–١٩٦٩ بەڕێوەبەری بەرپرسی گۆڤاری "سلێمانی" بووە. جگە لەوە، نووسین و پەخشانی لە (گەلاوێژ، بڵێسە، ھیوا، ڕۆژی نوێ، سلێمانی، برایەتی)دا بڵاوبووەتەوە. ٢٥ ساڵ ھاوکارییەکی لێبڕاوانەی شێخ محەممەدی خاڵی لە دانانی (فەرھەنگی خاڵ)دا کردووە. بە بۆنە و بۆ یادگار و ناوبەناو شیعری نووسیوە. شارەزایییەکی باشی لە ئەدەبیاتی کوردی و زمانەکانی عەرەبی و فارسیدا ھەبووە، لێی وەرگێڕاونەتە سەر کوردی. قەڵەمێکی بەبڕشتی لە (نموونەی کوردییە پەتی) دا ھەبووە.[١][٢]

بڵاوکراوەکانی:[١][٢]

سێ دەستنووسیشی لەپاش بەجێ ماوە:[١][٢]

جێی وتنە، مەلا محەممەد -پێش لەدنیادەرچوون- کتێبخانە و دەستنووسە تایبەتەکانی خۆیشیی پێشکەشی (کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی) کردووە.

کۆڕی زانیاری کورد

[دەستکاری]
یه كێتی نوسه‌رانی كورد لقی سلێمانی

ئەندامی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی لیژنەی زمانی یەکێتی و ئەندامی یاریدەدەری (کۆڕی زانیاری کورد)یش بووە. لە لیژنەی دانانی ڕێزمانی کوردیی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیشدا کاری کردووە. لە ڕۆژی ١٤ی ئازاری ١٩٧٣وە بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردراوە.[١][٢]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ١٩٨٨ کۆچی دواییی کردووە و لە (گردی شێخ محێدین) بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 أعلام کرد العراق، ص751-752؛ من و بولبول: چەند مەڵۆیەک لە خەرمانی محەممەد مستەفا کوردی، (لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە)، چاپخانەی دێکان- سلێمانی، ٢٠٠٥، ل٣–٨؛ ئەحمەد حسێن ئەحمەد، سەربوردەی سەربازێکی گومناو: مەلا محەمەی کوردی، گۆڤاری "مرۆڤایەتی"، سلێمانی، ژمارە ٩–١٠، فبرایر- مارس ١٩٩٩، ل٣٠–٣٤؛ نووسراوی ژمارە ٥/١١٥٩ی ١٨/٣/١٩٧٣ی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن (المجلس الاداری) ی پارێزگای سلێمانی.
  2. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم / بەشی یەکەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەکردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی. ل8183-8185