محەممەد عەباس بارام
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئایاری ٢٠٢٥) |
محەممەد عەباس بارام | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٥٢ |
| مەرگ | ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ (٧٢–٧٣ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی |
| نیشتەجێی | سکۆتلەندا |
| نەتەوە | کورد |
| شارۆمەندێتی | عێراقی |
| پیشە | گۆرانیبێژ |
| چالاکبوون | ١٩٧٥[ژێدەر پێویستە]–٢٠٢٥ |
محەممەد عەباس بارام (١٩٥٢ لە کەرکووک – ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ئوردن) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو.[١] لە ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای کەرکووک لەدایک بوو. لە سەرەتای حەفتاکاندا بەشی موزیکی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدای تەواو کردووە. نزیکەی ٣٠ گۆرانیی تۆمارکراوی ھەیە. لە چەندان ئاھەنگ و فێستیڤاڵی ھونەریی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە. لەڕووی موزیکەوە پیانۆژەنێکی شارەزا و لە گۆرانیشدا بە بەرجەستەکردنی شێوازی ڕۆژاوایی لە شێوازی کوردی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٨٥ بەولاوە لە سکۆتلەندا نیشتەجێ بوو. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ئوردن بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. زیاتر بە گۆرانیی ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش، کە لە ھۆنراوەی بەرزان عوسمانە، ناسرابوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد عەباس بارام کۆچی دوایی کرد». ئێن ئاڕ تی. ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی پارێزگای کەرکووک
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
