محەممەد سەدیق کەبوودوەند
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
محەممەد سەدیق کەبوودوەند | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢ی ئازاری ١٩٦٣ |
| نەتەوە | کورد |
کارە ناودارەکان | سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەرنووسەری ھەفتەنامەی پەیام مەردوم |
| ھاوسەر | پەریناز باغبان حوسێنی |
| مناڵ(ەکان) | ١ کچ و ٢ کوڕ |
محەممەد سەدیق کەبودوەند (٢٢ی ئازاری ١٩٦٣ لە دیواندەرە - ) چاڵاکوانێکی کوردی بواری مڕۆییە و لە کوردستانی خۆڕھەڵات کاردەکات، ھەروەھا ڕۆژنامەنووس و سەڕۆکی دەزگای بەرگریکاری خەڵکی کوردستان ە.[١] لەساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بە تاوانی ھەڕەشەکاری بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە دە ساڵ و شەش مانگ بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکرد. لە ١٣ی پێنجی ٢٠١٧ ماوەی بەندکردنەکەی تەواو بوو و ئازادکرا.[٢][٣]
کەبودوەند بەرپرس و بەڕێوەبەری ھەفتەنامەی "پیام مردم""ھەڵوێستی خەڵک"بوو کە بەھەردوو زمانی فارسی و کوردی دەردەچوو، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٦ بۆ ماوەی شەش مانگ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگیرا، دواتر ماوەی ڕاگرتنەکەی بۆ پێنج ساڵ دڕێژکرایەوە، ڕۆژنامەنووس کەبودوەند بەدڕێژایی ئەم ماوەیە کاری ڕۆژنامەگەری لێ قەدەغەکرا..
دەزگای دیدەبان حقوق بشر خەڵاتی ھێڵمن/بۆ نووسەرانی ژێڕسانسۆر و دژوار لەساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی ھێڵمنی پێشکەش بە کەبودوەند کرد.[٤]
ژیاننامەی
[دەستکاری]موحەممەد سەدیق کەبودوەند لە لە ٢٣ ئازاری ١٩٦٣ لە دیواندەرەی پاڕێزگای سنە لە خۆڕھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. منداڵی چوارەمی خێزانەکەی بوە، دوو برا و سێ خوشکی ھەیە، کەبودوەند منداڵی و مێرمنداڵی لە شاڕی سنە بەڕێ کردوە و لەتەمەنی بیست ساڵی دوای پڕۆسەی ھاوسەرگیری ڕووی کردۆتە شاڕی تارانی پایتەختی ئێران. ئێستا دوو کوڕ و یەک کچی ھەیە.
کەبودوەند لەبواری بازڕگانی کارگوزاری کارگێڕی کاری کردوە.
چالاکییە شارستانی و کۆمەڵایەتیەکانی
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
دۆسیەی دادگاکەی
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
خەڵاتەکانی
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
پەرتووکەکانی
[دەستکاری]کەبودوەند سێ پەرتوکی نووسیوە لەبواری مافی شارستانی و ڕەگەزی بەرامبەر، کە ڕژێمی ئێران مافی سپاردن و چاپی پێ نەبەخشیوە کە بڕیتین لە:
- نیمە دیگر(دەربارەی مافی ژنان)
- برزخ دمکراسی
- جنبش اجتماعی