بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد بەھەشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد بەھەشتی

لەدایکبوون٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٨
مەرگ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١
شوێنی گۆڕبەھەشتی زەھرا
نیشتەجێیئێران
پەروەردەزانکۆی تاران
پیشەنووسەر، سیاسەتوان، زانای عەقیدە، دادوەر
حیزبی سیاسیحیزبی کۆماری ئیسلامیی، حیزبی ھاوپەیمانی ئیسلامیی
ئایینئیسلام
واژوو
محەممەد بەھەشتی لە لای ڕاست لە کاتی دەستبەکاربوونی ڕەییس بەنی سەدر

سەید محەممەد بەھەشتی (٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٨ – ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١) پیاوێکی ئایینی و سیاسەتمەداری شیعەی ئێران بووە. خاوەنی دکتۆرایە لە فەلسەفە لە زانکۆی تاران. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی حیزبی کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی شۆڕشی ئیسلامیی و سەرۆکی مەجلیسی خوبەرا. لەدوای ئایەتوڵڵا خومەینی دووھەمین کەسایەتی بەھێزی شۆڕش بوو لەو کاتەدا. زمانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و عەرەبی شارەزا بووە و ڕۆڵی گەورەی لە ئامادەکردنی دەستووری ئێراندا ھەبووە. لە تەقینەوەکەدا کە بارەگای حیزبی کۆماری وێران کرد، لەگەڵ حەفتا و دوو ئەندام و سەرکردەی شۆڕش تیرۆر کرا. ئیمام خومەینی ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند، و بەیاننامەیەکیشی بە «ئوممەتێک لە یەک پیاودا» وەسف کرد.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]