محەممەد ئەحمەد ئەربیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەممەد ئەحمەد ئەربیلەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد ئەحمەد ئەربیلی

لەدایکبوون١٩٣٣
ھەولێر
مەرگ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (٨٩ ساڵ)[١]
ھەولێر
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمحەممەد ئەربیلی
پیشەدەنگبێژ
چالاکبوون١٩٤٤
ئایینئیسلام
ھاوسەرحاجی کافیە

محەممەد ئەحمەد ئەربیلی (ناوی تەواو: محەممەد ئەحمەد شێخ فەتحی؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٣٣[٢] — مردووی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣]) مەقامبێژ و گۆرانیبێژی کورد بوو.[٤] ئەو بە زمانەکانی کوردی، تورکی و عەرەبی گۆرانی گوتووە، بەهۆی گۆرانی یەڵا شوفێر ناوبانگی زۆر پەیدا کرد، کە دواتر ئیبراھیم تاتلیسس گۆرانییەکەی دووبارە کردووەتەوە.[٥] یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی، بەرھەمی “ھەولێرە”یە، کە لە ناو خەڵكدا بە گۆرانیی “لێرەمە لە ھەولێرێ، دڵدارم لە ھەولێرە” ناسراوە.[٦] چەند بەرهەمێکی محەممەد ئەربیلی لە لایەن ھونەرمەندی دیاری دەرەوەی کوردستانەوە وتراونەتەوە وەک مەیادە حەناوی و جۆرج وسوف و ئیبراهیم تاتلیسەس و چەند ھونەرمەندێکی دیکەش. ناوبراو ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە و خاوەنی شەش کوڕ و سێ کچە.[٧] لە ئێستاشدا خێزانەکەی لە شاری زێڕین لە دەوروبەری ھەولێر دەژین.[٨]

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٣ لە گەڕەکی تەعجیل کۆڵانی (سەعدوناوا)ی شاری هەولێر لەدایکبووە.[٩][١٠] لە لێدوانێکدا خۆی گوتوویەتی: ئێمە خەڵکی دەربەندی ڕایەتین لە دەڤەری باڵەکایەتی و خزمەکانمان لە گوندەژۆرن".[١١] باوکی ئەحمەد شێخ فەتحی لە ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی باوەکراوەی ناوچەی باڵەکایەتی ڕوودەکاتە ھەولێر و نیشتەجێ دەبێت تاوەکو لە ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی دەکات. لە ساڵی ١٩٤٤ دەچێتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تاوەکوو ساڵی ١٩٤٩ لە خوێندن بەردەوام دەبێت دواتر بەھۆی خراپی بژێوی ژیانیان ناچاردەبێت دەست لە خوێندن ھەڵبگرێت.[١٢] بە ھۆی دەنگخۆشییەوە دەبێتە جێگای سەرنجی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەی، لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە بەشداریی لە چاڵاکییە مۆسیقییەکانی قوتابخانە دەکات کە ڕۆژانە دەستپێکی خوێندن بە سروودە نیشتمانییەکانی ھونەرمەند دەستی پێدەکرد، ھەریەک لە سروودە نیشتمانییە بەناوبانگەکانی نەورۆز و ئەی دلێران و لاوانی کورد لە لایەن ھونەرمەندەوە ئاوازی بۆ دانراوە لە تەمەنی منداڵی قوتابخانەییدا.

لە ساڵی ١٩٥٦ کاتێک مەلیک فەیسەڵی دووەم پاشای عێراق سەردانی ھەولێر دەکات لە دیوەخانی مەلا فەندی چەندین مەقام و گۆرانی فۆلکلۆر پێشکەش بە پاشا دەکات وەک ئاھەنگی پێشوازی کە دەبێتە جێی سەرنجی پاشا و میوانانی دیوەخان، ھونەرمەند لە لایەن مۆسیقاژەن مەجید فەتاح گرنگی زیاتری پێدەدرێت و مامۆستا عیزەددین فەیزی دەبێتە ھاندەری ڕاستەوخۆی تاوەکو بە ڕێچکەی ھونەردا بڕوات، بۆیە زۆرینەی گۆرانی و بەستەی کوردی و تورکمانییەکانی ئەو کاتی ھەولێرێ لەبەردەکات و لە کۆڕ و بۆنەکان دەیھۆنێتەوە.

ساڵی ١٩٥٣ چووەتە ئەرکی سەربازی و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ساڵی ١٩٦٠ لە نەخۆشخانەی کۆماریی شاری ھەولێر بە شوفێر دامەزراوە.[١٣] بەدەم کارەکەیەوە گۆرانیی یەڵڵا شۆفێری ئامادە کردووە و بەهۆیەوە نێوبانگی پەیدا کردووە، دواتر لە لایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان گوتراوە، لەوانە حەسەن زیرەک و ئیبراهیم تاتڵیساس. محەممەد لە ساڵی ١٩٥٩ دەچێتە ڕادیۆی بەغداد و لە بەشی تورکمانی غەزەلێک و چوار قۆریات تۆمار دەکات و دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی، ناو دەردەکات و دەنگ و هونەرەکەی لە دڵی خەڵکیدا جێی خۆی دەکاتەوە.[١٤] ئەربیلی وەک خۆی دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٩ چووەتە ئێزگەی بەغدا و ئەو رۆژە یەکەم گۆرانی بە ناوی (مه‌ن ئه‌ربیلده‌ چختم) واتا لە ھەولێر دەرچووم، تۆمار کردووە، ئەمەش یەکەم وێستگەی بڵاوبوونەوەی دەنگی محەممەد ئەحمەد ئەربیلی دەبێت و ئەم گۆرانییەش ھەر زوو بە گوێی ھەوادارانی میوزیک و گۆرانی بڵاو دەبێتەوە".[١٥] بەڵام پێشتریش گۆرانیی دیکەی هەبووە. بە گوتەی نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری، محەممەد ئەربیلی بە هۆی گوتنی سروودی "ئەی دلێران" و "لاوانی کورد" لە لایەن حکوومەتی ئەو کاتی عێراقەوە دەستگیرکراوە.[١٦]

لە ساڵی ١٩٧٣ بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج ڕوودەکاتە سعوودیە بەمە دەبێتە حاجی محەممەد ئەربیلی، لەگەڵ ھونەرمەند مشکۆ دەبن بە ھاوڕێ و چەندین ئاھەنگ و بۆنە لە شارەکانی ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی ئەنجام دەدەن.

محەممەد ئەربیلی دوای دەنگدانەوەی گۆرانی یەڵا شوفێر بەناوبانگ دەبێت، و گۆرانیەکەی لە لایەن چەندین ھونەرمەندی مەزنی ئەوکات وەکو حەسەن زیرەک و ئیبراھیم تاتڵیسەس دەگوترێتەوە. ئیتر پەرەی زیاتر بە خۆی دەدات و کات تەرخان دەکات بۆ نووسینی ھۆنراوە و دانانی ئاواز بۆیان و وەک مەقام و بەستە بە زمانەکانی کوردیی و تورکمانیی تۆماریان دەکات، ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندان عەبدولواحید گۆزەچی و نەجات توتنچی و یونس توتنچی ئاھەنگی گێڕاوە و چەندین ئاوازی بۆ داناون ھەر بە ھۆی محەممەد ئەربیلی جەباری براشی برەو پەیدا دەکات.

ھونەرمەند لە مەقامەکانی نەھاوەند و سەبا و کورد و بەیات توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەیە بۆیە لە زۆرینەی ئاھەنگ و بۆنەکان بانگھێشت دەکرێت بە تایبەت دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ دەرگای زۆرتر و ئازادی پتری بە ڕوودا دەکرێتەوە بە جۆرێک دەتوانێت چەندین گەشت بۆ وڵاتی تورکیا ئەنجام بدات و ھەوادارانی تورکیا بەسەربکاتەوە بە ھۆی ئەوەی مەقام و بەستەی زۆری بە زمانی تورکمانی تۆمار کردووە.

چاوپێکەوتنی ئەربیلی و ئیبراھیم تاتڵیسەس[دەستکاری]

له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی ھه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو، هه‌ندێک تەکسی له‌ ڕێگه‌ی نێوان (ھه‌ولێر – ئه‌سته‌مبۆل) کاریان کردووه‌، یه‌کێک له‌و شۆفێرانه‌ به‌ ناوی (غازی حوسێن جه‌وان) ھه‌وادار و ھۆگری ده‌نگی ھه‌ردوو ھونه‌رمه‌ند (محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و ئیبراھیم تاتڵیسه‌س) بووه‌، له‌ یه‌کێک له‌ گه‌شته‌كانی ل ه‌ساڵی ١٩٨٧ کاسێتێکی ده‌نگیی محه‌ممه‌د ئه‌ربیلی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات بۆ تاتڵیسه‌س، کاتێک گوێی له‌ ده‌نگ و گۆرانییه‌کانی ئه‌ربیلی ده‌بێت، پرسیار ده‌کات ئه‌م ھونه‌رمه‌نده‌ خه‌ڵکی کوێیه ‌و له‌ کوێ ده‌ژی و ده‌توانرێ ببرێته‌ لای؟ غازی ئه‌و پرسیار و سه‌رسامبوونه‌ی ئیبراھیم ده‌گه‌یێنێته‌وه‌ به‌ ئه‌ربیلی، ئه‌ربیلیش له‌ گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی به‌یه‌کگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئیبراھیم تاتڵیسه‌سدا ده‌ڵێت: دووجار داوه‌ت کرام بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ، جاری یه‌که‌م ساڵی ١٩٩٣ میوانی ئیحسان دۆغره‌مه‌چی و جاری دووه‌م ١٩٩٤ میوانی ئیبراھیم تاتڵیسه‌س بووم، ٣٥ ڕۆژ نه‌یھێشت بێمه‌وه‌، ١٢ گۆرانیی خۆمم دایه،‌ له‌وانه‌ی که ‌له ‌ڕادیۆی به‌غدا تۆمارم کردبوون، یه‌کێک له‌ گۆرانییه‌کانیش یاڵلا شۆفێره‌. ئیبراھیم له‌و ٣٥ ڕۆژه‌دا به‌رده‌وام گوێی بۆ ئه‌ربیلی گرتووه‌ و ده‌نگ و گۆرانییه‌کانی به‌ کامێرا تۆمار کردووه‌ و زۆر پێی سه‌رسام بووه‌.[١٧]

گۆرانییەکان[دەستکاری]

  • ئەی دلێران.
  • کچەی کافرۆش
  • یەڵڵا شۆفێر.
  • لێرەمە لە ھەولێرێ.
  • لاوانی کورد

مردن[دەستکاری]

محەممەد لە ١٥ی حوزەیران بەهۆی خراپی بارودۆخی تەتدروستی لە کارکەوتنی یەکێک لە گورچیلەکانی لە نەخۆشخانە ژین لە شاری هەولێر خەوێندرا ، لەماوە مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خەڵک هیوای زوو چاک بوونەوەیان بۆخواست ،بەهۆی خراپتر بوونی دۆخی تەندروستی ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی ژین کوچی دواییکرد. لە هەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی پارێرزگاری هەولێر ، کەس وکاری محمەد ئەربیلی و نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی و هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شارەکە لە پارکی سەنتەری شار (پارکی بەردەم قەڵای هەولێر) بەرەو گۆڕستانی کەسنەزان بردارو لەوێ بەخاک سپێدرا .[١٨]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

  • نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: "مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت".[١٩][٢٠][٢١] [٢٢]
  • بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: "محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی. هەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی هونەری کوردی لەیادناکەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە".[٢٣] [٢٤][٢٥]
  • ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: "هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌ده‌ستدا." [٢٦]
  • مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان: " بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم٬ مامۆستا محەمەد ئەربیللی، هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی ڕەسەن و داهێنەری هەولێر و کوردستان بوو، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت. ".[٢٧]
  • مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:" بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی كوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)ـمان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت ".[٢٨]
  • کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی: " هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی لە رێگەی گۆرانییەکانییەوە خزمەتێکی بەرچاوی رەسەنایەتی و کلتووری هەولێری کرد ".[٢٩]
  • قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان :" کوردستان بەکۆچی دوایی محەمەد ئەحمەد ئەردەبیلی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی لە بواری هونەر لەدەستداوە "[٣٠]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد". pukmedia.com. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  2. ^ "هونەرمەندی نێوداری كورد محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دواییكرد". xelk.org. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "محه‌ممه‌د ئه‌ربیلی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ rezgartahir2 (2022-01-29). "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی: گۆرانی یاڵڵا شۆفێر شیعرو ئاوازه‌كه‌ هی منه‌". ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (بە کوردی). Retrieved 2022-06-20.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوە". westganews.net. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد". esta.krd. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  7. ^ "محەمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد". bmctv.krd. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  8. ^ "هەولێر؛ هونەرمەند ئەحمەد ئەربیلی باری تەندروستی ناجێگیرە". knnc.net. ٢٠١٨-١٢-١٢.[بەستەری مردوو]
  9. ^ "مردنی هونەرمەند محەمەد ئەربیلی راگەیەنرا". xendan.org. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  10. ^ "محەمەد ئەربیلی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان کۆچی دوایی کرد". haremnews.com. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  11. ^ "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد". kurdistan24.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  12. ^ "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد". wishe.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  13. ^ "هونەرمەندی کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  14. ^ "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد". kurdistan24.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  15. ^ "هونەرمەندە تەمەن 86 ساڵەكەی هەولێر لە ماڵەوە كەوتووە". basnews.com. ٢٠١٩-٠١-٣٠.
  16. ^ "سەرۆک بارزانی: مامۆستا محەممەد ئەربیلی گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەری لەدوای خۆی بەجێهێشت". rudaw.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  17. ^ "بۆچی تاتڵیسه‌س ٣٥ ڕۆژ نەیهێشت محەمەد ئەربیلی ئیستەمبوڵ جێبهێڵێت؟". xelk.org. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "بەئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆک بارزانی و مه‌سرور بارزانی تەرمى هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بە خاک سپێردرا". kurdistantv.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  19. ^ "پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (محمد ئەحمەد ئەربیللی)". kdp.info. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  20. ^ "پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌". presidency.gov.krd. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: مامۆستا محەمەد ئەربیلی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیاری هه‌ولێر بوو". nuche.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  22. ^ "نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری هونەرمەند محەمەد ئەربیلی دەکات". hawlerweb.net. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  23. ^ "سەرۆک بافڵ: هەوڵەکانی مامۆستا ئەربیلی لەبیر ناکەین‌". pukmedia.com. Retrieved 2022-06-20.
  24. ^ "محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی". kurdsatnews.com. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  25. ^ "بافڵ جەلال تاڵەبانی: محەمەد ئەحمەد ئەربیلی هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە". politicpress.com. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  26. ^ "محەممەد ئەربیلی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  27. ^ "پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو محەمەد ئەربیللی". www.kdp.info. Retrieved 2022-06-20.
  28. ^ "پەیامی هاوخەمی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)". www.kdp.info. Retrieved 2022-06-20.
  29. ^ "کۆسرەت رەسول عەلی: محەمەد ئەربیللی تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی هونەری کوردی تەرخانکرد". bmctv.krd. ٢٠٢٢-٠٦-٢٠.
  30. ^ "قوباد تاڵەبانی: محەمەد ئەحمەد ئەربیلی گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی". bmctv.krd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-21.
  • چاوپێکەوتنی ھونەرمەند لەلایەن کەناڵی کوردسات
  • دیداری ھونەرمەند لەلایەن کەناڵی ئازادییەوە