محەممەدئەمین کەریم بەگی جاف

محەممەدئەمین کەریم بەگی جاف :(١٩١١–١٩٦٥) نووسەر، شاعیر، شۆڕشگێڕ، لەنەتەوەی کورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]محەممەدئەمین بەگ کوڕی کەریم بەگ کوڕی فەتاح بەگ کوڕی حەمەپاشای جاف و ناسراوە بە «مینە جاف»، دایکی تەرخانی و ژنیشی ھەر تەرخانییە. ١٩١١ لەدایک بووە. بە منداڵی، کە باوکی ژنی تازەی ھێناوە، لەگەڵ دایکی لە دێی (گۆبان) جێگیر بووە؛ کە گەورە بووە، بەرپرسیی کەوتووەتە ئەستۆ؛ لە حوجرەی مزگەوتی کەلار، لای مەلا محێدین و مەلا ئەحمەد خوێندوویە و نەچووەتە قوتابخانەی ڕەسمی. بەو پێیە خۆی خۆی پێگەیاندووە و باوکی و حەمەد بەگ و ڕەزا بەگی جووتەمامی کاریان تێکردووە و ھانیانداوە. بە ھەوڵی خۆیشی فێری فارسی و عەرەبی و تورکی بووە. سەرەتا لە کەلار دانیشتووە، دوایی چووەتە ئاواییی (گۆبان قەرەچێڵ)ی نزیک بە کەلار.[١][٢]
شەڕی ئاوباریک
[دەستکاری]لە لاویدا، ھاوکارێکی شێخ مەحموودە حەفید بووە و بەشداریی شەڕی (ئاوباریک)ی کردووە.[١][٢]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]لە ١٩٢٥ەوە دەستی داوەتە شیعرنووسین، شیعری بۆ زۆر بۆنەی نیشتمانیی وەک شەڕی بەردەرکی سەرا و ئاوباریک و لافاوی ١٩٥٧ی سلێمانی و ھیی دی وتووە. شیعری دڵداری و ئایینی و ھەجوویشی زۆرە.[١][٢]
کۆچی دوایی
[دەستکاری]١٩٦٥ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی سەیید خەلیل نێژراوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم / بەشی یەکەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەکردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی. ل8215
- 1 2 3 4 مستەفا نەریمان، ئەدیب و نووسەرانی کفری و دەوروپشتی، چاپخانەی دار الشؤون الثقافیة- بغداد، ٢٠٠٧، ل٩٧–١٠٩؛ مستەفا نەریمان، دیوانی مینە جاف، پێشەکی د. حەسەن جاف، چاپخانەی الجاحظ- بەغدا، ١٩٩٠، ل٣–١٥.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |