میکێلانجێلۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مایکڵ ئەنجیلۆەوە ڕەوانە کراوە)

لەدایکبوون٦ی مارچی ١٤٧٥
مەرگ١٨ی فێبرییەی ١٥٦٤
پیشەپەیکەرتراش، وێنەکیش، تەلارساز


میکێلانجێلۆ دی لۆدۆڤیکۆ بۆنارۆتی سیمۆنی (١٤٧٥ - ١٥٦٤) وێنەکێش، پەیکەرەساز، تەلارساز، شاعیر و ئەندازیاری ئیتالیایی لە سەردەمی ڕێنێسانس بوو. ئەو ھاوچەرخی لێوناردۆ دا ڤینچی بوو و لەگەڵ ئەو کەسایەتییە ناودارە ھێندێ کێشەیان ھەبوو پێکەوە.

دانەبەدانەی بەرھەمەکانی میکێلانجێلۆ لە سەردەمی ژیانی بێوێنە بوون؛ دوو دانە لە بەناوبانگترین کارەکانی پێتا (Pietà) و داوود (David) پێش تەمەنی سی ساڵی بەرھەم ھێنا. ئەگەرچی میکێلانجێلۆ بەھرەیەکی زۆری لە وێنەکێشاندا نەبوو، بەڵام دوو دانە لە کاریگەرترین وێنەکانی لەسەر ھونەری ڕۆژاوایی کێشاوە: scenes from Genesis لە بنمیچدا و دوایین بڕیار The Last Judgment لەسەر دیواری میحرابی کەنیسەی سیستین لە ڕۆمدا. وەک تەلارساز و بیناساز داھێنەری شێوازی مانێریست بوو.

بۆ نیشاندانی تاکبوونی میکێلانجێلۆ دەکرێ ئەوە بڵەین کە یەکەم کەس بوو لە مێژووی ھونەری ڕۆژاوادا کە لە کاتی ژیانیدا ژیاننامەکەی بڵاو کرایەوە. لە یەکێک لەو ژیاننامانەدا وەک دامەزرێنەری خشتەی سەرجەم ھونەرەکانی دوای ڕێنێسانس ناوی براوە، کە ئەوە ھەر مایەوە تا ئەو ڕادەی نازناوی Il Divino یا یەزدانی لێ نرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی سەبارەت بە میکێلانجێلۆ