ماھیرە خان
ماھیرە خان | |
|---|---|
ماھیرە لە ساڵی ٢٠١٦ | |
| لەدایکبوون | ماھیرە حافز خان ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤[١][٢] |
| نەتەوە | پاکستان |
| پیشە | ئەکتەر |
| چالاکبوون | ٢٠٠٦ تاکوو ئێستا |
| ھاوسەر | عەلی ئەکسەر(. ٢٠٠٧; جیابوونەوە. ٢٠١٥) |
ماھیرە خان (لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤). خانمەئەکتەر پاکستانیە. ماھیرە یەکێکە لەو کچەئەکتەرانەی لەپاکستان زۆرترین پارەیان پێدەدرێت لەبەرامبەر کارەکەیان. ماھیرە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە.[٣][٤][٥][٦][٧] لە ساڵی ٢٠٠٦ لەبەرنامەی (MTV's Most Wanted) وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەرکەوت. ماھیرە لەچەندین درامای و فیلمی پاکستانی دەرکەوتووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لەفیلمی ڕەئیس شانبەشانی شاروخ خان دەردەکەوێت لەیەکەم فیلمی بۆلیوودی خۆیدا. بەڵام بەھۆی کێشەی سیاسیی نێوان ھیند و پاکستان ماھیرە نەیتوانی لەبەبازاڕکردنی فیلمەکە بەشداریبکات.[٨][٩][١٠][١١]
ژیان
[دەستکاری]ماھیرە لە ساڵی ١٩٨٤ لەخێزانی ئوردوو زمان لەدایکبووە. باوکی کەناوی حافز خان لەدایکبووەی دەلھییە لەکاتی دەسەڵاتی بەریتانیا بەسەر ھیندستان و دابەشکردنی ھیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ کۆچدەکات بۆ پاکستان.
ماھیرە ماوەیە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بەڵام تەواوی نەکردووە و لە ٢٠٠٨ گەڕاوەتەوە پاکستان، لەم ماوەی لە ئەمریکابووە کاری کاشێری لە ماڕکێت و پاککردنەوەی توالێت و چەندین کاری دیکە کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ عەلی ئەکسەر لەسەر شێوازی ئیسلامی، باوکی ماھیرە بەم ھاوسەرگیرییە ڕازی نەبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ ماھیرە لەگەڵ عەلی جیادەبێتەوە.
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]| ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
|---|---|---|---|
| ٢٠١١ | Bol | ئایشە خان | |
| ٢٠١٥ | Bin Roye | سەبا شەفیق | |
| Manto | مەدارەن | دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Kya Hoga" | |
| ٢٠١٦ | Ho Mann Jahaan | مانیزە | |
| Actor In Law | وەک ماھیرە خان | دەرکەوتنی تایبەتی | |
| ٢٠١٧ | ڕەئیس | ئاسیا | یەکەم فیلمی لە بۆلیوود. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «What song was #1 the day you were born?». The Express Tribune. ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Mahira Khan celebrates birthday». ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە – لەڕێگەی Geo News.
- ↑ «Actors speak out: How wide is the gender-based wage gap in the Pakistani film industry?». DAWN Images. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «'میرا من کردار میں اٹک جاتا ہے'». BBC (بە ئۆردوو). ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Mahira Khan to romance Fawad Khan in Zindagi's 'Humsafar'». Zee News. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Mahira Khan: 8 things to know about Shah Rukh Khan's beautiful Raees actress from Pakistan». India.com. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «'Humsafar made me popular'». The Indian Express. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Your Right To Know». www.dailytimes.com.pk. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Mahira Khan to clash with Salman Khan at the box office». The Times of India. ٧ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریgeo/206986نەدراوە - ↑ «'Raees' star Mahira Khan reacts to ban on Pakistani artistes in India».