ماڵ بە کۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ماڵ بە کۆڵ
picture
جۆرکۆمێدی - کۆمەڵایەتی
نووسراوە لەلایەنڕەزا عەتاران
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمان(ەکان)فارسی
پەخش
کەناڵی ڕەسمیکەناڵی ٣
ئەکتەرانحمید لولایی
مریم امیرجلالی
عەلی سادقی
ڕەزا عەتاران
اناھیتا ھمتی
بھنوش بختیاری
خشایار راد
فلور نظری
محمود بھرامی

ماڵ بە کۆڵ، یەکێکە لە دراماکانی کۆمیدی-کۆمەڵایەتی تەلەفزیۆنی ئێرانی.

ئەم درامایە لە نووسین و دەرھێنانی ڕەزا عەتاران ە، ماڵ بە کۆڵ لە کەناڵی سێیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەخش کراوە و دواتر لە کەناڵی ئاسمانی سەحەر بە دۆبلاژی کوردی بڵاو کراوەتەوە، لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٨٣ (٢٠٠٤) بەرھەمھێنراوە و لە ٢٧ ئەڵقە پێک ھاتووە.

چیرۆک[دەستکاری]

ماشاء‌الله (حمید لولایی) پیاوێکی بێ پارە و هەژارە و خاوەنی کوڕێک و دوو کچە و توشی ناکۆکی بووە لەگەڵ خوشکی ژنەکەی و ئاوەڵزاواکەی و توشی کێشەی گەورەی ئابووری بووە بەهۆی ئەوەی کەسێکی دەست پاکە و پارەی حەڵاڵی دەوێت، ئەو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکەی پەنا دەبات بۆ ئاغای بەیاد (خشایار راد) بە ئومێدی ئەوەی کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات و بینێرێت بۆ مالیزیا بەڵام دواتر بۆی دەردەکەوێت کە کەسێکی فێڵباز بووە و پارەی چەندین کەسی بەو هۆیەوە خواردووە.

دواتر لەگەڵ ئەحمەد ڕەزا عەتاران دەبنە برادەر و پێکەوە بەدوای ئاغای بەیاد دا دەگەڕێن بۆ دەستکەوتنەوەی پارەکەیان، لەم ماوەیەدا ئەوان وا خۆیان نیشان ئەدەن کە لە وڵاتی مالیزیان بۆ شاردنەوەی ئەم ڕووداوە لە بنەماڵەکەیان و دەچنە کارگەیەکی پێڵاو کار دەکەن و هەر لەوێش دەمێننەوە بۆ کاتی خەوتن چونکە ناتوانن بچنەوە ماڵەوە، لە هەمان کاتدا و ئەو کاتەی ئەم دوورە لە ماڵەوە خێزانەکەیان تووشی چەندین کێشە ئەبن بەهۆی قەرزی زۆری ماشااللە.

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

ئەکتەر ڕۆڵ بار
حمید لولایی ئاغا ماشااللە
مریم امیرجلالی ناھید
عەلی سادقی عەلی
ڕەزا عەتاران ئەحمەد
آناھیتا ھمتی نێرگس
غلامحسین لطفی ئەسڵان
بھنوش بختیاری ژینوس
فلور نظری نەسرین
خشایار راد بەیاد
محمود بھرامی عەرشیا کۆچی دوایی کردووە
سیدجلال طباطبایی ھاشمی سەوزەفرۆش
پروین میکدە زیبا کۆچی دوایی کردووە
ئاناھیتا ئەفشار سکرتێری کۆمپانیای بەیاد
حسین شھاب خاوەنی میوانخانەکە
محرم بسیم دراوسێ پیرەکەیان کۆچی دوایی کردووە
شھناز شھبازی ژنی بەیاد
گیتی معینی دایکی ئەحمەد
سیروس میمنت ئیشکەرەکەی بەیاد

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی