ماڵی دەنگبێژان
ڕواڵەت
ماڵی دەنگبێژان پڕۆژە یان ماڵێکە بۆ پاراستن و کۆبوونەوەی دەنگبێژانی شاری ئامەدە،[١][٢] لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٧ بۆ یەکەمینجار کراوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕۆژانە کۆبوونەوە و گۆرانی و دەنگبێژی لە ماڵەکەدا ئەنجام دەدرێت. ئەو ماڵەشی کراوەتە ماڵی دەنگبێژان ئەوا لە سەر شێوە و تەلارسازیی کۆنی ئامەدە.
لە ئێستادا، ماڵەکە ڕوانگەیەکی گەشتیاریشی وەرگرتووە، ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «چریکەی ستران لەنێو ماڵی دەنگبێژان لە دیاربەکر». www.aa.com.tr. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «ماڵی دەنگبێژان». www.rudaw.net. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «ماڵێک بۆ پاراستنی كلتورو فەرهەنگ و فۆلكلۆرو گۆرانی ڕەسەنی كوردی – Knwe.org». knwe.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |