ماک ئۆ ئێس ئێکس سنۆو لیۆپارد
| ماک ئۆ ئێس ئێکس سنۆو لیۆپارد | |
|---|---|
| دامەزران | ٢٨ی ئابی ٢٠٠٩ |
| کورتەناو | Snow Leopard، Snow Leopard |
| ناونراوە لەدوای | Panthera uncia |
| دروشم | Il sistema operativo più evoluto al mondo. Accuratamente messo a punto. |
| لەسەر بنچینەی | Darwin |
| بەشێک لە زنجیرەی | مەک ئۆئێس |
| لە پێش | Mac OS X Leopard |
| لە دوای | ئۆ ئێس ئێکس ڵایەن |
| پەرەپێدەر | ئەپڵ |
| سەکۆ | IA-32، x86-64 |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٨ی ئابی ٢٠٠٩ |
| Product certification | Single UNIX Specification |
| GUI toolkit or framework | Aqua |
| وەشانی نەرمامێر | 10.6.8 v1.1 |
| وێبگە | http://www.apple.com/it/macosx/ |
| مۆڵەت | Apple Public Source License |
| Update method | Apple Software Update |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/osx-snow-leopard |
ماک ئۆ ئێس ئێکس سنۆو لیۆپارد (وەشانی ١٠٫٦؛ ھەروەھا وەک ئۆ ئێس ئێکس سنۆو لیۆپارد ئاماژەی پێ دەکرێت) حەوتەمین وەشانی سەرەکیی مەک ئۆئێسە، کە سیستمی کارپێکردنی سەرمێز و ڕاژەکاری ئەپڵە بۆ کۆمپیوتەرەکانی ماکینتۆش.
سنۆو لیۆپارد لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩،[١] لە کۆڕی جیھانیی پەرەپێدەرانی ئەپڵ پەردەی لەسەر لادرا. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٩، لە سەرانسەری جیھاندا بڵاوکرایەوە، و بۆ کڕین لە وێبگەی ئەپڵ و فرۆشگاکانی وردەفرۆشی بە نرخی ٢٩ دۆلاری ئەمریکی بۆ مۆڵەتی تاک-بەکارھێنەر بەردەست کرا. وەک ئەنجامێکی نرخی نزمەکەی، فرۆشی سەرەتاییی سنۆو لیۆپارد بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر بوو لە وەشانەکانی پێش خۆی، کە نرخەکانیان لە ١٢٩ دۆلاری ئەمریکییەوە دەستی پێ دەکرد.[٢] بڵاوکردنەوەی سنۆو لیۆپارد نزیکەی دوو ساڵ دوای دەستپێکردنی مەک ئۆ ئێس ئێکس لیۆپارد ھات، کە دووەم درێژترین ماوەی کاتییە لە نێوان وەشانی یەک لە دوای یەکەکانی ماک ئۆ ئێس ئێکس (ماوەی کاتیی نێوان تایگەر و لیۆپارد درێژترین بوو).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Apple Unveils Mac OS X Snow Leopard». Apple Newsroom (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Snow Leopard Sales Figures Exceed Prior Launches | Latest Apple OS». ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.