ماڕاتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماڕاسۆنەوە ڕەوانە کراوە)
ماڕاسۆنی نیویۆڕک ساڵی ٢٠٠٥

ماڕاتۆن بریتە لە ڕاکردنی درێژ کە مەوداکەی (٤٢.١٩٥ کیلۆمەتر)ە. وە یەکێکە لە یاریە ئۆڵۆمپیەکان.

مێژووی ماڕاتۆن[دەستکاری]

ساڵی ٤٩٠ ی پێش میلاد و لە جانگی نێوان فارس و یۆنانیەکان پەیدا بوە لە ناوچەیەک لە یۆنان کە پێی دەوترێت ماراسۆن ناوچەکە ، وە یۆنانەکان سەرکەوتن بەسەر فارسەکاندا و یەکێک لەجەنگاوەرەکانی یۆنان بە ناوی ڤیدیبیس بۆ ئەوەی هەواڵەکە بگەیەنێت بە خەڵکو ووڵاتەکەی و پێیان بڵێت یۆنانیەکان لە جەنگەکەدا براوە بوون ، ماوەی ٤٠ کیلۆمەتر بە پێ ڕایکرد بۆ گەیاندنی هەواڵەکە واتە لە ماراسۆنەوە تا ئەسینای پایتەختی یۆنان ، هێندە ڕایکردبوو تائەوەی تووشی هیلاکیەکی زۆر و ماندویی بوو ، وە لەمەوە ئەم بیرۆکەیە سەری هەڵداو لە ڕاکردنی ڤیدیبسەوە درووست بوو یاری ماڕاسۆن ، وە یەکەم یاری ئۆڵۆمپیاد کە ئەنجامدرا لەسەری لەساڵی ١٨٩٦ بوو لە یۆنان ، وە ماڕاسۆن یەکێکە لە یاریە سەرەکیەکانی ئۆڵۆمپیاد ،یەکەمین مەدالیای ئاڵتوونی ئەم یاریەش یاریزانی یۆنانی سبيريدون لويس بردیەوە و ماوەکەشی بە دوو سەعات و ٥٨ خولەک و ٥٠ سانیە بڕیوە. و لە یۆنانیش وەک ڕێز لێنانێک بۆ ئەم یاریزانە یاریگایەکی بەناوە نراوە بەناوی (یاریگای سبيروس).

سەرچاوە[دەستکاری]